|
06-04-1388
هه‌ر به‌و شێوه‌ی كه چاوه‌ڕوان
ده‌كرا، به دوای قسه‌كانی عه‌لی خامه‌نه‌یی له نوێژی هه‌ینیی 29ی جۆزه‌ردان‌و
زیادبوونی كوشتنی خه‌ڵكی ناڕازی له 30ی جۆزه‌رداندا، ده‌زگا ئهمنییهتییهكانی
رێژیم، زیندانه سیاسییه‌كانیان به توندی خستۆته ژێر فشاره‌وه. هه‌ر خودی
ئۆرگانه‌كانی رێژیم باس له 600 ده‌ستگیركراو له ره‌وتی رووداوه‌كانی چه‌ند
رۆژی دواییدا، ده‌كه‌ن. وێده‌چێ ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان خۆی له
هه‌زار كه‌س بدا. له ته‌له‌فزیۆنی حكومه‌تیدا، نمایشێك وه‌ڕێ خراوه كه
له‌وێدا كه‌سانێك به ناوی به‌شداربوو له خۆپیشاندانه‌كاندا "دان" به كرده‌وه‌ی
توندوتیژیدا ده‌نێن، له كاتێكدا ئه‌و فیلمانه‌ی كه له سه‌رانسه‌ری
جیهاندا بڵاو ده‌بنه‌وه نیشانی ده‌ده‌ن كه راسپێراوهكانی حكومه‌ت به چ
بێرهحمییهك هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر خه‌ڵك‌و یۆینیفۆرم له‌به‌ره‌كان به
چ شێوه‌یه‌كی دڕه‌ندانه دارییه‌كانی خه‌ڵك بۆنموونه ماشێن خه‌راپ ده‌كه‌ن.
دهنگو ره‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران وێنه‌گه‌لێك كه له لایه‌ن هه‌ندێك
له ناڕازییه‌كانه‌وه گیراوه بڵاو كردۆته‌وه‌و خوازیاری ئاشكراكردنی
ناسنامه‌ی ئه‌وانن. ده‌توانرێ به دڵنیاییه‌وه بگوترێ كه زیندانییه‌كان
كه‌وتوونه ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وه.
كۆمه‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانی دوایی، به زیندانییانی سیاسیی حكومه‌تێكه‌وه
زیاد بوون، كه زیندانه سیاسییه‌كه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و سی ساڵه‌دا هیچ كات
به‌تاڵ نه‌بووه. پێش ده‌ستپێكردنی ئه‌و خۆپیشاندانه‌ی ئیستاش، زۆر له
جیابیران، چالاكانی بزووتنه‌وه‌كانی خوێندكاری، نه‌ته‌وایه‌تی، ژنانوكریكارانو
كه‌مایه‌تییه ئاینی‌و مه‌زهه‌بییه‌كان له زینداندا بوون. له رۆژه‌كانی
دوای 22ی جۆزه‌رداندا، ده‌یان رۆژنامهنووسو چالاكی سیاسی گیراون. له پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ تێكڕای ئه‌و زیندانییانه‌دا، حكومه‌ت له بچووكترین پرینسیپه
نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤه‌وه تا ده‌گاته قانوونه‌كانی خودی كۆماری
ئیسلامی بۆ نموونه قانوونی بنه‌ڕه‌تی، پێشێل ده‌كا. زیندانییه سیاسییه‌كان
له مافگه‌لێك كه له قانوونه‌كانی ئێران، په‌یماننامه‌كانی نیوده‌وڵه‌تیی
واژووكراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه كه بۆ ئه‌وان له‌به‌رچاو
گیراوه، وه‌ك پارێزراو بوون له ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی سه‌ره‌ڕۆیانه، ده‌ركردنی
بڕیاری دهستبهسهرگیرانو روونكردنه‌وه‌ی تۆمه‌ت له ماوه‌ی 24 سه‌عات
دوای گیران‌و مافی ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر، بێبه‌شن. حكوومه‌تی ئێران
له قین‌و تووڕیییهك كه له ئاكامی ناڕه‌زایه‌تیی ملیونیی خه‌ڵك تووشی
بووه، هه‌موو ئه‌و ژێشته درۆیینانه‌ی كه له پانهندبوون به قانوون‌دا
داویه‌تی، له بیركردووهو ته‌نانه‌ت كه‌سانێك كه مهعلولیهتی پله‌ی
سه‌ره‌وه‌یان هه‌یه، ناردۆته زیندانه‌كانی تاكه‌كه‌سی.
ئیستا كه جیهان له ئێران ده‌ڕوانێ‌و سه‌رنجی راگه‌یه‌نه گشتییه‌كان، رای
گشتیی جیهان، رێكخراوه‌كانی ناحكومیو ده‌وڵه‌ته‌كان له سه‌راسه‌ری جیهان
له‌سه‌ر وڵاتی ئێمه كۆ بووه‌ته‌وه، ده‌بێ تێ‌بكۆشین ئازادیی زیندانییه
سیاسییه‌كان بكه‌ینه خواستێكی جیهانی. له‌و پێوه‌ندییه‌دا ئێمه به
هاوڵاتیانمان ئه‌و چالاكییانه پێشنیار ده‌كه‌ین:
ـ له رێگای ته‌له‌فوون، ئیننتێرنێت به پێداچوونه‌وه به سه‌رچاوه‌ی
جۆراوجۆر به‌تایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی زیندانییه سیاسییه‌كان، ناوی زیندانییه
سیاسییه‌كان كۆ بكه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت نه‌توانێ بۆ شاردنه‌وه‌یان
كار بكا.
ـ له‌گه‌ڵ راگه‌یه‌نه گشتییهكانو رێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ،
رێكخراوكانی ناده‌وڵه‌تی، حیزب‌و نوێنه‌رانی پارلمان‌و كه‌سانی دیكه پێوه‌ندی
بگرین‌و ئه‌وان له ناوه‌كان‌و دوایین هه‌واڵی تایبه‌ت به دهستبهسهكراوهكان،
ئاگادار بكه‌ینه‌وه.
ـ له‌و به‌یاننامانه‌ی كه له لایه‌ن ئه‌و رێكخراو‌و كه‌سایه‌تییانه‌وه
كه پێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌گرین ده‌رده‌چن، هه‌وڵ بده‌ین كه خواستی
زیندانییه سیاسییه‌كانی تێدا به‌یان بكرێ.
ـ له خۆپیشاندانه بهرینهكاندا كه له سه‌راسه‌ری جیهان به‌ڕێوه ده‌چن،
سه‌رنج بده‌ینه خواستی زیندانییه سیاسییهكانو ئه‌و خواستانه بكه‌ینه
یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌و خۆپیشاندانه.
ـ به شێوه‌ی جۆراوجۆر وه‌ك مانگرتن له خواردن، زنجیره په‌یامێكی
ئینتێرنێتیو هی دیكه، خوازیاری ئازادیی زیندانییه سیاسیییه‌كان بین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سازمانی یه‌كیه‌تیی فیدایییهكانی خه‌ڵكی ئێران
سازمانی فیدایییهكانی خه‌ڵكی ئێران (زۆرایه‌تی)
شوورای كاتیی سۆسیالیسته‌كانی چه‌پی ئێران
شوورای هه‌ماهه‌نگیی بزووتنه‌وه‌ی كۆماریخوازه‌كانی دێموكرات‌و لائیكی ئێران
پێنجشه‌ممه25 ی ژووئه‌نی
2009 |