|
19-03-1387
كوردستان میدیا: رێكخراوی
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ له مه‌ڕ ره‌وشی جه‌سته‌یی سێ به‌ندكراو له به‌ندیخانه‌ی
ئێویندا هۆشداری به كاربه‌ده‌ستانی رێژیم دا‌و داوای لێیان كرد ئه‌و سێ به‌ندكراوه
خێرا بخرێنه ژێر چاودێریی پزشكییه‌وه.
به پێی راپۆرتی BBC، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ رایگه‌یاند به پێی لانیكه‌می
رێوشوێنه ئێستاندارده‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ
به‌ندكراواندا، ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی كه پێویستیان به چاره‌سه‌ری تایبه‌تی هه‌یه
ده‌بێ بۆ دامه‌زراوه ته‌خه‌سۆسییه‌كان یان نه‌خۆشخانه غیره نیزامییه‌كان
راگوێزرێن.
ئه‌م رێكخراوه هه‌روه‌ها پێی له سه‌ر ئه‌وه داگرتۆته‌وه كه به‌رپرسان ده‌بێ
له‌وه دڵنیا بن كه هه‌موو به‌ندكراوه‌كان به خێرایی ده‌ستیان به چاودێرییه
تایبه‌تییه پزشكییه‌كان كه پێویستیانه، بگات‌و ئه‌گه‌ر وه‌ها چاودێریگه‌لێك له
نێو به‌ندیخانه‌دا نیه، ده‌بێ له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه ئیمكاناتی پێویستیان
بۆ دابین بكرێ.
به پێی راپۆرتی BBC ناوه‌كانی ئه‌و سێ به‌ندكراوه كه چاوه‌دێری مافه‌كانی
مرۆڤـ له مه‌ڕ ره‌وشی جه‌سته‌یی‌یان هۆشداری داوه، بریتین له: عێماده‌دین باقی،
نوسه‌ر‌و سه‌رۆكی ئه‌نجۆمه‌نی داكۆكی له به‌ندكراوانی سیاسی، محه‌ممه‌دسدیق
كه‌بوودوه‌ند، چالاكی مافه‌كانی مرۆڤی كورد‌و سه‌ید محه‌ممه‌د حسێن كازمه‌ینیی
برووجێردی، رۆحانی دژبه‌ری رێژیمی ئاخووندی.
عێماده‌دین باقی له (
26ی دێسامبری 2007 5ی به‌فرانباری 1386)دا، پاش تووشبوون به نه‌خۆشیی دڵ بۆ
نه‌خۆشخانه‌ی "قه‌مه‌ری به‌نی هاشم" راگوێزرا‌و پاش 3 رۆژ دووباره بۆ به‌ندیخانه
گه‌ڕێندرایه‌وه به‌ڵام جارێكی دیكه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه
بوو‌و له ئاكامدا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری مه‌ره‌خه‌سیی
بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری به ناوبرا‌و دا. مه‌ره‌خه‌سیی
ناوبرا‌و پاش 2 مانگ كۆتایی پێ هات‌و له 15ی ئاڤریلی 2008(27ی خاكه‌لێوه‌ی
1387)دا بۆ به‌ندیخانه‌ی ئێوین گه‌ڕێندرایه‌وه. چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ رایگه‌یاند
عێماده‌دین باقی جارێكی دیكه له 11ی مه‌ی(22ی بانه‌مه‌ڕ)دا تووشی نه‌خۆشیی
دڵ بوو، به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه ته‌نیا ناوبراویان له بێهداریی به‌ندیخانه‌دا
ده‌رمان كردووه‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه رایان نه‌گوێزاوه‌ته‌وه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ، عێماده‌دین باقی ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سیشدا،
هه‌روا بانگ كراوه‌و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كراوه.
باقی پێشتر به هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی وتارێك له سه‌ر دژایه‌تی له‌گه‌ڵ سزای
ئێعدامدا كه له رۆژنامه‌ی "نشات"دا بڵاو كرایه‌وه به سێ ساڵ زیندان مه‌حكووم
كرا.
محه‌ممه‌دسدیق كه‌بوودوه‌ند، به‌ندكراوێكی دیكه كه چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ
خوازیاری راگوێزرانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری بووه،
به تۆمه‌تی چالاكی دژی ته‌ناهیی نه‌ته‌وه‌یی له رێگه‌ی دامه‌زرانی
رێكخراوی نایاسایی‌و ته‌بلیغی به‌رین دژی رێژیم له رێگه‌ی وتووێژی چاپه‌مه‌نییه‌وه
له ساڵێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه له به‌ندیخانه‌دایه‌و په‌ره‌وه‌نده‌یه‌ك دژی له لقی
15ی دادگای شۆڕشی تاواندا پێك هاتووه.
دادگایی كردنی كه‌بوودوه‌ند تا ئێستا 3 جار له ژێر ناوی جۆراوجۆردا دواخراوه.
محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند
به وته‌ی هاوسه‌ری له به‌یانیی رۆژی 19ی مه‌ی(30ی بانه‌مه‌ڕ) له به‌ندیخانه‌ی
ئێوینی تاران‌دا، تووشی راوه‌ستانی مێشك بووه‌و بۆ بێهداریی به‌ندیخانه به‌ڕێ
كراوه. به وته‌ی په‌رناز باغه‌بان حسێنی سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادوه‌ر بۆ له ژێر
چاودێریی پزشكیدابوونی كه‌بوودوه‌ند، به‌رپرسانی به‌ندیخانه له ناردنی
ناوبرا‌و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه خۆیان بواردووه.
پێشتر بنه‌ماڵه‌ی كه‌بوودوه‌ند
رایانگه‌یاندبووه كه ناوبرا‌و له نه‌خۆشخانه‌دا تووشی نه‌خۆشی سییه‌كان، گورچیله‌و
پێست بووه.
له مه‌ڕ سه‌ید محه‌ممه‌د حسێن كازمه‌ینیی برووجێردی،
به‌ندكراوی دیكه‌ی به‌ندی 209ی ئێوین، چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ رایگه‌یاند،
ناوبرا‌و به نه‌خۆشیگه‌لی جۆراوجۆر له‌وانه پاركینسۆن، نه‌خۆشی قه‌ند‌و ئازاری
دڵ تووش بووه‌و به‌رپرسانی به‌ندیخانه له مانگه‌كانی مارس‌و ئاڤریلی 2008دا
ناوبراویان چه‌ند جار بۆ بێهداریی به‌ندیخانه راگوێزاوه.
به پێی راگه‌یه‌ندراوی چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ته‌ندرووستیی
جه‌سته‌یی‌و ده‌روونیی كازمه‌ینیی برووجێردی به‌ره‌و خراپتر چووه، به‌رپرسان
له‌گه‌ڵ داخوازییه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی ناوبراودا بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتنی به
چاودێری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه دژایه‌تییان كردووه.
كازمه‌ینیی برووجێردی له 8ی ئۆكتۆبری 2006(16ی ره‌زبه‌ری 1385)دا گیرا‌و په‌روه‌نده‌یه‌ك
دژی له دادگای تایبه‌تیی
رۆحانییه‌تدا پێك هات. هه‌رچه‌ند ده‌نگۆگه‌لێك له مه‌ڕ ده‌ركردنی
حوكمی ئێعدام بۆ ناوبرا‌و بڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی رێژیم
هێشتا هه‌واڵی له ده‌ركردنی وه‌ها حوكمێك له سه‌ر ناوبرا‌و نه‌داوه.
چاودێری مافه‌كانی مرۆڤـ رایگه‌یاندووه كه برووجێردی له مافی هه‌بوونی
پارێزه‌ر بێ‌به‌ش بووه. دادگای تایبه‌تیی رۆحانییه‌ت ته‌نیا ئه‌و پارێزه‌رانه‌ی
كه رۆحانین بۆ داكۆكی له تۆمه‌تباران قه‌بووڵ ده‌كات.
رێژیم به شێوه‌ی فه‌رمی تۆمه‌تی برووجێردیی رانه‌گه‌یاندووه به‌ڵام چاودێری
مافه‌كانی مرۆڤـ، هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردن‌و دادگایی‌كردنی برووجێردیی به بڕوای
ناوبرا‌و به راڤه‌یه‌ك له ئایینی ئیسلام كه خوازیاری جیایی دین له سیاسه‌ته
زانیوه.
به‌ڵام دانپیانانه‌كانی ناوبرا‌و له تلڤیزیۆنی رێژیم‌دا بڵاو كراونه‌ته‌وه كه
تێیدا ناوبرا‌و ته‌نانه‌ت رۆحانی بوونی خۆشی به ده‌ستكرد راگه‌یاندووه.
هه‌ڵبه‌ت له ماوه‌ی ته‌مه‌نی رێژیمی ئاخووندیدا چه‌ندین جار دانپیانانی ته‌لڤیزیۆنی
له تۆمه‌تباره‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه كه ئه‌م كه‌سانه پاش ئازادبوون رایانگه‌یاندووه
كه ئه‌و دانپیانانه‌یان له ژێر گوشاردا كردووه. |