|
13-04-1387
كوردستان میدیا ـ ناوه‌ندی خه‌به‌ری:
شه‌وی 11 له‌سه‌ر 12ی پووشپه‌ڕی 1387، خاڵۆ جه‌عفه‌ر شه‌بره‌ندی، خه‌ڵكی نۆدشه
له ته‌مه‌ن 70 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشی‌یه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو له ساڵی 1357ه‌وه تا 1371 پێشمه‌رگه‌ی PDKI بووه‌و له زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی
ناوچه‌ی هه‌وراماندا دژی رێژیمی سه‌ركوتكه‌ری ئاخووندی چالاكانه به‌شداریی
كردووه‌و له‌و شه‌ڕانه‌دا دوو جار بریندار‌و به‌م هۆیه‌وه كه‌مئه‌ندام بووه.
ناوبراو به‌هۆی نه‌خۆشی‌و چوونه‌سه‌ری ته‌مه‌نه‌وه له‌سه‌ر مۆڵه‌تی حیزب گه‌ڕابۆوه
نێو بنه‌ماڵه‌كه‌ی.
خاڵۆ جه‌عفه‌ر شه‌بره‌ندی تا دواساته‌كانی ژیانی به رێبازی حیزب‌و گه‌له‌كه‌ی
وه‌فادار بوو.
به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان به بنه‌ماڵه‌و كه‌س‌و كاری خاڵۆ جه‌عفه‌ر
شه‌بره‌ندی راده‌گه‌یه‌نین.
رۆحی شاد‌و رێگای پڕڕێبوار بێ. |