|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: هه‌واڵ و راپۆرت ::. |
|
به‌رپرسی كۆمیته‌ی PDKI له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بریتانیادا به‌شداری كرد |
|
15-04-1387
كوردستان میدیا: به‌رپرسی
كۆمیته‌ی PDKI له بریتانیا، وێڕای به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی
نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، له دیدار له‌گه‌ڵ خاتوو
"به‌یان"، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بریتانیا سه‌رنجی ناوبراوی
بۆ زیادكردنی هاوكارییه دوو لایه‌نه‌كان له كاروباری نه‌ته‌وه‌ییدا راكێشا.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه رۆژی 11ی پووشپه‌ڕ به به‌شداریی كه‌سایه‌تی‌و حیزبه
سیاسییه‌كانی بریتانیا له پارلمانی له‌نده‌ندا به‌ڕێوه چوو.
خاتوو به‌یان له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا ئاواتی سه‌ركه‌وتنی بۆ كۆنگره‌ی 14ی PDKIو
خه‌باتی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی ئێران‌دا خواست.
كاك هیوا پوورئازه‌ر، به‌رپرسی كۆمیته‌ی حیزب له بریتانیا، هه‌روه‌ها له‌و
كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، چاوی به "ویلیا‌م سمیت"، پارلمانتاری بریتانیایی كه‌وت.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا كاك هیوا پوورئازه‌ر، وێڕای راكێشانی سه‌رنجی ویلیا‌م
سمیت بۆ پرسی كورد له ئێران، هێمای به‌و راستییه كرد كه "كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی به‌هۆی به‌رنامه ناوكییه‌كانی رێژیمی ئاخوندییه‌وه، سه‌رنج‌و
گرینگیی تایبه‌تی به پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤـ
له ئێران‌دا به‌گشتی‌و له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا به‌تایبه‌تی نادات". |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |