فارسی       Kurdî

ده‌سپێک    هه‌واڵ   سیاسی   ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر   هزر   مافی‌مرۆڤ    کۆمه‌ڵایه‌تی   به‌ڵگه‌نامه‌کان    سکرتێری‌گشتی    په‌رتووک    پێوه‌ندی

رێبه‌رانی شه‌هید

پێشه‌وا قازی‌

دوكتور قاسملوو

دوكتور شه‌ره‌فکه‌ندی

 

ژماره‌ی نوێی كوردستان

ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران

 

ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان

پاشكۆی كوردستان

 

سایته‌کانی دیکه

:: ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزب له ده‌ره‌وه

:: كۆنگره‌ی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئێرانی‌ فیدرال

:: سایتی سکرتێری گشتیی حیزب

:: سایتی یه‌كیه‌تیی ژنان

:: سایتی ته‌له‌فزیۆنی‌ تیشك (TISHK TV)

::  یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكرات

:: سایتی یه‌کیه‌تیی لاوان

:: ئاژانسی هه‌واڵنێری كوردستان مێدیا

.:: سیاسی ::.

 

سمایل شه‌ریفزاده‌، هێمای‌ رووناكبیری‌ ده‌روه‌ست‌و شۆڕشگێڕ

 

16-02-1387

? : عیرفان ره‌هنموون

12ی‌ بانه‌مه‌ڕ، ساڵیادی‌ شه‌هیدكرانی‌ شۆڕشگێڕی‌ ناسراو‌و رووناكبیری‌ ده‌روه‌ست، شه‌هید "سمایل شه‌ریفزاده‌"یه‌. شه‌هید سمایل شه‌ریفزاده‌، له‌و ساڵانه‌دا كه‌ رێژیمی‌ كۆنه‌په‌رستی‌ پاشایه‌تی‌ سه‌ركوت‌و راوه‌دوونانی‌ خه‌باتكارانی‌ كوردی‌ گه‌یاندبووه‌ ئه‌وپه‌ڕی‌ خۆی‌‌و له‌و ساڵانه‌دا كه‌ تیشك له‌ داڵانه‌ تاریكه‌كاندا له‌ ترسی‌ نه‌یارانی‌ رووناكی‌، ده‌شاردرایه‌وه‌، له‌ زانستگاوه‌ پێوه‌ندیی‌ به‌ ریزی‌ تێكۆشه‌رانی‌ نهێنیی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێرانه‌وه‌ گرت‌و پاش چه‌ند ساڵ‌ كاری‌ نهێنی‌ له‌ زانكۆكانی‌ تاران‌و شاره‌كانی‌ كوردستاندا، ناچار بوو بیاڤی‌ زانست‌و ماریفه‌ت به‌جێ‌ بهێڵێ‌‌و روو بكاته‌ چیا سه‌ركه‌شه‌كانی‌ كوردستان‌و به‌رگی‌ پیرۆزی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ بپۆشێ‌. شه‌هید سمایل شه‌ریفزاده‌، له‌ كاتێكدا، به‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراته‌وه‌ په‌یوه‌ست بوو كه‌ ناته‌بایی‌ ریزه‌كانی‌ حیزبی‌ دێموكراتی‌ له‌گه‌ڵ‌ مه‌ترسی‌دا به‌ره‌وڕوو كردبوو‌و به‌شێ‌ له‌رێبه‌رایه‌تیی‌ ئه‌وكاتی‌ حیزب ده‌ستی‌ به‌ كڵاوی‌ خۆیه‌وه‌ گرتبوو تا "با" نه‌یبات‌و شه‌هید دوكتور قاسملووش خه‌ریكی‌ گێڕانه‌وه‌ی‌ حیزبی‌ خۆشه‌ویستی‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان بوو بۆ سه‌ر راسته‌ رێگای‌ خه‌بات‌و به‌رخۆدان، له‌و ساڵانه‌دا بوو كه‌ سمایل شه‌ریفزاده‌‌و هاوڕێیانی‌ "كۆمیته‌ی‌ شۆڕشگێڕ"یان پێك هێنا‌و به‌ وه‌ڕێخستنی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ چه‌كداریی‌ 46 ـ 47، لاپه‌ڕه‌یه‌كی‌ زێڕینیان له‌ خه‌باتی‌ میللی‌ ـ دێموكراتیكی‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستاندا تۆمار كرد‌و ئه‌و بزاڤه‌ شۆڕشگێڕانه‌یه‌ نه‌ ته‌نیا بۆ جارێكی‌ دیكه‌ وشه‌ی‌ به‌هه‌یبه‌تی‌ "پێشمه‌رگه‌"ی‌ خسته‌وه‌ سه‌ر زاری‌ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵك‌و چراوگی‌ هیوای‌ داگیرساند، به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت بووه‌ ئیلهامبه‌خشی‌ جووڵانه‌وه‌ی‌ سه‌رتاسه‌ری‌ له‌ ئێرانی‌ ژێرده‌سه‌ڵاتی‌ كۆنه‌په‌رستی‌دا‌و به‌و چه‌شنه‌ چراوگه‌كه‌ی‌ شه‌ریفزاده‌، ته‌نانه‌ت گه‌یشته‌ نێو دارستانه‌كانی‌ مازه‌نده‌رانیش‌و له‌ راپه‌ڕینی‌ "سیاهكه‌ل"دا به‌رجه‌سته‌ بوو.
یه‌كیه‌تیی‌ خوێندكارانی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی‌ ئێران، له‌ هه‌نگاوێكی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌‌و به‌رچاوڕوونانه‌دا، 12ی‌ بانه‌مه‌ڕ "ساڵڕۆژی‌ شه‌هیدكرانی‌ سمایل شه‌ریفزاده‌"ی‌ كرده‌ رۆژی‌ خوێندكاری‌ كورد‌و به‌و چه‌شنه‌، ئه‌و رێبه‌ره‌ تێكۆشه‌ره‌ له‌ سه‌ده‌ی‌ بیست‌و یه‌كه‌مدا بووه‌ هێمای‌ رووناكبیران‌و خوێندكارانی‌ شۆڕشگێڕی‌ كوردستان‌و بۆ هه‌میشه‌ داگیرسا.

 

.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان ئی‌مه‌یل بکه‌ن::.

 

ئی‌مه‌یلی خۆتان :  

 

ئی‌مه‌یلی هاوڕێکه‌تان  

 

 

ده‌سپێک | هه‌واڵ |  سیاسی |  ئه‌ده‌ب‌وهونه‌ر |  هزر | مافی‌مرۆڤ |  کۆمه‌ڵایه‌تی |  به‌ڵگه‌نامه‌کان |  سکرتێری‌گشتی |  په‌رتووک |  پێوه‌ندی

دابین‌كردنی‌ مافه‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌یه‌کانی گه‌لی‌ كورد له‌ چوارچێوه‌ی ئێرانێکی دێموكراتیكی‌ فیدراڵی‌ دا

  یه‌کشه‌ممه، ۱۶‌ی پوو‌شپه‌ڕی ۱۳۸۷ی هه‌تاوی