|
كوردستانه‌وه ده‌رحه‌ق به
ورد‌و درشتی وڵاته‌كه‌مان به‌رده‌وام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
چۆنیه‌تیی قه‌ومانی ئه‌م رۆژه
ڕه‌شانه به ئاشكرا ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنن كه داگیركه‌رانی كوردستان بۆیان
گرینگه، سیاسه‌تێك به‌رێوه‌به‌رن كه خاك‌و خه‌ڵكی كوردستان زۆرترین زیان‌و زه‌ره‌ری
به‌ركه‌وێت. جا كه‌وایه كورد له‌مه‌به‌ر یان ئه‌وبه‌ر بێت، له گه‌رمێن بێت یان له
كوێستان زۆر بایه‌خدار نیه، گرینگ ئه‌وه‌یه كورد بێ‌و زیانی وێكه‌وێت. بكوژرێ،
مالوێران‌و ده‌ربه‌ده‌ر، ئاواره‌و ماڵ به كۆڵ بكرێت.
ئه‌م گه‌له له‌سه‌ر خاكی خۆی ته‌نیا به تاوانی مافخوازی‌و گرتنه ده‌ستی
چاره‌نووسی خۆی، په‌لامار دراوه، هێرشی كراوه‌ته سه‌ر، زێد‌و نیشتمانه‌كه‌ی كێوماڵ
كراوه‌و، كێ‌و، مه‌زراو ره‌زو باغه‌كانی سوتێندراو‌ن، گونده‌كانی وێران كراون،
شاره‌كانی به‌ر بۆب‌و ناپاڵم ده‌درێت تاكوو ده‌نگی ئازادیخوازی‌و هاواری
په‌نگخواردووی نه‌گاته گوێ‌و نه‌بیسترێ.
شه‌ڕی بێ ئاكام‌و زیانباری 8 ساڵه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی دیكتاتۆر‌و شه‌ڕخوازی ئێران‌و
عێراق كه پتر له یه‌ك میلیۆن كوشته‌و بریندار، به ملیارد دۆلار زیان‌و زه‌ره‌ری
ماددی‌و مه‌عنه‌وی لێكه‌وته‌وه، ده‌ره‌تانێك بوو تا دوو ده‌وڵه‌ت له ره‌وتی ئه‌م
شه‌ڕه كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌دا، زیان‌و زه‌ره‌رێكی زۆر به خه‌ڵكی كوردستان بگه‌یه‌نن.
شه‌رێك له‌گه‌ڵ زه‌ره‌رمه‌ندكردنی كورد‌و باقیی گه‌لانی ناوچه‌كه، سێبه‌ری ڕه‌شی
له‌سه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌و‌ی میللی ـ دێموكراتیكی كوردستان داده‌نا‌و ئه‌و تێكۆشانه
چڕوپره حه‌قخوازانه‌ی كه ڕۆڵه‌كانی كورد بۆ به‌رگری له مان‌و مه‌وجودییه‌تی
خۆیان به‌رێوه‌یان ده‌برد، كه‌مڕه‌نگ ده‌كرده‌وه‌و، له چاوی راگه‌یاندن‌و
ناوه‌نده جیهانی‌یه‌كانی ده‌شارده‌وه، له راستی‌دا ئه‌م دۆخه‌ش ده‌رفه‌تێكی
له‌بارتری ده‌خسته به‌رده‌م شه‌ڕخوازان تاكوو باشتر گه‌لی ئازادیویستی كورد
قه‌ڵاچۆ بكه‌ن.
یه‌كێك له‌و ڕووداوه دڵته‌زێنانه كاره‌ساتی شیمیایی بارانكردنی شاری سه‌رده‌شته
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كه رێكه‌وتی 7ی پووشپه‌ری ساڵی 1366ی هه‌تاوی، به‌رانبه‌ر
به 28ی ژووئه‌نی 1987ی زایینی رووی دا. فرۆكه بۆمب هاوێژه‌كانی ده‌وڵه‌تی به‌عسی
سه‌رشێت، له كرده‌وه‌یه‌كی قیزه‌ون‌و سه‌ره‌ڕۆیانه‌دا، په‌لاماری شاری
سه‌رده‌شتیان دا‌و بۆردمانی شیمیایی‌یان كرد. هه‌رچه‌نده شاره‌كانی كوردستان هه‌ر
جار ناجارێك له لایه‌ن فرۆكه‌كانی هه‌ر دوو لاوه ده‌درانه به‌ر هێرش، به‌ڵام
كاره‌ساتی 7ی پووشپه‌ڕ زامێكی وه‌های خسته سه‌ر جه‌سته‌و باڵای شاری خه‌باتگێری
سه‌رده‌شت‌و ده‌وروبه‌ری كه مه‌حاڵه له بیر بكرێت.
ئه‌گه‌ر سه‌رانی رووخاوی به‌عس به خولقاندنی ئه‌م جنایه‌ته په‌ڵه‌یه‌كی ڕه‌شیان
به كارنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی تاوانكاری خۆیان زیاد كرد، ئه‌وه كاربه‌ده‌ستانی
ئێرانی به كه‌مته‌رخه‌می‌و بێ ده‌روه‌ستی له ئاست بریندار‌و قوربانییانی ئه‌م
رووداوه‌دا، بوونه هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی شه‌هید‌و برینداره‌كان به‌ره‌وو ژوور
هه‌ڵكشێت‌و ئاست‌و مه‌ودای تاوانه‌كه به‌رفراوان‌تر بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به پیت بوونی ناوچه‌كه، ئێستاش پاش ساڵانێك له به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م
رووداوه كاره‌ساتباره، بێ كه‌ره‌سته‌یی، نه‌بوونی ئیمكاناتی پزیشكی‌و ماددی،
كه‌مبوونی ده‌واو ده‌رمان، پاشكه‌وتویی نه‌خۆشخانه‌و وڵامده‌ر نه‌بوونی بۆ خه‌ڵكی
شاری سه‌رده‌شت به گشتی‌و لێقه‌وماوان‌و زامهه‌ڵگرتووه‌كانی جه‌سته زامداری ئه‌م
ڕووداوه،به ڕوونی پشت گوێ خستنی خه‌ڵكی كورد له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه نیشان
ده‌دات.
گومانی تێدا نیه به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی تاونباری خولقێنه‌ری تراژیدیای
شیمیایی‌كردنی شاره‌كانی كوردستان له دادگاكانی پاش پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق دا
حوكمی شیاوی خۆیان وه‌رگرت‌و ئه‌وانی دیكه‌ش به حوكمی به‌ره‌پێشچوونی مێژوو‌و كه
دابینبوونی دێموكراسی‌و مافی گه‌لانی تێدا مسۆگه‌ر ده‌بێت، چاره‌نووسێكی باشتر
له‌وانیان نابێت.
rahim.rashidi@gmail.com |