|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
به‌ڕێوه‌چوونی چالاكیی ته‌بلیغاتیی تایبه‌ت به 22ی
پووشپه‌ڕ له بۆكاندا درێژه‌ی هه‌یه |
|
15-04-1387
كوردستان میدیا: به نزیكبوونه‌وه
له 19هه‌مین ساڵیادی تیرۆری شه‌هید دوكتور قاسملوو له لایه‌ن رێژیمی
ئاخووندییه‌وه ئه‌ندامان‌و لایه‌نگرانی نهێنیی حیزب له بۆكان له درێژه‌ی
چالاكییه ته‌بلیغاتییه‌كانیاندا له رۆژی 13ی پووشپه‌ڕ له میراوای بۆكان‌و له
رۆژی 14ی پووشپه‌ڕ له بۆكاندا تراكتی تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یان بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، ئه‌و شوێنانه‌ی میراوا كه چالاكیی
ته‌بلیغاتییان تیا كراوه بریتین له:
كۆڵانه‌كانی ده‌وروبه‌ری بێهداشتی قه‌دیم، كۆڵانه‌كانی ئاگرین، ده‌وروبه‌ری
مزگه‌وتی جامێعه، ده‌وروبه‌ری قوتابخانه‌ی كچانه‌ی سه‌عاده‌ت، ده‌وروبه‌ری
قوتابخانه‌ی به‌ناو شه‌هید نه‌ججاری، ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی قۆدس‌و كۆلانه‌كانی
ته‌ره‌غه. هه‌روه‌ها رۆژی هه‌ینی (14ی پووشپه‌ڕ) سه‌دان تراكتی تایبه‌ت به
22ی پووشپه‌ڕ له‌نێو نوێژخوێنانی مزگه‌وتی جامێعه‌ی میراوادا بڵاو كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له بۆكاندا له‌نێو موسافیران‌و ماشینه‌كانی ترمیناڵه‌كانی سه‌قز‌و مه‌هاباد،
ئوتووبووسه‌كانی خه‌تی هاتوچۆی نێوخۆیی شار، موسافیرانی ئوتووبووسڕانیی بۆكان،
موسافیرانی ئوتووبووسی بۆكان ـ عه‌لی ئاوا‌و له‌نێو تاریكه‌بازاڕی شاردا
بڵاوكراوه‌ته‌وه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |