Kurdistanmedia

Malpera Navendî a Partiya Demokrat Kurdistana Îranê

ئامریکا پشتیوانیی ئیسرائیل دەکات

12:43 - 30 Tebax 2019

کوردستان میدیا: وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا پشتیوانیی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل ڕاگەیاند.

"مایک پۆمپێئۆ"، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا لە لێدوانێکدا جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی پشتگریی هەمەلایەنەی خۆی لە ئیسرائیل لە بەرانبەر ڕێژیمی ئێراندا ڕادەگەیەنێت.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە: "ئیسرائیل لە شەڕ لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا دەتوانێت بە پشتگریی سیاسی، یاسایی و سەربازیی ئامریکا پشتگەرم بێت".

پاش هاتنە سەر کاری ترامپ، گرێبەستێکی نیزامی لە نێوان ئامریکا و ئیسرائیلدا واژۆ کرا و ئەو وڵاتە بەردەوام وەک هاوپەیمانێکی ستراتێژیک پشتگریی لە دەوڵەتی ئیسرائیل کردووە.

هەروەها لە بەرانبەردا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، ڕۆژی سێشەممە، ١١ی پووشپەڕی ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو: "وڵاتەکەی خۆی بۆ پشتگیری لە ئامریکا لە ئەگەری تێکهەڵچوون لە نێوان ئێران و ئامریکادا ئامادە کردووە".

ڕێژیمی ئێران هەڕەشەی لەنێوبردنی ئیسرائیل دەکات و بۆ ئەو مەبەستەش گرووپە میلیشاییەکانی خۆی لە ناوچەدا بەهێز دەکات.

لە ماوەی ڕابردوودا ئیسرائیل چەندین پێگەی حەشدی شەعبیی لە عێراقدا بۆردومان کردووە کە شوێنی چەکوچۆڵی قورس بووە.