|
05-04-1387
ئه‌م وتاره‌له پارله‌مانی
باسك له شاری VITORIAدا خوێندراوه‌ته‌وه.
ره‌حیم قادری
به‌شدارانی به‌ڕێز !
بۆمن جێگای شانازییه كه لێره‌و له‌گه‌ڵ ئێوه ئه‌مرۆ ده‌مهه‌وێ له‌سه‌ر دوو بابه‌تی
گرنگی رۆژ قسه‌تان بۆ بكه‌م، یه‌كه‌م له‌سه‌ر گه‌لی كورد‌و ئه‌وه‌ی تر له‌سه‌ر
ئێران. تێده‌كۆشم به كورتی بدوێم.
كوردستان خاكی كوردان به شێوه‌ی گشتی به سه‌ر چوار وڵات دا دابه‌شكراوه :
توركیا،ئێران، ئیراق وسووریه كورد،گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی دنیایه كه بێ ده‌وڵه‌ته.
راده‌ی دانیشتووانی ده‌گاته 40 میلیون‌و خاكه‌كه‌ی به پانایی ئیسپانیایه. لێره‌دا
نامهه‌وێ بچمه ناو مێژوو‌و ته‌نیا له سه‌ر هه‌لومه‌رجی ئێستا ده‌دوێم.
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی به سه‌ر كوردستان دا حوكمرانی ده‌كه‌ن به شێوه‌ی گشتی له
سیاسه‌تی سه‌ركوت‌و به‌هێندنه‌گرتنی مافه بنه‌ره‌تییه‌كانی گه‌لی كورد كه‌ڵك وه‌رده‌گرن.
له سووریه كوردان مافی شارومه‌ندییان لێ وه‌رگیراوه، له توركیه‌دا تا دۆینێ به
توركی چیاكان ناویان لێ‌ده‌برا‌و
وا وێناچێ كه توركه‌كان واز له رێگای نیزامی بۆ چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی كورد
بهێنن، له ئێراق‌و له زه‌مانی سه‌ددام دا كورده‌كان كه‌وتنه به‌ر بۆمبارانی
شیمیایی‌و پرۆسه‌ی ئه‌نفال، له ئێران‌و دوای هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامیی دژی
كوردان فه‌رمانی جیهادیش له لایه‌ن خومه‌ینییه‌وه راگه‌یاندرا‌و كوردستان تا
ئێستاش بارودۆخێكی نائاسایی نه‌نووسراو باڵی به سه‌ردا كێشاوه.
تاماوه‌یه‌ك له‌مه‌وپێش شتێكی سه‌یر‌و باوه‌ڕنه‌كراو ده‌هاته پێش چاو ئه‌گه‌ر
بگوترابایه كورد دێموكرات‌و ئاشتیخوازه به‌ڵام هه‌لومه‌رجی ئێستای كوردستانی
ئێراق، باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌و راستییه. كورد له ئێراق نێشانی داوه كه ده‌توانێ‌و
توانای به‌ڕێوه‌بردن‌و ئیداره‌كردنی خۆی هه‌یه، فاكتۆرێكی گرنگه بۆ یه‌كگرتن‌و ته‌زمینی
دێموكراسی‌و خه‌باتگیریی ماندوونه‌ناسی دژی فێندمێنتالیستی ئیسلامی‌و ئه‌گه‌ر هه‌ل‌و
مه‌رجی بۆ بره‌خسی ده‌توانێ وڵاتی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ.
ئێستا هێزه سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی
خه‌بات له كوردستاندا شێوه‌ی فێدراڵیزمیان وه‌ك ڕێگا چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد هه‌ڵبژاردووه،
مودێلێك له سه‌ر بناخه‌ی رێزدانان‌و به‌شداریی یه‌كسانی هه‌موو گه‌لان له بواره‌كانی
سیاسی، ئابووری،كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی‌و ده‌وڵه‌تێكی دیسانترالیزه(غیرمتمركز).
به‌داخه‌وه توركیا، ئێران‌و سووریه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ڕێگای توند‌و تیژی‌و
نیزامی‌یان هه‌ڵبژارده‌وه، شتێك كه‌به دڵنێایی‌یه‌وه نه له رابردوو‌و نه له
داهاتوو دا ده‌ستكه‌وتی ئه‌وتۆی، غه‌یری ماڵوێرانی‌و كوشتنی مرۆڤه‌كان نابێ.
له ئێران به هاتنه سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی، كورد زووڵمی دوو به‌رابه‌ر(مچاعف)ی
لێده‌كرێ هه‌م چوون كورده‌و هه‌م چوونكه له باری ئایینه‌وه سوونه‌یه. له سایه‌ی
ئایه‌تولڵاكاندا كورد له هه‌موو مافه سه‌ره‌تایی‌یه‌كان بێ به‌شه، په‌روه‌رده‌و
فێركردن به زمانی كوردی نیه وله‌مپه‌ری یاسایی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كورده‌كان به‌به‌رپرسایه‌تی
به‌رز وه‌ك باڵوێز، وه‌زیر‌و به‌رپرسایه‌تیی تری باڵا
نه‌كه‌ن، زۆربه‌ی پۆسته گرنگه‌كان
له لایه‌ن لایه‌نگرانی ریژیمه‌وه كه زۆربه‌یان كورد نین، به‌ڕێوه ده‌چن.
به‌جێیه ئاماژه به ره‌سته‌یه‌كی رۆژنامه‌نووس‌و كوردناسی ئیسپانیایی له یه‌كێك
له سه‌فه‌ره‌كانیدا بۆ كوردستان بكه‌م كه ده‌ڵێ :"مرۆڤ مه‌گه‌ر كوێر بێ كه هه‌ست
به‌و هه‌موو جیاوازییانه نه‌كا كه له نێوان كوردستان‌و به‌شه‌كانی دیكه‌ی
ئێران‌دا هه‌یه". هه‌ڵسوكه‌وتی ریژیم به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك زیاتر وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی
داگیركه‌ر ده‌چێ.
له ئیسپانیا چه‌ند جار سه‌ردانی پێشانگای گه‌شت‌و گه‌ڕان (توریستی)م كرده‌وه كه
له لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه سازدراوه بۆ یه‌ك جاریش نه‌مدیوه كوردستان كه‌به
راستی جوان‌و رازاوه‌یه‌و ده‌توانێ بۆگشت وگه‌ڕان(توریست) سه‌رنجڕاكێش بێ له ناو
پرۆپاگه‌نده‌ی وان دا بێ. پاش 3 ده‌یه كاربه‌ده‌ستانی ئێران بێ كه‌فایه‌تیی خۆیان
له‌مه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ریی وڵات نێشانداوه كه ناتوانن ئێران به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی
پێشكه‌وتوو هان بده‌ن. بیكاری، ئاوستان(تورم)م گرانی له ئێرانێك دا كه دووهه‌مین
پێگه‌ی جیهانی له نه‌وت‌و گازدا هه‌یه و70%دانێشتوانی له ته‌مه‌نی 20تا35 ساڵ
دان شتێكی ئاسایی یه.
كۆماری ئیسلامی له نێو سه‌ر قافڵه‌ی وڵاتانی پێشێلكه‌ری مافی مرۆڤ دایه‌و شاید ته‌نیا
وڵاتێك بێ كه ڕێگای یاسایی هه‌بێ بۆ له سێداره‌دانی منداڵان‌و میرمنداڵان كه
ئاخرین نموونه‌یان یه‌ك حه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر بوو. شێوه‌ی پیشێلكردنی مافی مرۆڤ‌و
ئازار‌و ئه‌زییه‌تی خه‌ڵكه‌كه بێزهێنه‌ر‌و بۆ باسكردن نابن.
له‌سه‌رده‌مێك دا له زه‌مانی ره‌فسه‌نجانی‌و پاشان خاته‌می دا، رۆژئاوا بۆ پێوه‌ندییه‌كانی
خۆی له‌گه‌ڵ ئێران"دیالۆگی سازه‌نده‌ی" كه‌شف كرد‌و رۆژئاوا پیێ وا بوو ده‌توانێ
شوێنه‌وار له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ دابنێ، ئه‌و به‌ڵگانه‌ی كه وڵاتانی رۆژئاوا
پشتیان پێی ده‌به‌ست زۆرتر ده‌وڵه‌تی بوون تا راستییه‌كان‌و له راستی دا "سراب"
بوو تا واقیعییه‌ت.
"دیالوگی سازه‌نده" ببوو به ئامرازێك بۆ پێوه‌ندیی ئابووری وبازرگانی‌و به‌داخه‌وه
ئه‌و پێوه‌ندییانه له هه‌موو حاڵه‌تێكدا، زیاتر له مه‌سایلی پێوه‌ندیدار به
مافی مرۆڤه‌وه بایه‌خیان پێدرا بوو.
شیاوی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی خاته‌می هه‌م له ژوور وهه‌م له ده‌ره‌وه‌ی
وڵات بوو به هۆی زیندووكردنه‌وه‌ی ئاوات‌و گه‌شبینێ، خاته‌می باسی دێموكراسی‌و
ئازادی‌و مافی ژنان‌و لاوانی ده‌كرد‌و له راستیدا ده‌نگدان به خاته‌می"نا"یه‌كی
قورس‌و قاییم‌و ریفوراندۆمێك بوو بۆ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵك له رێژیم. خاته‌می ده‌یتوانی
"ئادولفۆ سوارز" ADOLFO SUAREZ ( سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسپانیا پاش مردنی فرانكو كه‌له
وه‌دیهێنانی ئازادی‌و دێموكراسی دا نه‌خشێكی زۆر به‌رچاو‌و گرنگی هه‌بوو)ی، ئیچران
بێ. مخابن 8 ساڵ ده‌سه‌ڵاتداریی خاته‌می ته‌نیا له خزمه‌تی قورس‌و قاییمكردنی
پایه‌كانی رێژیم‌دا بوو، ریژیمێك كه پاریزگاری له یاسا‌و نورمه پاشكه‌وتوو‌و
نگریسه‌كانی ده‌كا.
ئێستا ریژیمێكی نیزامی، كونه‌په‌رست‌و فناتیك به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌حمه‌دی نژاد له
ئێران ده‌سه‌ڵاتی به ده‌سته‌وه‌یه ناوبراو زۆر وشیارانه بۆ به‌لاڕێدا بردنی
بیروڕای گشتیی جیهان له كێشه بنه‌ره‌تییه‌كانی وڵات باسی سڕینه‌وه‌ی ئیسرائیل له
سه‌ر نه‌خشه‌و پرۆگرامی پولمێكی ئه‌تومی ده‌كا كه بۆته هۆی پێكهێنانی گرژی له
گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هێرش له
لایه‌ن ئا‌مریكا یا
ئیسرائییله‌وه بۆ سه‌ر ئێران هه‌یه. له‌سه‌ر ئه‌و دوو بابه‌تانه گه‌لانی ئێران
بۆچوونێكی به ته‌واو جیاوازیان له گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێران‌دا هه‌یه. گه‌لانی
ئێران ده‌نگی ئاشتی‌و برایه‌تی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه له گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان‌و گه‌لانی
جیهان.
دانێشتووانی ئێران خۆیان له به‌رنامه‌ی ناوكی ئێران به بیگانه ده‌زانن ئه‌وه‌ی
بۆیان گرنگه ئازادی، دێموكراسی،عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی،به‌قانوونی كردنی هێزه‌سیاسییه‌كان‌و
میدیاكان‌و دامه‌زرانی مودێلی فێدراڵیزم بۆ ئیداره‌و به‌ڕێوه‌بردنی ئێرانه.
بۆمان روونه كه ئێران به هۆی هه‌ل‌و مه‌رجی ژیئۆپۆلیتیك، وڵاتێكی گرنگه‌و له
به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووماندایه كه له ئێران‌دا رێژیمێكی دێموكراتیك له‌سه‌ر كار بێ.
هه‌رچه‌شنه چاوه‌روانی بۆ ئاڵوگۆڕ له ده‌وڵه‌تی ئێستا بی سوود‌و بێ ئاكامه. ئایا
ره‌وشتێكی دێموكراتیك له فرانكۆو رێژیمه‌كه‌ی بۆ گه‌لی ئیسپانیا چاوه‌ڕوان ده‌كرا؟
بۆ وه‌لانانی ریژیمی ئایه‌توڵڵاكان پێویست به هێرشی نیزامی نیه، گه‌لانی ئێران ده‌توانن
ئه‌و ئه‌ركه دژواره به جێ بهێنن، ئێمه ته‌نیا له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵانی پێشكه‌وتوو‌و
دێموكرات چاوه‌ڕوانیی هاوده‌نگی‌و پشتیوانی له گه‌لانی ئێران‌و هێزه سیاسی‌و
رێكخراوه غه‌یری ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین كه‌له‌و خه‌باته دا یارمه‌تیمان بده‌ن‌و
پشتمان بگرن. هاوده‌نگی‌و یارمه‌تی له زۆر شوێنی ئه‌و هه‌رده دا بایه‌خی خۆی
نێشان داوه، ئێران هه‌ر له‌مه‌ر سه‌رچاوه ژێر زه‌وییه‌كان گرنگ‌و ده‌وڵه‌مه‌ند
نیه به‌ڵكوو له باری پێكهاته‌ی چه‌ند نه‌ته‌وه‌ش دا زۆر جێگای سرنجه له‌و وڵاته
به‌رینه دا شه‌ش نه‌ته‌وه‌ی جیاواز ده‌ژین. ئیداره‌ی وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه پێوستی
به سیاسه‌تێكی ژیرانه‌و به‌رپرسانه هه‌یه ئه‌و وڵاتانه‌ی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
سیاسه‌ته جووڵاونه‌وه تووشی قه‌یران‌و كێشه‌و تا سنووری فه‌وتان‌و هه‌ڵوه‌شان
هاتوون، بیگۆمان ئێران ناتوانی له‌و یاسایه به‌دوور (مستپنی) بێ.
خۆشك‌و برایان !
به‌راستی چ ده‌توانم له‌سه‌ر ناسیونالیزم بڵێم كه ئێوه‌ی به‌ڕێز شاره‌زایتان له‌سه‌ر
نه‌بێ؟ له كۆتاییدا له قووڵایی دڵمه‌وه سپاسی به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و رێوڕه‌سمه
ده‌كه‌م‌و دڵنیاتان ده‌كه‌م كه ئه‌وه‌ی ئێوه به دڵسۆزییه‌وه به‌ره‌و پیری
هاتوون‌و هاوده‌نگیتان له گه‌ڵ كرده‌وه(مه‌به‌ستم عه‌دنان حه‌سه‌نپوور‌و
هیوابووتیماره) دڵۆپه‌یه‌ك له ده‌ریای پیشێلكردنی مافی مرۆڤ له ئێراندایه. هه‌زاران
كه‌س له به‌ندیخانه‌كانی ریژیم دا ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ده‌كرین.
هه‌روه‌ها وه‌ك كورد دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌و قه‌ت له گوتنی ماندوو نابین : " مادام
ڕێگایه‌كی ئاشتیخوازانه‌و دێموكراتیك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد نه‌دۆزرێته‌وه،
رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست قه‌ت رووی ئاشتی‌و دێموكراسیی ڕاسته‌قینه به خۆیه‌وه
نابێنێ."
بژی هاوده‌نگی (هاوبه‌سته‌گی)
Vitoria ، 17ی ژوئن 2008
“ Vitoria”، پێته‌ختی سیاسیی وڵاتی باسكه‌و پارڵه‌مانی باسك له‌و شاره‌دایه. |