|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
شوورای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ كوژرانی چالاكی سیاسی، كاوه
عه‌زیزپووری مه‌حكووم كرد | |
13-03-1387
كوردستان میدیا: شوورای رێبه‌ری
بۆ مافی مرۆڤ كه رێكخراوێكی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ له واشینگتۆنه، رۆژی چوارشه‌ممه
له راگه‌یاندراوێك‌دا به توندی كوژرانی كاوه عه‌زیزپوور، چالاكی سیاسیی كورد‌و
ئه‌ندامی PDKIی به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی رێژیم له به‌ندیخانه‌دا، مه‌حكووم
كرد.
له‌م پێوه‌ندییه‌دا شوورای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ، له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی
له بێده‌نگی‌و كه‌مته‌رخه‌میی دنیای ده‌ره‌وه له‌مه‌ڕ مه‌رگی به‌ندكراوی
سیاسیی كورد، كاوه عه‌زیزپوور، كه به پێی زانیاریی ده‌ركه‌وتوو ئه‌شكه‌نجه‌ی
به‌رده‌وامی ناوبراو له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژێمی ئێرانه‌وه بۆته هۆی جه‌ڵته‌ی
چه‌ندجاره‌ی‌و دواتر شه‌هیدبوونی، ده‌ربڕیوه. |
 | |
له‌م راگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه،
ماڵپه‌ڕی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئاشكرای كرد كاوه عه‌زیزپوور، ته‌مه‌ن
25 ساڵ، دوو ساڵ له‌مه‌و‌به‌ر به تۆمه‌تی هاوكاری له‌گه‌ڵ ئه‌م رێكخراوه به
نایاسایی‌راگه‌یه‌ندراوه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
له درێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: به پێی پێشینه‌ی خه‌راپی ئێران له‌مه‌ڕ
هه‌ڵسوكه‌وت له گه‌ڵ به‌ندكراوه سیاسییه‌كان ـ به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی سه‌ر
به نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یره فارسن ـ هه‌موو هۆیك هه‌یه بۆ باوه‌ڕپێكردن به
ئیددیعای بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو كه كاربه‌ده‌ستانی رێژێم به‌رپرسی كوژرانی ئه‌م
به‌ندكراوه سیاسییه‌ن. شوورای رێبه‌ری، شانبه‌شانی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی
مافی مرۆڤ پشتیوانی له‌م بنه‌ماڵه‌یه‌و ئیدانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد
بۆ ئه‌م كاره‌ساته‌ی دوایی ده‌كات. نه‌ته‌وه كه‌مینه‌كانی ئێران جیا له‌مه‌ش
به هۆی هه‌ڵاواردنی سیتماتیك له ژێر گوشاردان. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وانه‌ی
ئازایه‌تیی داواكردنی مافه‌كانیان هه‌یه، تووشی هه‌مان چاره‌نووس ده‌بن كه
عه‌زیزپوور تووشی بوو.
سه‌رۆكی شوورای رێبه‌ری بۆ مافی مرۆڤ، خاتوو كاترین پۆرتێر، كرده‌وه‌ی كۆماری
ئیسلامیی بۆ كوشتنی كاوه عه‌زیزپوور مه‌حكووم كرد‌و داوای له كۆمه‌ڵگای نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی
كرد كه زیاتر به‌رۆكی رێژیمی ئێران له‌مه‌ڕ له‌ژێرپێنانی مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان
بگرن. ناوبراو وتی " له‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا بێده‌نگی هیچ رێگه‌چاره‌یه‌ك نیه.
ئه‌و جینایه‌تانه‌ی رێژیمی ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌یانكات ده‌بێ به ته‌واوی
له‌قاو بدرێن. هه‌موو ئێرانییه‌كان له ژێر سێبه‌ری ئه‌م رێژیمه‌دا ده‌مێكه
له ژێر گوشاردان. رێبه‌رانی دنیا‌و مه‌شخه‌ڵدارانی دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و
مافی مرۆڤ، ده‌بێ په‌یامێكی توند بنێرن كه‌م ئه‌م پێشێلكارییانه ته‌حه‌موول
ناكرێن." |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |