|
16-02-1387
?
: ئه‌هوورا
سه‌د‌و ده ساڵ له‌مه‌وپێش،
نووسه‌ر‌و بیرمه‌ند‌و رووناكبیری ده‌روه‌ستی نه‌ته‌وه‌كه‌مان "میقداد مه‌دحه‌د به‌درخان"
له وڵاتی ئه‌هرام‌و ئه‌بولهولی میسر‌و له شاری قاهیره، شاری په‌یڤـ‌و وشه‌ی
ره‌نگین، یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی به زمانی ئه‌هوورایی كوردی ده‌ركرد‌و ناوی لێ نا
"كوردستان".
له‌و رۆژه‌وه به هه‌زاران هه‌زار نووسه‌ر‌و رووناكبیری داهێنه‌ر‌و خامه سه‌وز،
به‌و شه‌قامه رووناكه‌ی به‌درخان دا، رێ ده‌كه‌ن‌و به هه‌ڵكردنی پێنووس‌و
داگیرسانی خامه‌كانیان، تیشك ده‌بارێنن به سه‌ر دوند‌و چیا‌و دۆڵ‌و كێڵگه‌و ره‌وه‌ز‌و
دارستان‌و كانی‌و پێده‌شته كه‌سكه‌كانی كوردستاندا.
110 ساڵی ره‌به‌قه به هه‌زاران هه‌زار خامه‌ی ره‌نگین له "ده‌یر"ه رووناكه‌كه‌ی
"مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان"دا، كۆڕی زیكر بۆ په‌یڤـ‌و وشه‌ی ره‌نگاڵه‌ی كوردی
داده‌به‌ستن‌و ئه‌م كۆڕی زیكر‌و وه‌جده ئه‌هووراییه هه‌ردێ، گه‌رم‌و گه‌رم‌و گه‌رمتر
ده‌بێ‌و نه ئه‌هوورا وه‌ڕز ده‌بێ‌و نه ده‌روێشه‌كانی "په‌یڤ"یش سارد ده‌بنه‌وه.
چاپكردنی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی به ناوی "كوردستان" له سه‌د‌وده ساڵ له‌مه‌وبه‌ردا،
ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌یه كه روناكبیران‌و بیرمه‌ندانی كورد له‌و سه‌ده ئه‌نگوسته
چاوه دا، "په‌یڤـ"یان كردۆته چه‌كی ناساندن‌و پاراستنی "شووناسی نه‌ته‌وایه‌تی"و
هه‌ر به "په‌یڤ"یش ویست‌و داخوازه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانیان خستۆته
روو.
لێ مخابن، نه‌یاران‌و ناحه‌زانی مافی گه‌لان‌و په‌یڤـ‌و وشه، ده‌یان ساڵه فیشه‌ك
به په‌یڤـ‌و وشه‌ی كوردییه‌وه ده‌نێن‌و گه‌له‌كه‌مان ناچار كرا بۆ پاراستنی "په‌یڤ‌و
وشه‌و شوناسی"ی خۆی، تفه‌نگ بكا به قه‌د "په‌یڤ‌و وشه"ی كوردی دا‌و دیارده‌ی
"په‌یڤـ‌و وشه‌ی چه‌ك له‌شان" سه‌ر هه‌ڵ بدا.
ئه‌گه‌ر چاوێ به سه‌ر مێژووی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی‌دا بخشێنین، بۆمان روون ده‌بێته‌وه
كه نه‌یارانی ئازادی چۆن به درێژایی ئه‌و مێژووه، "وشه‌و په‌یڤ"ی كوردی‌یان
تاراندووه، چونكه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری "په‌یڤ‌و وشه‌ی كوردی" له تاراوگه‌و
ئاواره‌یی‌و سه‌نگه‌ره‌كانی خه‌بات‌و به‌رخۆداندا چاوی پشكوتووه، ئه‌مه‌ش
شانازییه‌كی دیكه‌یه بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌مان كه "په‌یڤ‌و وشه"یش چه‌ك هه‌ڵده‌گرێ،
هه‌ڵبه‌ت ته‌نیا به یه‌ك مه‌به‌ست، گێڕانه‌وه‌ی "په‌یڤ‌و وشه" بۆ كه‌ناره
ئارامه‌كانی ئازادی‌و دیالۆگ.
له سه‌د‌و ده‌یه‌مین ساڵیادی رۆژنامه‌نووسیی كوردی‌دا، سڵاو ده‌نێرین بۆ خامه
كه‌سكه شه‌هیده‌كان‌و له به‌رامبه‌ر "په‌یڤ"ی سوور‌و ئاگرینیاندا، سه‌ری رێز
داده‌نه‌وێنین.
سڵاو له‌و قه‌ڵه‌م‌و خامه بوێرانه‌ی كه هه‌نووكه‌ش ستران بۆ ئازادی‌و داد‌و
خۆشه‌ویستی ده‌چڕن!
سڵاو له رۆژنامه‌نووسانی شه‌هیدی كوردستان، په‌یڤه وه‌نه‌وشه‌ییه‌كانی به‌رخۆدان! |