|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: مافی‌مرۆڤ ::. |
|
وته‌كانی شه‌ریف بێهرووز، نوێنه‌ری PDKI له ئا‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌كانی
مه‌كۆی هه‌میشه‌یی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ خه‌ڵكانی خۆجێ
بارودۆخی خه‌ڵكی كورد له ژێر سێبه‌ری حكوومه‌تی
ئیسلامیی ئێران‌دا |
|
26-03-1388

زۆر به‌ڕێز جه‌نابی سه‌رۆك!
به‌ڕێزان وڵاتانی ئهندامو خوشك‌و برایانی خۆجێ!
كوردستان له سهرزهوییهكی پان‌و به‌رین پێك هاتووه كه له رۆژهه‌ڵاتی ئاناتۆڵی
تا كه‌ناره‌كانی كه‌نداو پانایی هه‌یه‌و سنووری چه‌ند وڵاتی دامه‌زراوی ئه‌مڕۆیی
ده‌به‌زێنێ. كورده‌كان، هه‌زاران ساڵه نیشته‌جێی ئه‌م ناوچهیهنو له ئه‌سڵدا یه‌كه‌مین
شارستانییه‌ت له‌م سه‌رزه‌وییه سه‌ری هه‌ڵ دا‌و خه‌ڵكی خۆجێی كوردستان شایانی هه‌موو
ئه‌و پێزانین‌و رێزلێگرتنانهن بۆ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ی كه به مرۆڤایه‌تییان
كردووه.
به‌داخه‌وه ئه‌مرۆ كورده‌كان له خاك‌و زێدی خۆیان غه‌ریبن، خاكێك كه به هیمه‌تی
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی خۆجێی كوردستان له چه‌ند سه‌ده‌ی رابردوودا پارێزراوه. سیاسه‌تی
كۆڵنیاڵیو داڕشتنه‌وه‌ی سنووره نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان له سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بوو
به هۆی دابهشكرانی خاكی كوردستان له به‌ینی چه‌ند وڵاتی ده‌ستكردی ئه‌مڕۆیی
توركیا، ئێران، عێراق، سوریا‌و به‌شێك له ئاسیای ناوه‌ڕاست كه دامهزرداندنیو سه‌قامگیربوونی
حكوومه‌ته سهرهڕۆو سه‌ركووتكه‌ره‌كانی به‌دواوه بوو كه ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵ بێت
ئارام‌و قه‌راریان له خه‌ڵكی خۆجێی كوردستان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بڕیوه.
كورد ده‌وروبه‌ری ٤٠ میلیون حشیمه‌تی هه‌یه كه زیاتر له ١٢ میلیونی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی
حكوومه‌تی ئیسلامی له ئێران دا ده‌ژی. خه‌ڵكی خۆجێی كورد له ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لێك
سهختیو نه‌هامه‌تی به‌ره‌وڕوویه كه به‌رهه‌می سیاسه‌تی راسته‌وخۆی رژێمی
ئیسلامی له ئێرانه‌و مه‌كۆی هه‌میشه‌یی خه‌ڵكانی خۆجێی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌بێ لێی بكۆڵێته‌وه.
كورد گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ وڵاتی ئه‌م سه‌رزه‌وییه‌یه كه خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و
تایبه‌تمه‌ندییه نهتهوهیییانهیه كه له چوارچێوه‌ی یاسا‌و رێسای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا
كه‌ڵك له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆێی وه‌ربگرێت. خه‌ڵكی خۆجێی كورد له رۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست زمان، مێژوو‌و كه‌ڵتووری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه‌و هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه
نهتهوهیییانه راسته‌وخۆ له لایه‌ن سیاسه‌تی سه‌ره‌ڕۆی رێژیمه‌كانی حاكم به
سه‌ر كوردستان دا له ژێر مه‌ترسی دان به تایبه‌تی حكوومه‌تی حاكم به سه‌ر
ئێران‌دا.
سه‌ره‌تا رێژێمی ئێران سنووری فرهتهسكی جلوبه‌رگ له‌به‌ركردنی ئیسلامی هه‌یه هه‌م
له شوێنی تایبهتو هه‌م له شوێنی گشتیدا كه پیش به مافی سه‌ره‌تایی تاكی كوردی
خۆجێ ده‌گرێت په‌ره به كه‌لتووری خۆی بدات‌و به داب‌و نه‌ریتی خۆی ههستانو
دانیشتن بكات. كورد له ئێران، به تایبه‌تی ژنان ناچار ده‌كرێن جڵكی تایبه‌ت له‌به‌ر
كه‌ن - كه به رای كاربه‌ده‌ستانی رژێمه‌وه به ته‌واوی له‌گه‌ڵ دابونه‌ریتی
ئیسلامی ده‌گونجێ و رێژیم داپۆشینی سه‌رو قژ زۆره‌ملێ دهكاتو هه‌ڵسووكه‌وتی
به پێچه‌وانه، خێرا سووكایه‌تی‌و لێدانی له لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
رژێمه‌وه لێده‌كه‌وێته‌وه كه بێ بهزیییانه به سه‌ر كوردستان‌و به‌شه‌كانی
دیكه‌ی ئێران‌دا حوكم ده‌كه‌ن. ئه‌م شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌ی رژێم دژایه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ
به‌ندی ١١ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر مافی خه‌ڵكانی خۆجێ كه
ئێران واژووی كردووه. كه‌وابوو ئه‌م سیاسه‌ته ژنان‌و پیاوانی خۆجێی كورد له كه‌ڵك
وه‌رگرتن له بنه‌ڕه‌تیترین مافیان واته مافی گه‌شه‌پێدانی داب‌و نه‌ریتیان بێبه‌ش
دهكاتو به‌م شێوه‌یه كولتووری كورد وه‌ك یه‌كێك له شارهستانیته هه‌ره كۆنه‌كان
له‌م ناوچه‌یه‌دا به‌ره‌وه فه‌وتان ده‌بات.
حكوومه‌تی زاڵ به سه‌ر ئێران‌دا ئیزنی كورده‌كانی ئێران بۆ خوێندن به زمانی زگماكی
نادات‌و نه‌ته‌وه‌كانی تریش وه‌ك ئازه‌ری، عه‌ره‌ب، بهلوچو توركهمهن به هه‌مان
شێوه ئه‌و مافه‌یان لێ زه‌وت كراوه، جا چ بگات به مافی "كۆنترۆڵكردنی سیستمی په‌روه‌رده‌و
فێركردن" هه‌روه‌ك له به‌ندی ١٤ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر مافی
خه‌ڵكانی خۆجێی به راشكاوی ئاماژه‌ی پێكراوه‌و ئه‌وه هه‌روه‌ها به پێچه‌وانه‌ی
ئه‌وه‌یه كه یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م حكوومه‌ته‌ش له به‌ندی ١٥و ١٩دا ئه‌و مافانه‌ی
مسۆگه‌ر كردووه.
به درێژایی مێژوو نێو‌و سهمبولهكان بۆ شوێن‌و كۆمهڵگاو تاكه‌كان كاكڵی
زیندوومانه‌وه‌ی هه‌ر كه‌لتوورێك بوون. به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ رێژێمی زاڵ به‌سه‌ر
ئێران‌دا پێش به بنه‌ماڵه كورده‌كان ده‌گرێ كه نێوی كوردی له سه‌ر منداڵانیان
دابنێن. حكوومه‌تی ئیسلامی له ئێران له هه‌موو ئیداره‌كانی سه‌بت ئهحواڵدا
كتێبچه‌ی نێوی منداڵانی بڵاو كردووته‌وه كه ئه‌و نێوانه‌ی تێدا هاتووه كه كوڕان‌و
كچانی كورد ده‌توانن له سه‌ر خۆیانی دایانبنێن. زوربه‌ی مناڵه كورده‌كان له ته‌مه‌نیاندا
دوو نێویان ده‌بێت كه یه‌كیان له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌و دۆست‌و كه‌سه‌وه پێی ده‌ناسرێن
كه له بنهڕهتو نێوهڕۆكدا كوردییه‌و ئه‌وه‌ی تر نێوێكه له لایه‌ن داموده‌زگاكانی
رژێمدا به سه‌ریان داده‌سه‌پێ كه له مانا‌و نێوه‌رۆكدا ئیسلامی‌و یا فارسییه.
له ئاكامدا، بنه‌ماڵه‌كان بێزارن له هه‌بوونی دوو نێو له سه‌ر مناڵهكانیانو له
ناچاری ته‌نیا نێوی داسه‌پێندراو هه‌ڵ ده‌بژێرن تا ده‌ره‌تانی بۆ كار‌و خوێندن له
داهاتوودا بۆ مناڵاكانیان فره پێك بێ، به‌ڵام له‌و لاشه‌وه زوڵمێكی گه‌وره‌یه
له خه‌ڵكی كورد "بۆ زیندوو را‌گرتن، گهشهپێدانو گواستنه‌وه بۆ به‌ره‌ی داهاتوو
مێژوویان، زمانیان‌و كه‌لتووری سه‌رزمانی، فه‌لسه‌فه‌و سیستم‌و كه‌له‌پووری نوسین‌و
له هه‌مووی گرینگتر دیاریكردن‌و راگرتنی نێو بۆ كۆمهڵگاو جیگاو تاك." هه‌روه‌ك
له به‌ندی ١٣ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر مافی خه‌ڵكانی خۆجێی كه
كۆماری ئیسلامی ئێران واژۆكهری ئه‌م جاڕنامهیهیه.
له باری ئابوورییه‌وه خه‌ڵكی كورد له ئێران هه‌میشه پشتی به كشتوكاڵ‌و
ئاڵووێری ئهمبهرهوبهر به‌ستۆته‌وه‌و سیاسه‌تی رێژێم له‌م پانتایییهوهش
شوێنی له‌سه‌ر باری ئابووریی خه‌ڵك داناوه. له چه‌ند سه‌ده‌ی پێشوودا، خه‌ڵكی
كورد هه‌رده‌م ئازاد بوونه له هاتوچۆ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره داسه‌پاوه‌كانی
ئێستادا، به‌ڵام ئه‌و دۆخه ناله‌باره‌ی كه حكوومه‌ت به‌سه‌ر كوردستاندا زاڵی
كردووه گرفتی بۆ خه‌ڵك دروست كردووه كه درێژه به‌م سوننه‌ته دێرینه بدهنو
گیانیان ده‌كوێته مه‌ترسییه‌وه، ئهسلێك كه له به‌ندی ١٦ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان
له سه‌ر مافی خه‌ڵكانی خۆجێی دا گونجاوه. جیا له‌وه، مینهچندراوهكانی رژێم
رۆژانه ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه‌و تا ئێستا گه‌لێك له منداڵ‌و
جووتیار بوونه‌ته قوربانی‌و رژێمی ئیسلامی هیچ هه‌نگاوێكی بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌م
مینانه هه‌ڵ نه‌هێناوه‌ته‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ی بهڵێندهربوونی كۆماری ئیسلامی
به به‌ندی ٣٠ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر مافی خه‌ڵكانی خۆجێ،
جموجۆڵی نیزامی‌و سه‌ربازی له ناوچه خۆجێیه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت. خه‌ڵكانێكی
زۆر له ناوچه كوردییه‌كان كه رۆژانه خه‌ریكی وه‌دستهێنانی بژیوی ژیانی رۆژانه‌یانن
بوونه‌ته قوربانیی سیاسه‌تی سه‌ركوتكارانه‌ی رژێم له‌م ناوچانه‌و رژێمی ئیسلامی
له ئێران ده‌ستی به كه‌مپه‌ینێكی كوشتاری بان یاسایی خه‌ڵكی سێڤیلو بێ‌دیفاع له
ژێرناوی دابینكردنی ئاسایش‌و دژایه‌تی له گه‌ڵ قاچاغ كردووه. ئه‌مه‌ش دژایه‌تی هه‌یه
له گه‌ڵ به‌نده‌كانی ٧و ٢٠ی جاڕنامه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له سه‌ر مافی خه‌ڵكانی
خۆجێ كه داكۆكی له مافی ژیان، ئاسایشی جهستهییو مێشكی، ئازادی‌و ئاسایشی
تاكه‌كان ده‌كات.
كه‌وابوو ئێمه داوا له كۆڕی هه‌میشه‌یی ده‌كه‌ین كه ده‌نگی ناره‌زایه‌تیی خۆی له
به‌رامبه‌ر ئه‌م پێشێلكارییانه‌دا بهرزیكاتهوهو داوا له حكوومه‌تی ئێران بكات
كه ئیزن به خه‌ڵكی خۆجێی كورد له ئێران بدات:
ـ چێژی مافه‌كانی مرۆڤ‌و ئازادییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان وه‌ك تاكو به‌كۆمه‌ڵ هه‌روه‌ك
له كۆنوانسیۆنه‌كانی نه‌ته‌وه یهكگرتووهكانو جاڕنامه‌ی جیهانیی مافی مرۆڤ‌و
یاساكانی تری نێونه‌ته‌ویی دا هاتوون بكه‌ن.
-كه‌ڵك له مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان وهرگرنو مافی به‌ڕێوه‌بردنی
كاروباری ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی خۆیان ههبێتو دهركهوتو داهاتی ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی
خۆیان به‌ده‌سته‌وه به‌گرن.
ـ سه‌ربه‌ستانه كه‌لتوورو كه‌له‌پووری خۆیان به‌كار بێنن‌و به تایبه‌تی مافی له‌به‌ركردنی
جلوبه‌رگی خۆجێیان له شوێنه گشتییه‌كاندا له‌به‌رچاو بگیرێ.
ـ سیستمی په‌روه‌رده‌و فێركردنی خۆیان دامهزرێننو بهڕێوهبهرنو له‌م سیستمه‌دا
كه‌ڵك له زمانی خۆیان وه‌رگرن.
ـ سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری‌و سیاسیی خۆیان بپارێزن‌و په‌ره‌ی پێ بدهنو سه‌ربه‌ستانه
خه‌ریكی دابینكردنی بژێوی ژیانیان به شێوه‌ی خۆماڵی بن.
زۆر سپاس بۆ ئه‌وه‌ی سه‌بوورانه گۆبیسی وته‌كانم بوون |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن::. | |
| | | | |