|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
گۆڤارێكی مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
تیری خه‌لاس‌و ده‌سپێكی
كۆتایی | |
31-03- 1388
كه‌ریم په‌رویزی
له قسه‌كانی له نوێژی هه‌ینی، رۆژی 29ی جۆزه‌ردان دا، خامنه‌یی رێبه‌ری
رێژیم دانی به هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌دا نا كه ساڵانێكی دوور‌و درێژه هێزه‌كانی
ئازادیخواز له ئێران باسی لێوه ده‌كه‌ن‌و ئه‌م رێژیمه به گه‌نده‌ڵ‌و تاوانبار‌و
سه‌ره‌ڕۆ ناو ده‌به‌ن. خامنه‌یی دانی پێدا نا كه تا ئێستا چی ئاڵۆزی‌و ركه‌به‌ری
له نێو تاقم‌و بانده جیاجیاكان دا هه‌یه، له نێو نیزام‌و له چوارچێوه‌ی
رێژیم‌دا بووه‌و كه‌سانێك كه دڵیان به‌وه خۆش كردبێ كه باندێكی رێژیم
ئازادیخوازه یان له به‌ر مافی خه‌ڵك وه‌ده‌نگ هاتووه، به هه‌ڵه‌دا چوون.
به‌م شێوه‌یه‌و به باس كردن له پیلانه‌كانی به قه‌ولی وی دوژمنانی نیزام بۆ
كزكردنی باوه‌ڕی خه‌ڵك به رێژیم‌و دابه‌زاندنی ئاستی به‌شداریی خه‌ڵك، بگه‌ن
به‌و جێگا كه رێژیم به ناڕه‌وا نیشان بده‌ن، خامنه‌یی به هه‌موو لایه‌كی گوت
كه خه‌ڵكیان بۆیه ده‌ویست بێنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان تا ره‌وایی به
رێژیمه‌كه‌یان بده‌ن‌و له هاوكێشه ناوچه‌یی‌و جیهانی‌یه‌كاندا به‌هێزه‌وه ده‌ركه‌ون‌و
گوتی هه‌موو ئه‌وانه ده‌نگیان داوه، ده‌نگ به رژیم بووه.
خامنه‌یی راشكاوانه گوتی كه هه‌موو كاندیداكان له چوارچێوه‌ی نیزام دا بوون‌و
كارنامه‌ی رابردوویانی ته‌یید كرد به‌ڵام رێگای داهاتووشی بۆ دیاری كردن: یان
ملكه‌چی یاسای ویلایه‌تی فه‌قیه بن یان له ده‌ره‌وه‌ی نیزام جێ ده‌گرن‌و ده‌بێ
وڵامده‌ری خوێنڕشتن‌و تیرۆر‌و سه‌ر كوته‌كان بن!
رێفۆرمخوازه‌كانی حكوومه‌تی، له‌م دووڕێیانه‌دا گه‌ر خۆ به‌ده‌سته‌وه بده‌نه‌وه‌و
وه‌كوو جاره‌كانی پێشوو بڕۆنه باره‌گای ویلایه‌ت‌و دووباره خۆپیشانده‌ران‌و
ناڕازییان به ئاژاوه‌گێڕ ناو ببه‌ن، له راستی‌دا خۆكوژیی سیاسی بۆ هه‌تا هه‌تایه
ده‌كه‌ن‌و خه‌ڵكی وه‌زاڵه هاتووی ئێران رێگای دیكه ده‌گرنه‌به‌ر و له‌گه‌ڵ
رێژیمی كۆماری ئیسلامی به ته‌واوی له به‌رامبه‌ر یه‌ك دا قه‌رار ده‌گرن. گه‌ر
كه‌سانێكیان نه‌گه‌ڕێنه‌وه ژێر عه‌بای ویلایه‌ت‌و له‌گه‌ڵ خاڵكی مافویست بكه‌ون،
ئه‌وا ئه‌م خرۆشانه خه‌ڵكییه كه ئه‌مجاره وه‌ڕێ كه‌وتووه، له كورتخایه‌ندا
رێژیم به توندی زه‌بر‌وزه‌نگ به كار ده‌باو ره‌نگه بۆ ماوه‌یه‌كی كورت كه‌شی
توندی ئه‌منییه‌تی به سه‌ر وڵات‌دا زاڵ بكرێ به‌ڵام خرۆشانی خه‌ڵك بێ‌ده‌نگ‌و
كپ ناكرێ‌و تۆماری رێژیم تێكه‌وه ده‌پێچێ.
هه‌ركام له‌و رێگایانه هه‌ڵ بژێرن، قسه‌كانی خامنه‌یی تیری خه‌لاس له
رێفۆرمخوازیی حكوومه‌تی بوو‌و درگای به‌ره‌وڕووی رووخانی كۆشكی پووشاڵیی
ویلایه‌تی فه‌قیه دا كرده‌وه‌و به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی له كۆتایی قسه‌كانی‌دا
سووره‌ی نه‌سری خه‌وێند‌و گوتی "اژا جا‌و نصرالله و فتح" ئه‌مه نه‌ك سه‌ركه‌وتن
بۆ كۆماری ئیسلامی نیه به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه سه‌ره‌تای كۆتایی‌یه.
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |