|
ده‌نگ‌و ته‌سویرم پشتیوانیم له
كورده‌كان كردوه، بۆیه كورده‌كان منیان خۆشده‌وێ". ئه‌مه‌ش ده‌قی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌یه:
خالید: ئاغای نووری‌زاده
ئێوه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا زۆر قسه‌تان له‌سه‌ر كێشه كوردكردوه‌و
چه‌ندین جار له سه‌ر كێشه‌ی كورده‌كان نووسینتان بڵاوكردۆته‌وه. پرسیاری من ئه‌وه‌یه
كه ئێوه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك ئاشناییتان له‌گه‌ڵ مێژووی كورد‌و تێكۆشانه‌كانی
دا هه‌یه؟
نووری‌زاده: له دوو لایه‌نه‌وه من پێوه‌ندیم به كورده‌كانه‌وه هه‌یه. یه‌كێكیان
ئه‌وه‌ی كه هاوسه‌رم كورده‌و له بنه‌ماله‌ی شیخ سه‌عیدی ره‌ببانییه. هه‌ر
بۆیه هاوسه‌رم‌و تایبه‌ت منداله‌كانم نیوه كوردن. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بۆ
خۆم له سه‌رده‌می لاوه‌تی دا عه‌لاقه‌م هه‌بووه به كێشه‌ی كورد‌و تێكۆشانه‌كانیان،
ئه‌ویش به راستی له سه‌رده‌مێك دا كه باس كردن له بارزانیی گه‌وره به تاوان
حیساب ده‌كرا من له سه‌ر بارزانی نووسینم بڵاوكردۆته‌وه. له سه‌ره‌تای شۆرشی
1979 وتارێكم نووسی سه‌باره‌ت به بارزانی به‌ناوی"مه‌لای گه‌وره‌ی كوێستان"،
كه له گۆڤاری"امید ایران" له سێ لاپه‌ره‌دا چاپ كرا. ئه‌م وتاره ئه‌وه‌نده
سه‌رنجراكێش بوو كه نه‌مر ئیدریس بارزانی منی ده‌عوه‌ت كرد‌و نه‌هارێك پێكه‌وه
بووین‌و زۆر قسه‌مان كرد. هه‌روه‌ها پێوه‌ندییه‌كی زۆر نزیك‌و دۆستانه‌م له‌گه‌ڵ
نه‌مر دوكتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوودا هه‌بوو. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ حیزبی
دێموكراتی كوردستان دا پێوه‌ندیم هه‌بووه كه حیزبێكی تێكۆشه‌ره نه‌ك هه‌ر له
ئاستی كوردستان دا، به‌ڵكوو ته‌نیا حیزبی سیاسیی واقیعی له ئێران دایه كه ته‌واوی
پره‌نسیپ‌و بنه‌ماكانی حیزبێكی مودێڕن له به‌ر چاوده‌گرێ. حیزبی دێموكرات باوه‌ڕی
به یه‌كگرتوویی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی كه ته‌واوی ئه‌قوامی ئێرانی به‌شداریان هه‌بێ
له ئێرانێكی ئازادی دێموكرات‌و سكولارو فیدرال دا. هه‌ر بۆیه ئه‌ندیشه‌كانی
حیزب بۆم سه‌رنج راكێش بوون. له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی دا دوست بووم‌و پێوه‌ندیم هه‌بووه‌و
له ته‌واوی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا هه‌وڵم داوه له قه‌ڵه‌م‌و ده‌نگ‌و ته‌سویرم
ئیستفاده بكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مووو ئازاره‌ی كورد چێشتوویه‌تی پێشان بده‌م‌و
باسی بكه‌م. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه‌یه كه كورده‌كان منیان خۆش ده‌وێ.
خالید: تۆ خه‌باتی كورده‌كان له به‌شه‌كانی
كوردستان چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه. به رای تۆ تێكۆشانی كورده‌كان خه‌باتێكی ره‌وایه
یا تیكۆشانێكه هه‌روه‌ك كه‌سانی غه‌یره كورد ده‌ڵێن بۆ تێك دانی باروودۆخی ئه‌و
وڵاتانه‌ی كه كوردی تێدا نیشته‌جێیه؟
نووری‌زاده: نموونه‌كه‌ی عێراقه. كورده‌كان زۆر لێبوردنیان له خۆ پێشان داوه.
بۆ كورده‌كانی عێراق هه‌مووو شتێك بۆ جیابوونه‌وه ئاماده‌بوو. هیچ كاتێك له بیرم
ناچێ كاتێك كاك مه‌سعوود بارزانی‌و مام جه‌لال قسه‌یان ده‌كرد ده‌یانگوت ئێمه
كوردستانێكی خودموختار له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوومان ده‌وێ. ئه‌مه له
حاڵێك دا بوو كه گرووپه چه‌په‌كان هه‌میشه شیعاری بێ سوودیان ده‌دا، یا ئه‌و
ناسیونالیستانه‌ی كه زۆر توندڕه‌ون شیعاری جیابوونه‌وه‌یان ده‌دا. به‌ڵام رێبه‌رانی
گه‌وره‌ی كورد‌و كه‌سانێكی عاقڵ‌و بیرمه‌ند كه به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردیان
له به‌ر چاو گرتووه هه‌میشه ده‌یانگوت ئێمه له چوارچێوه‌ی عێراقی یه‌كگرتوودا
ده‌مێنینه‌وه. ئه‌مرۆ ئه‌مه شانازییه بۆ كورده‌كان‌و خه‌ڵكی ناوچه‌كه كه یه‌كه‌م
سه‌ركۆماری عێراقی دێموكرات دوای رووخانی رێژیمی سه‌دام حوسێن كورده‌و كه‌سێكی
تێكوشه‌ری كورد وه‌ك مام جه‌لال تاڵه‌بانییه. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌سایه‌تییه‌كی
وه‌ك مه‌سعوود بارزانی له باتی ئه‌وه‌ی وه‌ك هێندێك له رێبه‌رانی عێراق بكه‌وێته
نێو كێ به‌ركێ بچووله‌كان، وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانی له مام جه‌لال
ده‌كا‌و له پال ئه‌و دایه كه ئه‌مه نیشانه‌ی به‌ره‌پێشَوونی ئاگایی كورده‌كانه.
من له‌و بڕوایه‌ش دام كورده‌كان له ئێرانیش دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاسته له
تێگه‌یشتن‌و ئاگایی. هه‌ر بۆیه من هیچ كاتێك شیعاری جیایی‌خواز له ئێران دا جگه
له هێندێك هێزی بچووك نه‌بیستوه كه ئه‌مانه‌ش هیچ بنه‌كه‌یه‌كیان له كوردستان
دا نیه. له توركیه‌ش هه‌ر وایه. راسته هێندێك گرژی‌و ئالۆزییه‌كانی ده‌وڵه‌تی
تۆركیه‌و كوشتنی كورده‌كان‌و نادیده‌گرتنی داخوازیه‌كانیان بووه به هۆی ئه‌وه‌ی
دژكرده‌وه پێك بێ، به‌ڵام به گشتی كورده‌كانی توركیه‌ش شتێكی زیاتریان له‌مه
ناوێ. واته له چوارچێوه‌ی توركیه‌یه‌كی یه‌كگرتوو به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن.
له سووریه‌ش دا وایه، ره‌فتاری ده‌وڵه‌تی سووریه‌شمان بۆ ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ
كورده‌كان دی. به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌تی دیمه‌شق ئیعتراف ده‌كا كه كورده‌كانی
سوریه‌ش شتێكی زیاتریان ناوێ جگه له‌وه‌ی به ره‌سمی بناسرێن وه‌ك قه‌وم‌و
تایفه‌یه‌ك كه له‌و وڵاته‌دا ده‌ژین. كێشه‌ی كاره‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م
حكوومه‌تانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن ته‌نیا زوڵمیان له كورده‌كان نه‌كردوه.
له ئێران دا به داخه‌وه له دوو لایه‌نه‌وه زوڵم له كورده‌كان ده‌كرێ، چونكه
سوننه مه‌زهه‌بیشن. له توركیه‌ش له بنه‌ره‌ت دا شوناسی كورده‌كانیان قبووڵ نه‌بوو.
ئێستا به هۆی ئه‌و گۆڕانانه‌ی كه له توركیه‌دا هاتوته پێش مه‌جبوور كراون سه‌عاتێك،
سه‌عات‌و نیوێك ته‌له‌ویزیونی كوردی ته‌حه‌مول بكه‌ن. به‌ڵام من له‌و بروایه دام
ئه‌و رووداوه دلخۆشكه‌رانه‌ی عێراق كه به راستی من ئه‌و شه‌وه گریام كاتێك
ئاغای تاله‌بانی بۆ یه‌كه‌مجار به سه‌ركۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا‌و هاورێی عه‌زیزم
هۆشیار زێباری بوو به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق‌و ئاغای بارزانیش كه ماوه‌یه‌ك
سه‌رۆكی شوورای حوكمی عێراق بوو. ئه‌مانه بۆ منێكی فارس مایه‌ی شانازییه كه
ده‌بینم له عێراق دا شوناسی كوردی وه‌ك به‌شداربوویه‌ك قبووڵ ده‌كرێ. هیوادارم
له وڵاتی منیش ئێران به‌م شێوه بێ كه كورد‌و به‌لووچ‌و عه‌ره‌ب‌و ئازه‌ری‌و
فارس هه‌مووویان هه‌ست بكه‌ن خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن‌و كه‌سێك نیه زوڵمیان لێ بكا.
هه‌ر بۆیه ئه‌مانه تا هه‌ست بكه‌ن خاوه‌نی ئه‌م وڵاته‌ن، ده‌نگی جیاییخوازان
لاواز‌و لاوازتر ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر فشار بۆ سه‌ر ئه‌قوام بێ ده‌نگی
جیاییخوازان به‌رزو به‌رزتر ده‌بێ.
خالید: به‌رێز نووری‌زاده ئه‌گه‌ر روژێك كورده‌كانی
ئێران‌و به تایبه‌ت حیزبه سیاسییه‌كانیان خوازیاری جیابوونه‌وه له ئێران بن،
ئایا ئێوه دیسان له داخوازی كورده‌كانی ئێران پشتیوانی ده‌كه‌ن؟
نووری‌زاده: چاو لێ بكه. ده‌مه‌وێ شتێكت پێ بڵێم. من وه‌ك ئێنسانێك كه هێلی
فیكری دوكتۆر محه‌مه‌د موسه‌دیقم قبووڵه‌و هه‌ڵم بژاردوه‌و به شوێن ئه‌و هێله‌وه‌م
له‌و بڕوایه دام كه كورده‌كان خاوه‌نی ئه‌سلیی ئێرانن. واته له‌و بروایه دام
رۆلێك كه كورده‌كان له ژیانه‌وه‌ی مێژوو‌و شارستانه‌تیی ئێران دا بوویانه ئه‌وه‌نده
گه‌وره‌یه كه له چوارچێوه‌ی سه‌رزه‌مینێكی بچووك به ناوی كوردستان دا جیگای
نابێته‌وه. ئه‌م رۆڵه زۆر گه‌وره‌تره. به رای من كورده‌كان به ئه‌ده‌بیات‌و
كه‌لتووریان زۆر ده‌توانن خزمه‌ت بكه‌ن به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كه‌لتووری ئێران.
هه‌ر چه‌ند تۆ ناتوانی به زۆر هیچ كه‌س له جێگایه‌ك دا رابگری. به‌ڵام من له‌و
بڕوایه دام ئه‌گه‌ر ئێمه دێموكراتی واقیعین‌و ئه‌گه‌ر قبووڵمان كرد كه كاك مسته‌فا
هیجری به هه‌مان راده له ئێران دا مافی هه‌یه كه منی عه‌لی ره‌زای نووری‌زاده‌ی
فارس‌و یا ئه‌وه‌ی دیكه‌ی ئازه‌ری هه‌یه‌تی‌و ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنێك دا به
سه‌ركۆمار هه‌ڵبژێردرا وه‌ك ئه‌وه‌ی له عێراق دا دیتمان‌و ئێمه‌ش قبووڵمان كرد
بروات هه‌بێ هیچ كوردێك داوای جیابوونه‌وه ناكا. ئاوازی جیایی هی سه‌رده‌مێكه
كه زوڵم‌و كوشتار‌و بێ رێزی هه‌بێ. باشترین نموونه بۆ ئێوه له عێراق دا رووی
دا. بینیت كاتێك كه كورده‌كان هه‌مووو شتێكیان بۆ جیابوونه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام له
عێراق دا مانه‌وه كه بۆ كورده‌كان جوانتر بوو كه یه‌كێك له رێبه‌رانیان سه‌ركۆماری
ته‌واوی عێراق بێ‌و نه‌ك ته‌نیا كوردستان.
خالید: پرسیارێكی دیكه، ئێوه پێتان وایه له
ئێران دا میلله‌تی جیاواز نیشته‌جێن یا نا له ئێران دا یه‌ك میلله‌ت هه‌یه ئه‌ویش
میلله‌تی ئێرانه. تو كام یه‌ك له‌م ده‌سته‌واژانه‌ت قبووڵه؟
نووری‌زاده: ئه‌گه‌ر بروانینه مێژوو ده‌بینین ئێران هه‌میشه(ممالك محروصه) بووه.
یا له نیزامی پاشایه‌تی دا به شایان ده‌گوت شاهی شاهان(شاهنشاه) بۆیه ده‌رده‌كه‌وێ
له زۆر جێگای ئێران دا كۆمه‌ڵێك شا هه‌بووه كه به شای ئێرانیان گوتوه شاهی
شاهان. مه‌سه‌له‌ی میلله‌ت‌و ناسیونالیزم چه‌مكێكی نوێیه. له رابردوودا هه‌موو
پێكه‌وه ده‌ژیان‌و خالی هاوبه‌شیان هه‌بووه. من له‌و بڕوایه دام له ئێران دا
ئه‌قوامی جۆراوجۆر ده‌ژین. هێندێك پێیان خۆشه ناوی ئه‌مه بنێن میلله‌ت. ده‌بێ
بزانین مانای ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه چۆن لێك ده‌درێته‌وه. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه
كه به‌لێ میلله‌ته‌كانیان به زۆر هێناوه له پال یه‌ك دایانناوه‌و نێویان ناوه
ئێران نا من له‌گه‌ڵ شتی وا نیم‌و موخالیفم. به‌ڵام من له‌و بڕوایه دام بوونی
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چوارچێوه‌ی ئێران دا ده‌ژین بوونێكی دڵخوازانه بووه‌و
به ویستی خۆیان بووه نه‌ك به زۆره‌ملێ. ئه‌مه سه‌دان ساله هه‌ر وا بووه. ئه‌گه‌ر
جیا له‌مه بوایه باوه‌ڕ بكه كه لێك جیا ده‌بووینه‌وه. من له‌و بڕوایه دام
ئێمه ده‌توانین هه‌مان (ممالك محروصه) بین ده‌توانین هه‌مان ئێرانی گه‌وره به
مانا فه‌رهه‌نگییه‌كه‌ی بین، به له به‌رچاو گرتنی فره مووزائیك بوونی ئێران.
نه‌ك به زۆره ملی‌و به فشاری تۆپ‌و تانك‌و سه‌رنێزه. ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی
كه له نێوان ئێمه‌دا پێك هاتووه پێكه‌وژیانێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه نه‌بووه
تا به هۆی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ك لێك جیا بینه‌وه. من له بڕوایه دام له‌گه‌ڵ یه‌كتر
دا خاڵی هاوبه‌شی فه‌رهه‌نگی‌و مێژووییمان هه‌یه. هه‌روه‌ك بۆتم باس كرد له
ماڵی من دا نموونه‌یه‌كی ته‌واو له‌م پێكه‌وه ژیانه ده‌توانیت بدوزێته‌وه.
چونكه هاوسه‌رم هه‌روه‌ك گوتم كورده‌و سووننه مه‌زهه‌بیشه. من بۆ خۆم فارس‌و
شیعه‌و سه‌ییدیشم. سه‌یر له‌وه‌دایه هیچ كاتێك فشارمان بۆ منداڵه‌كان نه‌هێناوه
كه مه‌زهه‌بی من یا مه‌زهه‌بی هاوسه‌رم هه‌ڵبژێرن. ئه‌وه خۆیان بوون كه مه‌زهه‌بی
خۆیان هه‌ڵبژارد. بۆیه ئه‌قوام‌و ئه‌و پێوه‌ندییانه‌ی ئێمه له ئێران دا بوومانه
ده‌ری ده‌خا كه پێكه‌وه‌ژیانمان زۆره ملی نه‌بووه، به‌ڵكوو دلخوازانه بووه.
له راستی‌دا ئێمه تا پێش كۆماری ئیسلامی قسه‌یه‌كمان له شیعه‌و سوننه نه‌بووه‌و
قسه‌یه‌كیشمان له كورد‌و به‌لووچ نه‌بووه. هه‌ر چه‌ند مافی ئه‌قوامی ئێرانی نه‌ده‌پارێزرا.
به‌ڵام ئه‌م قسانه له‌وكاته‌وه ده‌ستی پێ كرد كه حكوومه‌ت كه‌وته ده‌ست
تاقمێكی مه‌زهه‌بیی شیعه‌ی رۆحانی. له‌وێوه بوو كه سنووربه‌ندییه‌كان ده‌ستی
پێ كرد.
خالید: له‌م رۆژانه‌دا به مه‌به‌ستی گۆڕانی حكوومه‌ت
له ئێران دا زۆر باس له فشاره ده‌ره‌كییه‌كان بۆ سه‌ر ئێران ده‌كرێ. به رای
ئێوه هانا بردن بۆ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌و به تایبه‌ت ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی
گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له ئێران دا ده‌بێته هۆی گۆڕانی دێموكراتیك له‌م وڵاته دا؟
نووری‌زاده: ده‌بێ باروودوخه‌كه له به‌ر چاو بگیردرێ. ئه‌وه‌ی له عێراق دا
رووی دا بۆ ئێران ناتوانێ باش یا خراپ بێ. واته ئه‌وه‌ی له عێراق دا رووی دا
ناتوانین بلێین حه‌تمه‌ن بۆ ئێران باشه. من له بنه‌ره‌ت دا مه‌سه‌له‌ی عێراق‌و
ئه‌فغانستان جوێ ده‌كه‌مه‌وه. چونكه له ئه‌فغانستان رێژێمێكی دواكه‌وتووی
مرۆڤكوژی جینایه‌تكار له سه‌ر كار بوو كه به هیچ نرخێك نه‌ده‌توانرا گۆڕانی
تێدا پێك بێنی. له عێراقیش رێژێمێكی فاشیستیی سه‌ركوتگه‌ر هه‌بوو كه هیچ هه‌وڵێك
نه‌یده‌توانی وه له‌ره‌ی بخا. بۆیه كار به جێگایه‌ك گه‌یشت كه به‌رژه‌وه‌ندیی
عێراق له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی نێو نه‌ته‌وه‌یی به جۆرێك لێك نیزیك بوونه‌وه كه
بوو به هۆی هاتنی هێزی ده‌ره‌كی. ئێستا كه هێزی ده‌ره‌كی چون كاری كردوه
له عێراق دا ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه‌یه. من هه‌میشه گووتوومه ئه‌گه‌ر
كورده‌كان نه‌بوونایه عێراق له به‌ر یه‌ك هه‌لده‌وه‌شا‌و شه‌ری نێوخۆیی سه‌دان
هه‌زار كوژراوی به دیاری ده‌هێنا. ئافه‌رین بۆ كورده‌كان. من كاتێ گوێ له قسه‌كانی
ئاغای بارزانی ده‌گرم یا قسه‌كانی مام جه‌لال ده‌بیستم كه وه‌ك باوكێك بۆ هه‌مووو
عێراقییه‌كان ده‌دوێ، ده‌بینم كه بوونی ئه‌مانه بوو به هۆی به‌رگری كردن له
شه‌ڕی مه‌زهه‌بی‌و تایفه‌یی له عێراق دا، ده‌نا ئه‌مریكاییه‌كان له عێراق هه‌ڵه‌ی
زۆریان كردوه. به‌ڵام له ئێران من پێم وایه خه‌ڵكی ئێمه له ئاستێك دان كه ده‌توانن
گۆڕان پێك بێنن. ئێمه پێویستمان به‌وه نیه كه بومب به سه‌رمان دا ببارێ، یا
هێزی چه‌كدارمان بۆ بنێرن. له ئێران كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی زۆر به هێز‌و به
توانایه. ئێمه له ئێران 750 هه‌زار وێبلاگ نووسمان هه‌یه. 750 هه‌زار ئێنسان كه
به‌یانی له خه‌و هه‌ل ده‌ستن دیدگاكانی خۆیان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌گۆڕنه‌وه. به
میلیارد مه‌سیج‌و نامه رۆژانه له رێگای موبایله‌وه ئاڵۆگۆر ده‌كرێ. 24 كاناڵی
ته‌له‌ویزیونی فه‌زایی له ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌رنامه به زمانی فارسیی بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه. رادیۆ گه‌وره‌كانی جیهان وه‌ك بی بی سی، ئه‌مریكا‌و فه‌ڕانسه‌و
ئالمان به‌رنامه‌ی فارسی تێروته‌سه‌لیان هه‌یه. ئه‌مریكاییه‌كان به‌رنامه‌ی ته‌له‌ویزیونه‌كه‌یان
ده‌كه‌نه 4 سه‌عاته. ئه‌مانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی
ئێران به زمانی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی قسه بكرێ، نه‌ك به گولله. نا من پێم
وانیه پێویستمان به هێزی ده‌ره‌كی هه‌بێ بۆ گۆڕان. ئێمه له نێوخۆی خۆمان دا
شه‌ڕێكمان له‌گه‌ڵ حاكمییه‌ت دا هه‌یه‌و هێز‌و تواناشمان هه‌یه له‌م شه‌ڕه‌دا سه‌ركه‌وین
بێ خوێن رشتن‌و كوشتن‌و ته‌نیا به كه‌لك وه‌رگرتن له شێوازه‌كانی تێكۆشانی مه‌ده‌نی.
خالید: باشه به سه‌رنجدان به ئاڵوگۆره‌كانی عێراق
به رای ئێوه ئه‌مریكا ده‌توانێ دوستی واقیعی كورده‌كان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست
بێ؟
نووری‌زاده: بێگۆمان. من خۆم له‌م بواره‌دا ئه‌زموونم هه‌یه؟ دوو سێ حه‌وتوو له‌مه‌وپێش
له واشینگتۆن بووم. له‌وێ له‌گه‌ڵ هێندێك له به‌رپرسان‌و كارناسان قسه‌م كرد.
ئه‌مریكاییه‌كان هێنده سوپاسگوزار‌و مه‌منوونی كورده‌كانن كه نایشارنه‌وه. واته
شێوه‌یه‌ك كه كورده‌كان له هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان گرتیانه پێش
كه بریا سوننه‌و شیعه‌كانیش ئه‌م شێوه رێگایانه‌یان هه‌ڵبژاردایه زۆر دروست بوو.
دیاره سووننه‌و شیعه‌كان ئه‌م كاره‌یان كرد، به‌ڵام شیعه‌كان به هۆی هێندێك
توندره‌وییه‌وه بوون به هۆی ساردبوونه‌وه‌ی ئه‌م پێوه‌ندییه. بریا سووننه‌كان
تێگه‌یشتبایه‌ن‌و له كورده‌كان فَیر بوایه‌ن. كوردستان ئه‌منترین شوێنی عێراقه.
ئه‌مریكاییه‌كان هیچ كێشه‌یه‌كیان له كوردستان دا نیه ته‌نانه‌ت له سه‌ر كه‌ركووك
كه هێندێك جار نیگه‌رانییه‌ك ده‌بینرێ كاتێك به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان
قسه ده‌كه‌ی قبووڵی ده‌كه‌ن كه كه‌ركووك ماڵی كورده‌كانه . سه‌دام هه‌ولی دا
ناسنامه‌ی كوردی ئه‌م شاره بگۆرێ. ئه‌مه راستییه‌كی مێژووییه كه‌ركووك سه‌دان
ساڵه قیبله‌گای كورده‌كان بووه‌و ناوه‌ندی كورده‌كان بووه‌و عاشقانه خۆشیان
ویستوه. به رای من ئه‌مریكاییه‌كان باشترین دۆستی كورده‌كانن. به راستی سیاسه‌تمه‌دارنی
كورد شێوه‌یه‌كی باشیان له هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاییه‌كان دا گرته به‌ر.
كه ده‌چیته هه‌ر شوێنێكی ئه‌مریكا سپاسی كورده‌كان ده‌كه‌ن‌و به رای من ئه‌مه
شانازییه‌كه بۆ كورده‌كان‌و له مێژووش دا ده‌مێنێته‌وه.
خالید: ئه‌ی به‌رێز ئێوه خه‌باتی كورده‌كانی
ئێران چون هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن؟
نووری‌زاده: كورده‌كانی ئێران قوربانی زۆریان داوه. كاتێك چاو لێ بكه‌ین هه‌ر
له سه‌ره‌تای شۆرشه‌وه(1979) كوشتاری ئاوایی قارنا، ئه‌وه‌ی له شنۆ رووی دا‌و
له مه‌ریوان‌و مه‌هاباد‌و ئیعدامی رۆڵه ئازادیخوازه‌كانی كورد له فرۆكه‌خانه‌ی
سنه. ته‌نانه‌ت ره‌حم به كه‌سانێكی وه‌ك مه‌رحوم موفتی زاده‌ش نه‌كرا كه له‌گه‌ڵ
شۆرش‌و حكومه‌تیش دا بوون. دواتر له ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و كوشتارانه‌ی كه كرا
كه‌سانێكی وه‌ك قاسملوو كه به باوه‌ڕی من ]مایه‌ی[ شانازیی ئێرانه. واته
ئێمه ده‌بێ بگه‌رێین له مێژوودا تا كه‌سانێكی وه‌ك قاسملوو بدۆزینه‌وه.
قاسملوو ئه‌مرۆ ده‌یتوانی رێبه‌ری ئێران بێ. كه‌سانێكی وك دوكتور شه‌ره‌فكه‌ندی‌و
هاورێكانی، فه‌تاحی عه‌بدولی، دیهكۆردی‌و ئه‌رده‌ڵان‌و كاك عه‌بدوڵڵای قادری
ئه‌مانه هه‌مووویان كوژران‌و تێكۆشانه‌كانی كورد هه‌ر درێژه‌ی كێشا. حیزبی
دێموكراتی كوردستان كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش په‌نجایه‌مین ]شه‌سته‌مین[ ساڵی خه‌باتی
خۆی جێژن گرت هه‌روه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد هیچ كات به شوێن تیرۆره‌وه نه‌بووه. ئه‌مه
زۆر گرنگه. له بیرت نه‌چێ له خه‌باتی كورده‌كانی ئێران دا سه‌دام حوسین
پێشنیاری به دوكتۆر قاسملوو كرد كه ئێوه شه‌ڕی كوردستان هه‌لایسێنن ده‌رگای
خه‌زانه‌ی ئێمه به میلیونان دولار به رووی ئێوه‌دا ده‌كرێته‌وه‌و هه‌رچی ئه‌سله‌حه‌تان
ده‌وێ پێتان ده‌ده‌ین. به‌ڵام دوكتۆر قاسملوو گوتی من هه‌رگیز هه‌رگیز ده‌روازه‌ی
وڵاتم ناكه‌مه‌وه. قاسملوو باجی ئه‌مه‌شی دا. كورده‌كان هیچ كات ئاماده نه‌بوون
ستوونی پێنجه‌می عێراق بن. هیندێك گرووپ‌و حیزبی ئێرانی بوون به سیخوری عێراق.
كورده‌كان نه‌بوون. بۆیه تێكۆشانه‌كانیان تێكۆشانێكی خاوێن‌و دروست‌و له سه‌ر
بنه‌ما‌و ئه‌و پره‌نسیپانه‌یه كه هه‌تاكوو ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه. من پێم وایه
ده‌بێ له كورده‌كان فیربین. له كاتێك دا كه ده‌یانتوانی ئینسان بكوژن نه‌یانكوشت،
له كاتێك دا ده‌یانتوانی ته‌قینه‌وه بكه‌ن نه‌یان كرد، له حالێك بۆمبیان بۆ
دانرا كه‌سانێكیان لێ كوشتن. منداڵه‌كانیان ژارخواردوو كران، به‌ڵام ئاماده نه‌بوون
خیانه‌ت بكه‌ن. هه‌ر بۆیه به رای من ئه‌م كارانه پێگه‌ی كورده‌كان له
تێكۆشانی ئێران دا رۆژ به رۆژ ده‌باته‌وه سه‌ره‌وه‌و گومانم نیه كه رۆژێك له
ئێران ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له بڕه‌خسێ كه ئێرانییه‌كان له مافی چاره‌ی خۆنووسین
دا به‌شداری بكه‌ن ئه‌وه كورده‌كان ده‌بن به ماموستا‌و سه‌رقافله بۆ لایه‌نه‌كانی
دیكه.
خالید: به‌رێز نووری‌زاده سپاس له وڵامدانه‌وه‌تان
به پرسیاره‌كانم, ئه‌گه‌ر له كۆتایی دا قسه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ خوێنه‌رانی كوردی
زمانی ئه‌م چاوپێكه‌تنه ده‌توانن باسی بكه‌ن؟
نووری‌زاده: سپاس بۆ تۆش به‌رێزم، من ته‌نیا ئه‌مه ده‌ڵێم كه ئێستا كورده‌كانی
عێراق له بارودۆخێكی تایبه‌ت دان، به‌ڵام زۆر له برایان‌و خوشكانی كوردی
ئێرانی ئێوه‌و ته‌نانه‌ت غه‌یره كوردیش هاتوونه‌ته لاتان(كوردستانی عێراق) ئێوه
زۆر جوان ئه‌وانه‌تان وه‌رگرتووه‌و میوانداریان ده‌كه‌ن, ئه‌وان له زانكۆ‌و مه‌دره‌سه‌كانی
ئێوه ده‌خوێنن‌و لای ئێوه كار ده‌كه‌ن. بێ گۆمان ئه‌وانیش ئه‌زموونه‌كانی
خۆیان ده‌ده‌ن به ئێوه. به رای من ئێرانی‌و كورد هیچ كاتێك ناتوانن دۆژمنی یه‌كتر
بن ئێمه هه‌مووومان برای یه‌كین. من شانازی ده‌كه‌م كه ئێوه ئه‌و هه‌مووو
پێشكه‌وتنه‌تان له‌و ماوه كورته‌دا به ده‌ست هێناوه. كاتێك ده‌بینم هونه‌رمه‌ندێكی
ئێرانی له كوردستانی عێراق كونسێرت ساز ده‌كا، شارام نازری ده‌بینم، خانمی شه‌هین
تاله‌بانی ده‌بینم، بۆ من مایه‌ی شانازییه كه سه‌فیرانی هونه‌ر له كورده‌كانی
ئێران له كوردستانی عێراق چون پێشوازییان لێ ده‌كرێ. ئاواتم ئه‌وه‌یه منیش به
زوویی بتوانم سه‌ردانی كوردستان بكه‌م. |