|
30-03-1387
?
: عیرفان ره‌هنموون
رۆژی هه‌ینی رابردوو، خاویێر سۆلانا، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی
یه‌كیه‌تیی ئوروپا به نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی "پێنج زێده یه‌ك" گه‌یشته تاران‌و
وێڕای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌نوچێهر موته‌كی، وه‌زیری كار‌وباری ده‌ره‌وه‌ی
ئێران‌و سه‌عید جه‌لیلی، به‌رپرسی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران، به‌سته‌ی
پێشنیاریی وڵاتانی پێنج زێده یه‌كی پێشكه‌شی كاربه‌ده‌ستانی ئێران كرد. ئه‌و
به‌سته پێشنیاری‌یه كه به‌ستراوه‌ته‌وه به راگرتنی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له
لایه‌ن رێژیمی ئێرانه‌وه، ده‌توانێ كۆمه‌ڵێ ئاسانكاری بكات بۆ به‌رنامه‌ی
ناوكیی رێژیمی ئێران، به‌و مه‌رجه‌ی كه به روونی بیسه‌لمێنێ كه ئامانجی ئه‌و
به‌رنامه ناوكی‌یه، به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه‌و ماهییه‌تی ئاشتیخوازانه‌ی هه‌یه‌و
پووششێك نیه بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ‌و ناوكی.
هه‌رچه‌ند كه تا ئێستا رێژیمی
ئێران وه‌ڵامێكی فه‌رمی به‌و به‌سته‌یه نه‌داوه‌ته‌وه‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی به‌ستۆته‌وه
به شرۆڤه‌ی زێده‌تر له لایه‌ن ئۆرگانه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه، به‌ڵام به‌و
حاڵه‌ش‌و له په‌راوێزی ئه‌و پرسه‌دا، كاربه‌ده‌ستانی رێژیم پێیان له سه‌ر
پیتاندنی بێ‌مه‌رجی ئۆران‌یۆم داگرتۆته‌وه، هه‌ر بۆیه پێشبینی ناكرێ كه رێژیم
ئه‌و به‌سته پێشنیاری‌یه‌ی وڵاتانی پێنج زێده یه‌ك قه‌بووڵ بكات. قه‌بووڵ نه‌كردنی
ئه‌و به‌سته‌یه پێشنیاری‌یه‌ش له لایه‌ن رێژیمی تارانه‌وه، ئه‌و په‌یامه بۆ
كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌نێرێ كه پرۆژه ناوكی‌یه‌كانی ئه‌و رێژیمه، ماهییه‌تی
ئاشتیخوازانه‌ی نیه‌و بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر
به سه‌ر ئه‌و رێژیمه سه‌ره‌ڕۆیه‌دا‌و له په‌راوێزكه‌وتنی هه‌رچی زیاتری
رێژیمی تاران‌و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، ده‌بێته هۆی پته‌وتربوونی ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵگای جیهانیی دژی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و رێژیمه‌و چیدی رێژیمه‌كانی
روسیه‌و چینیش پاساوێكی ئه‌وتۆیان به ده‌سته‌وه نامێنێ بۆ پێداگری له سه‌ر
سیاسه‌تی نه‌رمی‌كێشان له به‌رامبه‌ر رێژیمی یاخیی كۆماری ئیسلامی‌دا.
به‌ڵام به سه‌رنجدان به به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت تا ئاستی 140 دۆلار له
به‌رامبه‌ر یه‌ك بوشكه نه‌وت دا، نابێ چاوه‌ڕوانبین كه گه‌مارۆكانی كۆمه‌ڵگای
جیهانی بۆ سه‌ر ئه‌و رێژیمه ئه‌و كارایی‌یه‌یان هه‌بێ كه رێژیمی ئێران له ژێر
ئه‌و گوشارانه‌دا، لانیكه‌م له كورتخایه‌ن دا، ناچار به پاشه‌كشه بكات.
كه‌واته ده‌توانین به‌م ده‌ره‌نجامه بگه‌ین كه ره‌نگه تا كۆتایی ده‌وره‌ی
سه‌ركۆماریی بووش‌و هاتنه سه‌ركاری سه‌ركۆماری نوێ له ئا‌مریكا، سیاسه‌تی
"چوماغ‌و هه‌ویج"ی وڵاتانی پێنج زێده یه‌ك هه‌روا درێژه بكێشێ، به‌ڵام گومانی
تێدا نیه كه به سه‌رنجدان به ره‌وشی ئاڵۆزی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست‌و
چوونه سه‌ره‌وه‌ی رۆژ له دوای رۆژی نرخی نه‌وت، ئه‌و سیاسه‌ته له دوایین
قۆناغه‌كانی خۆی نزیك ده‌بێته‌وه‌و ئه‌گه‌ر رێژیمی تاران هه‌روا له سه‌ر
سیاسه‌ته‌كانی سوور بێ، ئیدی دیپلۆماسیی به خاڵی كۆتایی خۆی نزیك
ده‌بێته‌وه. |