|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی مادده
سڕكه‌ره‌كان
له ناوچه‌ی مه‌ریواندا شانۆی سه‌رشه‌قام به‌ڕێوه چوو |
|
15-04-1387
كوردستان میدیا: گرووپی شانۆی
باران له شاری مه‌ریوان به هاوكاریی ئه‌نجومه‌نی ژیانه‌وه، به‌بۆنه‌ی رۆژی
جیهانیی خه‌بات دژی مادده سڕكه‌ره‌كان چالاكییه‌كی هونه‌ریی به‌ربڵاوی به‌ڕێوه
برد.
به‌پێی هه‌واڵی ناوه‌ندی خه‌به‌ریی PDKI، له رۆژانی رابردوودا له لایه‌ن
گرووپی ناوبراوه‌وه "شانۆی سه‌ر شه‌قام" له نێو شاری مه‌ریوان له مه‌یدانی
سه‌رباز، فه‌له‌كه‌ی باوه‌ڕه‌شی، گه‌ڕه‌كی فه‌رمانداریی قه‌دیم‌و سه‌یرانگای
زرێبارو هه‌روه‌ها شارۆچكه‌كانی "كانیی دینار"و "جووجه‌سازی"دا نمایش كرا.
شایانی باسه بڕیار وایه ئه‌م چالاكییه هونه‌رییه له رۆژانی داهاتوودا له چه‌ند
گوندی مه‌ریواندا به مه‌به‌ستی ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك له مه‌ترسییه‌كانی
گیرۆده‌بوون به مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه بچێ.
رۆژی 5ی پووشپه‌ڕ به رۆژی جیهانیی خه‌بات دژی مادده سڕكه‌ره‌كان ناودێر
كراوه.
جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه رێژیمی ئاخووندی به مه‌به‌ستی به‌لاڕێدابردنی
لاوانی كوردستان له خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان له
رێگه‌ی به‌كرێگیراوانی خۆیه‌وه، رۆژانه خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده سڕكه‌ره‌كان
له‌نێو لاوان به‌تایبه‌تی له قوتابخانه‌كان‌و به‌ندیخانه‌كاندایه. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |