|
ئاخوندی‌و فتوای جه‌هاد دژی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌لایه‌ن خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری رێژیمی به ناو كۆماری
ئیسلامییه‌وه ده‌ركرا.
به‌هۆی هێرشی دڕندانه‌ی سه‌رباز
و پاسداره‌كانی رێژیمی ئاخووندی بۆ سه‌ر كوردستان، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
كورده‌كانی نیشته‌جێی شار و گونده سنوورییه‌كانی پارێزگای كرماشان له ساڵه‌كانی
58 ـ 1357دا ئاواره‌ی كوردستانی عێراق بوون.
هه‌روه‌ها له شه‌ڕی نێوان رێژیمه‌كانی ئاخوندیی ئێران‌و به‌عسی عێراقدا،
دانیشتووانی هێندێ له گونده سنوورییه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه ئاواره بوون. له
ماوه‌ی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ژماره‌یه‌ك له‌و گوندانه مینیان تیا چێنرا كه تا ئێستاش له‌لایه‌ن
رێژیمه‌وه هه‌ڵ‌نه‌گیراونه‌ته‌وه‌و كراونه‌ته شوێنی یاساغكراو.
په‌نابه‌رانی كوردستانی ئێران، دواتر له ئۆردووگاكانی "عه‌ربه‌ت"، "زه‌ڕایه‌ن"،
"مه‌یدان"و "سه‌نگه‌سه‌ر"دا له چادردا نیشته‌جێ كران.
له‌م ماوه‌یه‌دا رێژیمی به‌عسی عێراق گوشارێكی زۆری خسته سه‌ر ئه‌م
په‌نابه‌رانه بۆ ئه‌وه‌ی له‌شه‌ڕی خۆیدا دژی كۆماری ئیسلامی‌و جووڵانه‌وه‌ی
كورد له كوردستانی عێراق، كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگرێ.
په‌نابه‌ره‌كان كه له پیلانه‌كانی رێژیمی به‌عس ئاگادار بوون‌و نه‌یانده‌ویست
ببنه ئامرازی شه‌ڕی ئه‌و رێژیمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی‌و جووڵانه‌وه‌ی كورد
له عێراقدا‌و ملكه‌چی گوشاره‌كان نه‌بوون.
رێژیمی به‌عس پاش سه‌رنه‌كه‌وتنی پیلانه‌كان، بۆ سزادانی ئاواره كورده‌كان له
ساڵی 1360 (1982)دا، به زۆره‌ملێ‌و له رێگه‌ی سوپاوه بۆ شاری "رۆمادی" له
پارێزگای "ئه‌لئه‌نبار"دا رایگوێزتن. ئه‌م په‌نابه‌رانه له شوێنێكدا به‌ناوی
"ئه‌ڵتاش" له بیابانه‌كانی باشووری عێراقدا ـ 25 كیلۆمیتر دوور له رۆمادی ـ
له‌نێو لم‌و خاك‌و خۆڵی بیاباندا، بێ‌به‌ش له پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كانی
ژیان جێگیر كران.
له ئه‌ڵتاشدا قۆناغێكی دژوار، ترسناك‌و پڕ ئازار و مه‌ینه‌ت له ژیانی
په‌نابه‌رانی كوردستانی ئێران ده‌ستی پێكرد. رێژیمی به‌عس چوارده‌وری
ئۆردووگاكه‌ی به "تێلدڕوو" (سیم خاردار) ته‌نی. ته‌نیا یه‌ك رێگا بۆ چوونه
ده‌ره‌وه له ئۆردووگاكه دانرابوو كه تیایدا ئۆرگانه سیخوڕی‌و
سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عس (موخابرات، ئیستخبارات، ئه‌من، ئینزباتیه، شۆرته‌و
تووراْ ) دامه‌زرابوون. ئه‌ركی سه‌ره‌كیی ئه‌م ئۆرگانانه سه‌ركوتكردن‌و
ئازاردانی ئاواره‌كان بوو.
په‌نابه‌ره‌كان له رۆژدا ته‌نیا 3 كاتژمێر مۆڵه‌تیان بۆ چوونه ده‌ره‌وه له
ئۆردووگاكه‌و سه‌ردانی رۆمادی پێ ده‌درا. جیا له‌مه له 10 رۆژ تا مانگێك به‌ند
ده‌كران‌و هه‌روه‌ها به نهێنی‌و له‌پێش چاوی خه‌ڵكدا به "كابل" لێیان ده‌دراو
به‌شوێن ماشیندا راده‌كێشران. به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له
په‌نابه‌ره‌كان كه‌مئه‌ندام بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو ئازار و ئه‌شكه‌نجانه‌ش،
رێژیمی به‌عس دیسان له پیلانه‌كانیدا بۆ ناچار كردنیان به هاوكاری،
سه‌رنه‌كه‌وت. ملكه‌چنه‌بوون له به‌رانبه‌ر گوشاره‌كانی به‌عسدا، چه‌ند
كاره‌ساتی دڵته‌زێنی دیكه‌شی له‌وانه راگرتنی په‌نابه‌ران له گرتووخانه‌ی
گشتی‌دا، نه‌بوونی ئیمكاناتی خوێندن، نه‌بوونی ئیمكانات بۆ چاره‌سه‌ركردنی
نه‌خۆشه‌كان و منداڵه‌كان‌و... به‌دواوه بوو. له‌وه‌ها دۆخێكی نامرۆڤانیدا،
هه‌روه‌ها دیارده‌كانی خۆسووتاندن، نه‌خۆشییه ده‌روونی‌و
چاره‌سه‌رلێ‌نه‌هاتووه‌كان‌و... سه‌ریان هه‌ڵ‌داو په‌ره‌یان سه‌ند.
سه‌دان كه‌س له په‌نابه‌ره‌كان و منداڵه‌كانیان له‌م ره‌وشه دژه مرۆڤییه‌دا
گیانیان له‌ده‌ست دا‌و له 3 قه‌برستانی سه‌دان كه‌سیدا گۆڕغه‌ریب بوون.
له‌م ماوه‌یه‌دا هێزه‌كانی رێژیمی به‌عس به دانه‌پاڵی تۆمه‌تی جۆراوجۆر،
په‌نابه‌ركانیان راپێچی به‌ندیخانه ده‌كردو ئه‌شكه‌نجه ده‌دا.
ئه‌م بارودۆخه ناڵه‌بارو مه‌ترسیداره تا ساڵی 1367 (1989) درێژه‌ی كێشاوه پاش
كۆتایی هاتنی شه‌ڕی نێوان رێژیمی به‌عس‌و رێژیمی ئاخووندی، ره‌وشی
په‌نابه‌ره‌كانی ئۆردووگای ئه‌ڵتاش تا راده‌یه‌ك گۆڕدرا. رێكخراوی
نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور و دواتر UN سه‌ردانی ئۆردووگاكه‌یان كرد‌و ئاواره‌كان
له‌لایه‌ن UNه‌وه وه‌ك په‌نابه‌ر به فه‌رمی ناسران. هه‌رچه‌ند UN تاكه لایه‌نی
به‌رپرسیاری ره‌وشی په‌نابه‌ره‌كان بوو، به‌ڵام به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی خودی UN
و ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆی رێژیمی به‌عس له كاره‌كانیدا، چالاكییه‌كانی ئه‌م
رێكخراوه سنووردار بوو. له‌م ماوه‌یه‌دا UN قوتابخانه، نه‌خۆشخانه‌و ئاوی
خواردنه‌وه‌ی دابین كرد. هه‌روه‌ها چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ك له په‌نابه‌ره‌كان
له‌رێگه‌ی UNه‌وه له‌م ره‌وشه ده‌ربازیان بوو و چوونه وڵاتی سێهه‌م.
چالاكییه سنوورداره‌كانی UN تا ساڵی 2003، رووخانی رێژیمی به‌عس به‌رده‌وام
بوو. پاش رووخانی رێژیمی به‌عس و ئاڵۆزبوونی ره‌وشی عێراق، په‌نابه‌ره‌كان
له‌ته‌ك هه‌ڕه‌شه‌كانی تێرۆریسته‌كان‌و هێزه توندڕه‌وه‌كانی عه‌ره‌بدا
به‌ره‌وڕوو بوون. به‌م هۆیه‌وه بۆ ده‌رباز بوون له‌و ئۆردووگایه‌ی كه نزیكه‌ی 3
ده‌یه تێیدا به‌دیل گیرابوون، به‌شێكیان روویان له كوردستانی عێراق‌و به‌شێكیان
روویان له سنووری نێوان عێراق ـ ئۆردوون كرد.
په‌نابه‌ره‌كانی ئه‌ڵتاش له شاره‌كانی كه‌لار، شێره‌وه‌ن، خانه‌قین، باوه‌نوور،
ده‌ربه‌ندیخان، هه‌ڵه‌بجه‌و زه‌ڕایه‌ن و كه‌مپی كاوه (نزیك هه‌ولێر)دا جێگیر
كران.
هه‌ره‌وه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا به هاوكاریی UNو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دوو
ئۆردووگای سه‌ره‌كی له هه‌ولێر و كه‌مپی باریكه‌دا بۆ ئه‌م په‌نابه‌رانه
كرایه‌وه. به‌ڵام برینه‌كانی په‌نابه‌رانی ئه‌ڵتاش هێشتا چاره‌سه‌ر نه‌بووه‌و
له هه‌رێمی كوردستاندا، UN ئه‌ركه‌كانی خۆی به ته‌واوی به‌رێوه نابات و به
بیانووی جۆراوجۆر داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێ ناكات.
داخوازییه‌كانی په‌نابه‌ران، تاكوو ئێستا چه‌ندجار له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نه‌كانی
په‌نابه‌ران كه وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی UN له شاره‌كانی سلێمانی‌و هه‌ولێردان، باس
كراون. هه‌رچه‌ند ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه داخوازییه‌كانیان گه‌یاندۆته
نوێنه‌رایه‌تیی سه‌ره‌كیی UN له عه‌ممانی ئۆردون، به‌ڵام ئه‌م رێكخراوه تا
ئێستا وه‌ڵامێكی ئه‌رێنی‌و گونجاوی پێیان نه‌داوه‌ته‌وه.
ئه‌م په‌نابه‌رانه كه نزیكه‌ی 30 ساڵه له عێراقدا ئاواره‌ن‌و به پێچه‌وانه‌ی
رێوشوێنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كانی تایبه‌ت به په‌نابه‌ران تا ئێستا چاره‌نووسیان
روون نه‌بۆته‌وه، داوایان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گشت رێكخراوه
مرۆڤدۆستانه‌كان ئه‌وه‌یه كه به‌پێی توانا‌و ئیمكانات رێگه‌چاره‌یه‌كیان بۆ
بگرنه پێش و له‌م ره‌وشه پڕ له په‌ژاره‌و مه‌ینه‌تییه ده‌ربازیان بكه‌ن.
په‌نابه‌رانی كوردستانی ئێران، هه‌روه‌ها داوا له UN ده‌كه‌ن كه وه‌ك
رێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و به‌رپرسیار له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی
په‌نابه‌راندا، به‌پێی ئه‌رك و به‌رپرسایه‌تییه‌كانی بۆ كۆتایی هێنان به ره‌وشی
ناڕوونیان هه‌نگاو بهاوێژن.
به نوێنه‌رایه‌تی له لایه‌ن كومیته‌ی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له
باریكه |