|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
چالاكانی بزاڤی ژنانی كوردی ئێران:
خوازیاری ئازادیی خێرای هانا عه‌بدی‌و رووناك سه‌فارزاده‌ین | |
07-12-1386
كوردستان میدیا: چالاكانی
بزاڤی ژنانی كورد له ئێران‌دا، له بانگه‌وازێكدا، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی
له په‌ره‌سه‌ندنی سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و زه‌بر‌و زه‌نگی رێژیم له بواره تاكه‌كه‌سی،
كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی، سیاسی‌و مه‌ده‌نییه‌كاندا، داخوازییه‌كانی خۆیان له
چوار خاڵدا |
| |
راگه‌یاند:له خاڵی یه‌كه‌مدا،
هاتووه: دابین‌كردنی مافه‌كانی ژنان، ئامانجی هاوبه‌شی ته‌واوی چالاكانی
بزاڤی ژنانی ئێرانه. له كاتێكدا ژنانی ئێران، به‌گشتی تورك، كورد، فارس‌و ...
داخوازییه مه‌ده‌نییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنانی چالاكی جیهاندا پێوه‌ند داوه
له رێڕه‌وی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌و شارۆمه‌ندییه‌كانی خۆشیاندا خه‌بات ده‌كه‌ن‌و
زۆرترین نرخیش ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ك له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا شایه‌تی
گرتنی ژنانی كورد له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی كوردستاندا بووین، ژنانێك كه هه‌م
بۆ به‌رابه‌ریی مافه‌كانی ژنان‌و پیاوان به‌په‌رۆشن‌و هه‌م بۆ مافه‌كانی ئیتنیك‌و
نه‌ته‌وه‌كانی ئێران.
له خاڵی دووهه‌مدا، هاتووه: ئێمه ژنانی كورد ئه‌م چه‌شنه سه‌ركوته كه دوور
له چاودێریی كارناسان‌و پارێزه‌رانی مافناسی، بیر‌وڕای گشتی‌و دادگا
ئاشكراكانه، به تۆمه‌ته بێ‌بنه‌ماكانی جیایی‌خوازی، تیرۆریستی‌و بۆمبدانانه‌وه،
بێ له‌به‌رچاوگرتنی كه‌مترین مافه‌كان‌و به‌ڕێوه‌بردنی بێ‌به‌زه‌یی‌یانه‌ترین هه‌ڵسوكه‌وته‌كان،
مه‌حكووم ده‌كه‌ین‌و ئه‌مه به نیشانه‌ی زۆڵمی دووقات له‌م چالاكانه ده‌زانین.
له خاڵی سێهه‌مدا، هاتووه: بزاڤی ژنانی كورد، وێڕای پێداگری له‌سه‌ر
داخوازییه‌كانی كه‌مپه‌ینی یه‌ك میلیۆن ئیمزا بۆ گۆڕینی هه‌ڵاوارنه یاسایی‌یه‌كانی
دژی ژنان، ناڕه‌زایه‌تیی خۆی له هه‌ڕه‌شه‌كان‌و ئه‌شكه‌نجه‌دانی چالاكانی
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، مه‌ده‌نی‌و فه‌رهه‌نگیی كوردستان كه زۆربه‌یان له ره‌وشێكی
زۆر ناله‌باردان، راده‌گه‌یه‌نێ.
له خاڵی چواره‌مدا، هاتووه: ئێمه خوازیاری ئازادیی هه‌رچی خێراتری خاتوونه‌كان،
هانا عه‌بدی‌و رووناك سه‌فارزاده‌ین‌و چاوه‌ڕوانیمان له سه‌رجه‌م چالاكانی بزاڤی
ژنان، ئۆرگانه مه‌ده‌نییه‌كان‌و چالاكانی سیاسیی سه‌رانسه‌ری ئێران هه‌یه كه
به واژۆكردنی ئه‌م بانگه‌وازه له گه‌ڵماندا هاوده‌نگ ببن‌و یارمه‌تیی ژنانی
كورد له‌م ره‌وشه دژواره‌دا بده‌ن.
له كۆتایی بانگه‌وازه‌كه‌دا هه‌روه‌ها داوا له به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت‌و كاربه‌ده‌ستانی
ئه‌منییه‌تیی رێژیم كراوه كه كرده‌وه‌ی ئاشتیخوازانه‌و دادخوازانه بگرنه پێش.
له رێگه‌ی ئه‌م ناونیشانه ئینتێرنێتییه‌وه ده‌توانن بانگه‌وازه‌كه واژۆ بكه‌ن:
jinakurdim@yahoo.coms |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |