|
خوبره‌گانی ڕیبه‌ریی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك، جێگر سه‌رۆك یان ئه‌ندامی شوورای نیگه‌هبانی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی مه‌جلیسی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام، جێگر سه‌رۆكی
ئه‌و مه‌جلیسه‌ی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی مه‌جلیسی شوڕای ئیسلامی‌و جێگری شماره یه‌ك‌و
دووی سه‌رۆك مه‌جلیسی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی هیچ كام له كۆمیسیۆنه‌كانی مه‌جلیسی شوورای
ئیسلامی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی دیوانی عالیی ئێرانی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به به‌رپرسی سه‌دا‌و سیمای كۆماری ئیسلامیی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی بانكی مه‌ركه‌زیی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك‌و جێگر سه‌رۆكی هیچ كام له هێزه چه‌كداره‌كانی
ئێرانی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌فیری هیچ كام له سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی
له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به نوێنه‌ری ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی
نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك‌و جێگر سه‌رۆكی ڕێكخرای ئاژانسی وه‌زه‌ی ئه‌تۆمیی
ئێرانی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك‌و جێگر سه‌رۆكی ئیداره‌ی زیندانه‌كانی كۆماری
ئیسلامیی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك‌و جێگر سه‌رۆكی هیچ كام له ئۆڕگانه ڕه‌سمییه‌كانی
كۆماری ئیسلامیی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك‌و جێگر سه‌رۆكی سازمانی بوورسی ئێرانی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆك‌و جێگر سه‌رۆكی سازمانی بازرگانیی ئێرانی نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی زانكۆی ئازاد‌و ده‌وڵه‌تیی سه‌راسه‌ری ئێرانی
نیه،
كاتێك كورد مافی بوون به سه‌رۆكی شووڕای فه‌رهه‌نگیی ئێرانی نیه،
كاتێك كه‌ڕووبی‌و مووسه‌وی‌و هیچ كام له كاندیداكانی دیكه ناتوانن‌و نایانهه‌وێ‌و
ناهێڵن هیچ كام له‌و به‌ڵێنییانه‌ی وا بۆ ده‌نگ كۆكردنه‌وه، به خه‌ڵكی كوردی
ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت یه‌ك له سه‌دی جێبه‌جێ بكه‌ن‌و بیبه‌نه سه‌ر‌و
به‌ڵێنیه‌كانیان له درۆی شاخدار زیاتر نیه،
كاتێك ده‌نگدان‌و ده‌نگ نه‌دان به یه‌ك ئه‌ندازه له دیاری كردنی سه‌ركۆماردا
ده‌وری هه‌یه‌و هیچ مانا‌و مه‌فهوومێكی واقعیی نیه،
كاتێك ناوی سه‌ركۆمار نه‌ك له سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵكو‌و له پێچ‌و
كڵا‌و‌و عه‌بای ویلایه‌تی فه‌قیه‌وه دێته ده‌ر‌و كه‌س مافی لێپرسینه‌وه‌و
به‌دواداچوونی نیه،
كاتێك كورد چ ده‌نگ بدا‌و چ ده‌نگ نه‌دا، هه‌ر لێی ده‌كوژرێ، لێی ده‌خرێته زیندان،
لێی ئه‌شكه‌نجه ده‌كرێ‌و هیچ ده‌ره‌تانێكی نیه،
كاتێك كورد چ ده‌نگ بدا‌و چ ده‌نگ نه‌دا، هه‌مو‌و ڕۆژێ سووكایه‌تی پێ ده‌كرێ‌و بیری
نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی زامار ده‌كرێ‌و ئه‌م سووكایه‌تییانه هیچ سنوورێكی نیه،
كاتێك خوێندن‌و نووسین به زمانی كوردی نیه،
كاتێك له خوێندنگاكانی كوردستان دیالۆكی نێوان مامۆستا‌و قوتابی ده‌بێ به زمانی
فارسی بێت‌و كوردی قسه كردن له نێ‌و خوێندنگاكانی كوردستان قه‌ده‌غه‌و قاچاخه‌و
هیچ ئازادییه‌ك له‌مباره‌وه نیه،
كاتێك كورد مافی هه‌ڵبژاردنی ناوی كوردی بۆ منداڵی خۆی یان بۆ دوكان‌و شوێنی كاری
خۆی نیه،
كاتێك كورد هیچ پرسێكی له ئیداره‌ی وڵاتی ئێران‌و ته‌نانه‌ت كوردستاندا پێ ناكرێ‌و
نه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاستی سه‌ره‌وه‌دا به‌شدار
نیه، به‌ڵكو‌و له سه‌دا 95ی به‌رپرسانی دام‌و ده‌زگا ئیدارییه‌كانی خودی كوردستان
كه‌سانی غه‌یره كوردن‌و ڕۆژڕه‌شی‌و چه‌رمه‌سه‌ریی خه‌ڵكی كوردستان هیچ نرخێكی بۆ
كۆماری ئیسلامی نیه،
كاتێك له دوای سه‌ركه‌وتنی كه‌روبی یان موسه‌وی، وه‌زعی گه‌لی كورد هه‌ر به‌و
جۆره ده‌بێ وا له دێڕه‌كانی سه‌روه‌تردا ئاماژه‌م پێدا‌و هیچ هیوایه‌ك بۆ گۆڕان
له كۆماری ئیسلامی‌دا نیه،
كاتێك هه‌تا كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر كار بێت هیچ كام له‌و "نییانه‌ی" سه‌ره‌وه
نابێ به "هه‌یه"،
كورد بۆ ده‌بێ ده‌نگ بدات!؟ |