|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
خوێندكاران ده‌سه‌ڵاتداران به‌ره‌و هه‌ڵدێری نه‌مان ئه‌به‌ن |
|
02-04-1387
نووسینی: پێشمه‌رگه
مێژووی خه‌باتی خوێندكاری لێوان لێوه له به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ رێژیمه ملهوڕو
دیكتاتۆره‌كان له سه‌رانسه‌ری دنیادا، له ئێرانیشدا خه‌باتی خوێندكاران مێژووی
زیاتر له نیو سه‌ده‌ی هه‌یه‌و خوێندكاران له‌م ماوه‌دا له‌گه‌ڵ دوو ده‌سه‌ڵاتی
دیكتاتۆریی په‌هله‌وی‌و ویلایه‌تی فه‌قیهدا به‌ربه‌ركانێیان كردووه. له‌و كاته‌وه
كه خوێندكاران هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریان له ئێران‌دا ته‌حریم كرد، به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆماری ئیسلامی به‌و ئاكامه گه‌یشتن كه خۆێندكاران هیچكات له‌گه‌ڵ ئه‌وان نین (هه‌ر
له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیشیانه‌وه به‌و ئاكامه گه‌یشتن به‌و بۆنه‌وه
ساڵی 59 خومه‌ینی فه‌رمانی شۆڕشی كلتووریی دا كه له‌ودا به سه‌دان مامۆستا‌و
خوێندكار له زانستگه ده‌ركران‌و به ده‌یان كه‌سیش له‌وان به ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی
به‌ناو ئیسلامی شه‌هید كران.) هه‌ر بۆیه سه‌رۆك كۆمار‌و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فه‌رمانی
پێ ئه‌ده‌ن، دروشمی شۆڕشی كولتووری دووه‌میان هێنایه گۆڕێ كه باس له‌وه ده‌كات
ئه‌و خوێندكار‌و ماموستایانه‌ی زانستگه‌كان كه وه‌ك ئه‌وان بیر ناكه‌نه‌وه یان ئه‌و
لێكدانه‌وه‌ی ئه‌وانیان له ئایینی ئسلام قبووڵ نیه، نابێت له زانستگه‌كاندا
بمێنن كه له‌م پێناوه‌دا تا ئێستا ده‌یان كه‌س له خوێندكاران‌و مامۆستایان له
زانستگه‌كان ده‌ركراون. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دوو كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی
گه‌وره له‌لایه‌ن خوێندكارانی زانستگه‌كانی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لیمی كه‌ره‌ج‌و
خوێندكارانی زانكۆی زه‌نجانه‌وه به‌ڕێو‌ه چوون. مانگرتنی خوێندكارانی ته‌ربییه‌ت
مۆعه‌لیم له رۆژی 11/3/87دا ده‌ستی پێ كردو‌و هه‌ر رۆژ كه ده‌ڕۆیی خوێندكارانێكی
زیاتر له‌م مانگرتنه‌دا به‌شدارییان ئه‌كرد كه له رۆژی كۆتایی مانگرتنه‌كه‌دا
راده‌ی خوێندكارانی به‌شدار گه‌یبووه زیاتر له 4000 كه‌س، 150خوێندكاریش مانیان
له خواردن گرتبوو به‌م شێوه‌و به خۆڕساگرتنی خوێندكاران‌و گوشاری دنیای ده‌ره‌وه
به‌رپرسانی زانستگه‌ی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لیم ناچار كران خواسته‌كانی خوێندكارانی
مانگرتوو قبووڵ بكه‌ن. ئه‌مه یه‌كه‌مین كه‌ڕه‌ت بوو كه به‌رپرسانی زانستگه‌یه‌ك
له ئێران‌دا ته‌واوی خواسته‌كانی خوێندكاران قبووڵ بكه‌ن، هه‌ر بۆیه ده‌كرێ ئه‌م
سه‌ركه‌وتنه‌ی خوێندكارانی ته‌ربییه‌ت مۆعه‌لیم وه‌ك وه‌رزێكی تازه له بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاریی له ئێران‌دا چاو لێ بكرێت. مانگرتنی خوێندكارانی زانستگه‌ی زه‌نجانیش
ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه 25/3 به دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلمێك ده‌ستی پێكرد كه له‌ودا
به‌رپرسی كار‌وباری فه‌رهه‌نگیی زانستگه‌ی نیشان ئه‌دا له‌گه‌ڵ كچێكی خوێندكار...
به دوایی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه‌دا خوێندكارانی زانستگه‌ی زه‌نجان مانگرتنی چه‌ند
هه‌زار كه‌سییان پێك هێناو ئه‌م داواكاریانه‌یان هێنا به‌ر باس.
1. دواخستنی تاقیكارییه‌كانی زانستگه تا گه‌یشتنی خوێندكاران به داخوازییه‌كانیان
2. شاراوه مانه‌وه‌ی كه‌سایه‌تیی كچه خوێندكاره‌كه‌و به‌دوادانه‌چوونی ئۆرگانه
دادوه‌رییه‌كان له‌م پێوه‌ندییه‌دا
3. ده‌ركردنی به‌رپرسی كار‌وباری فه‌رهه‌نگیی زانستگه
4. ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی هه‌یه‌ت ره‌یسه‌ی زانستگا به‌تایبه‌ت سه‌رۆكی
زانستگه
5. كۆتایی هێنان به به‌رخوردی دوور له مه‌نتقی حه‌راسه‌ت له گه‌ڵ خوێندكاران‌و
وه‌لانانی به‌رپرسی حه‌راسه‌ت
6. كۆتایی هێنان به فه‌زای به‌ستراویی زانستگه‌و ئیجازه‌دان به تێكۆشانی بنكه
خوێندكارییه‌كان
7. لابردنی ته‌واوی حوكمه ئینزباتییه‌كان كه له‌كاتی به‌رپرسیایه‌تیی دوكتور مه‌ده‌دی
دا دراون
8. به‌رپرسانی زانستگه به‌ڵێنی بده‌ن كه له‌گه‌ڵ خوێندكارانی مانگرتوودا هیچ به‌رخوردێك
ناكرێت نه له‌كاتی مانگرتن نه له دوای ئه‌ودا،
9. لێبوردنی به‌نوسراوه‌ی هه‌یئه‌ت ره‌یسه‌ی زانستگه‌ی زه‌نجان به‌تایبه‌ت شه‌خسی
سه‌رۆكی زانستگه‌و پاراستنی كه‌سایه‌تیی خوێندكار‌و زانكۆ.
مانگرتنی خوێندكاران تا ئێواره‌ی رۆژی 28/3/87 درێژه‌ی هه‌بوو كه له‌م ماوه‌یه‌دا،
2 رۆژ كۆنترۆڵی زانستگه له ده‌س خوێندكاران‌دا بوو به‌ر ده‌ركی زانكۆیان ده‌گرت‌و
ئیجازه‌یان به هیچ به‌رپرسێك نه‌ئه‌دا كه بێته نێو زانكۆوه، ئه‌م مانگرتنه‌ی
خوێندكاران كه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی نوێنه‌ری خه‌ڵكی زه‌نجان له پارلمان كه له
باڵی رێفورمخوازه به لاڕێدا براو تێیدا ته‌نیا چه‌ند خواستێكی خوێندكاران قبووڵ
كران، به‌ڵام ئه‌كرێ وه‌ك سه‌ركه‌وتنێك بو بزووتنه‌وه‌ی خویندكاری چاوی لـێ
بكرێت.
له كۆتایی‌دا ئه‌بێ بوترێ له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی‌دا خوێندكاران زۆر
زیاتر له جاران له حاكمییه‌ت دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و
راستییه‌یه كه خوێندكاران له هه‌وڵی پێكهێنانی جیهانێكی ئازادترو باشتر بۆ
مروڤه‌كانن‌و هه‌میشه هه‌نگاوێك له‌به‌ر كۆمه‌ڵگاوه‌ن، هیچكات له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتێك
كه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه خه‌ڵك بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سه‌رده‌می چاخه به‌ردینه‌كان‌و
به‌ڕێوه‌به‌رانی ته‌نیا پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یانیان ئامانجه، ناچنه سه‌نگه‌رێكه‌وه.
|
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |