|
22-02-1387
كوردستان میدیا: حه‌وته‌مین
كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئێكۆساك (پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی) نه‌ته‌وه‌و گه‌لانی
خۆجێیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له رۆژانی 21ی ئاوریل تا 2ی مه‌ی
2008، له نیویۆركدا به‌ڕێوه چوو.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، حیزبی هاوپێوه‌ندیی
ئه‌هواز‌و حیزبی خه‌ڵكی به‌لووچستان وه‌ك نوێنه‌ری كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌كانی
ئێرانی فیدراڵ‌و هه‌روه‌ها به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له
مقه‌ڕی ناوه‌ندیی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆركدا به‌ڕێوه چوو،
چالاكانه به‌شدارییان كرد.
دانیشتنی یه‌كه‌م به په‌یامی ویدیۆیی به‌ڕێز بانكی
مۆن، سه‌رۆكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و دواتر به وته‌كانی ئیوامۆرالێس، سه‌ركۆماری
بوولیڤی ده‌ستی پێكرد.
ته‌وه‌ر‌و به‌شی سه‌ره‌كیی دانیشتنی ئه‌مساڵ، نیشتمان‌و مافی كه‌ڵكوه‌رگرتن له
سه‌رچاوه سروشتییه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه قه‌ومی‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان،
تێكدانی ئێكۆسیستم، خوێندن‌و ئاخاوتن به زمانی زگماكی، گۆڕانكارییه‌كانی
ئێكۆلۆژیك‌و كه‌ش‌و هه‌وا له سروشتدا، داڕشتنی یاسا نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان بۆ
داكۆكی له مافه‌كانی نه‌ته‌وه خۆجێیی‌یه‌كانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له سه‌ده‌ی
ئێستادا‌و پێوه‌ندیی كاریی نزیكتر له ته‌ك كاری شوورای مافه‌كانی مرۆڤی
رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بوو.
به له‌به‌رچاوگرتنی
گۆڕانكارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان، هه‌م له بواری چه‌ندی‌و هه‌م له بواری چۆنیه‌تییه‌وه،
له‌وانه گۆڕینی پێكهاته‌ی كۆمیسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
گۆڕین‌و دانانی كۆڕی نوێی مافه‌كانی مرۆڤ له باتیی، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مساڵ
گرینگییه‌كی زۆری هه‌بوو. له سێپتامبری 2007دا، راگه‌یاندراوی پاراستن‌و
رێزگرتن له مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌و گه‌له خۆجێیی‌یه‌كان‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
پاش 20 ساڵ، له لایه‌ن رێبه‌رانی سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه
په‌سند كرا.
ئه‌ندامانی پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی،
16 كه‌سن كه نیوه‌یان له لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان‌و
نیوه‌ی دیكه‌ی له نێوان چالاكان‌و پسپۆڕان‌و نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه‌كان‌و گه‌لانی
خۆجێیی‌و رێكخراوه ناحكومه‌تییه‌كان (NGO) هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مین جار كۆماری ئیسلامی، دیپلۆماتێكی خۆی به ناوی "په‌یمانه
هسته" به‌م پلاتفۆرمه ناساند‌و ناوبراوی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ له‌م پله‌یه دانا.
زیاتر له 1300 نوێنه‌ری گه‌لانی خۆجێیی له سه‌رتاسه‌ری
جیهان‌و جیا له‌مه نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته‌كان، رێكخراوه ناده‌وڵه‌تییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان،
نوێنه‌رانی رێكخراوه تایبه‌تی‌و به‌ڕێوه‌به‌رییه‌كانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
بانكی جیهانی، نوێنه‌رانی پارلمانی ئورووپا ـ كه گه‌وره‌ترین كۆڕی جیهانیی
له‌مه‌ڕ مافه‌كانی گه‌ل‌و نه‌ته‌وه خۆجێیی‌و ژێر ده‌سته‌كانه ـ له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا
كه له مقه‌ڕی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا به‌شدار بوون.
نوێنه‌رانی گه‌لان‌و نه‌ته‌وه‌كانی
خۆجێیی‌و كه‌مینه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان (Indigenous Peaples)، له كۆبوونه‌وه‌ی
ساڵانه‌ی پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ڕه‌خسێ كه ره‌وش‌و
بارودۆخی مافه مرۆڤییه‌كانی خۆیان له ئاستی جیهانیدا باس بكه‌ن‌و له باس‌و
داڕشتنی رێگه چاره‌ی روه‌شی هه‌نووكه‌یی‌و هه‌روه‌ها دیاریكردنی ئیستاندارده‌كانی
مافه‌كانی مرۆڤ له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا‌و چۆنیه‌تیی دابین‌كردنی مافه‌كانی
ئه‌م نه‌ته‌وانه به‌شداری بكه‌ن.
پلاتفۆرمی هه‌میشه‌یی گه‌لان‌و نه‌ته‌وه خۆجێیی‌یه‌كان، وه‌ك ئۆرگانی پسپۆڕ‌و
جێگای راوێژی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر هۆ‌و ریشه‌كانی كێشه‌كانی
گه‌لانی خۆجێیی ژێرده‌سته له لایه‌ك‌و ده‌وڵه‌ت‌و گه‌له سه‌رده‌سته‌كانی له
لایه‌كی دیكه‌وه، یارمه‌تییه‌كی به‌رچاو به رێكخراو‌و ئۆرگانه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان
له روونكردنه‌وه، پێناسه كردن‌و دیاریكردنی ئه‌م چه‌مكانه‌دا ده‌دات.
|