|
13-04-1387
كوردستان میدیا: شاندی PDKI
له په‌راوێزی 23هه‌مین كۆنگره‌ی ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست‌دا چاوی به چه‌ندین
شاندی به‌شداری كۆنگره‌كه كه‌وت.
ئه‌و حیزب‌و لایه‌نانه‌ی كه شاندی حیزبی دێموكرات چاوی پێیان كه‌وت، بریتین له:
ـ حیزبی كرێكاری ئیسرائیل
ـ حیزبی سوسیال دێموكراتی ئاڵمان
ـ سه‌رۆكی حیزبی سوسیال دێموكراتی ژاپۆن كه یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆكی
SIیه
ـ به‌رپرسی گرووپی كاری كوردانی SI، به‌ڕێز كۆنی فیدریكسۆن
ـ حیزبی سوسیال دێموكراتی سوئێد
ـ حیزبی خه‌ڵكی پاكستان به سه‌رۆكایه‌تی ئاسێف عه‌لی سه‌رداری، هاوسه‌ری
بینه‌زیر بووتۆ
ـ سه‌رۆكی حیزبی دێموكراتی نوێی كانادا
ـ به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی سوسیالیستی نوروێژ
ـ به‌رپرسی پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی حیزبی كاری نوروێژ
|
وێنه‌كانی
ئه‌م چاوپێكه‌وتنانه
1
2
3
4
5
6
7
8
9
|
له سه‌رجه‌م چاوپێكه‌وتنه‌كاندا،
به‌ڕێز سكرتێری گشتیی PDKI، كاك مسته‌فا هیجری تیشكی خسته سه‌ر پێشێلكردنی
سیستماتیكی مافه‌كانی مرۆڤـ له ئێران دا، داخوازییه دێموكراتیكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی
كورد‌و سه‌رجه‌م گه‌لانی ئێران، پرسی تێروریزم، پرسی هه‌وڵه‌كانی رێژیمی
ئاخووندی بۆ ده‌ستڕاگه‌یشتن به چه‌كی ناوكی‌و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی رێژیم
له وڵاتانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین‌دا.
شایانی باسه له دیداری نێوان به‌ڕێز سكرتێری گشتی حیزب‌و به‌رپرسی گرووپی
كاری كورداندا له SI، پێ له سه‌ر چالاكتركردنی ئه‌م گرووپه داگیرایه‌وه.
23هه‌مین كۆنگره‌ی SI له به‌یانیی رۆژی 10ی پووشپه‌ڕدا ده‌ستی پێكرد‌و پاش 3
رۆژ كاری به‌رده‌وام له 12ی پووشپه‌ڕدا كۆتایی پێ هات. |