|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
دابه‌زینی هیوای نابه‌جێ‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی
واقێعبینی سیاسی
كورته شرۆڤه‌یه‌ك له‌مه‌ڕ شانۆی هه‌ڵبژاردنی ده‌وری
ده‌یه‌می سه‌ركۆماری له ئێران‌دا | |
31-03- 1388
ره‌زا فه‌تحوڵڵانه‌ژاد
له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی ئاكامه‌كانی ده‌وری ده‌یه‌می شانۆی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆمار
له ئێران‌دا، خه‌باتی خه‌ڵكی ئێران له پێناو ئازادی‌و دێموكراسی‌دا پێی نایه
قۆناخێكی نوێوه كه ده‌كرێ وه‌كوو دابه‌زینی هیوای نابه‌جێ‌و به‌رزبوونه‌وه‌ی
واقێعبینیی سیاسی له پاش ئه‌م نمایشه ناوزه‌دی بكه‌ین.
له نمایشی ئه‌مجاره‌ی هه‌ڵبژارندا، به گشتی شایه‌دی سێ قۆناخ بووین كه
تاوتوێی جیاجیای هه‌ر قۆناخێك یارمه‌تیده‌رمان ده‌بێ تا ره‌وتی رووداوه‌كان
باشتر شرۆڤه‌و لێكدانه‌وه بكه‌ین.
قۆناخی یه‌كه‌م: پێكدادانی پاوانخوازی، هیوای نابه‌جێ‌و واقێعبینیی سیاسی
له قۆناخی یه‌كه‌مدا كه رۆژانی گه‌رموگۆڕی پێش له رۆژی ده‌نگدان له 22ی
جۆزه‌ردان له‌خۆ ده‌گرێ، لایه‌نگرانی سێ هه‌ڵوێستی سه‌ره‌كی له به‌رامبه‌ر یه‌كدیدا
كه‌وتنه ململانێ‌وه. هه‌ڵوێستی یه‌كه‌م، به‌شداری له هه‌ڵبژاردن به مه‌به‌ستی
له‌به‌یك وتن به بانگه‌وازی وه‌لیی فه‌قیه به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی ره‌وایی
درۆیین بۆ رێژیم، دیاریكردنی مۆره‌ی رێبه‌ری رێژیم وه‌كوو سه‌ركۆمار‌و هاتنه‌سه‌ركاری
ده‌وڵه‌تێك بوو كه پڕ به پێستی پێگه‌ی سه‌ره‌ڕۆیانه‌و تیرۆریستی ئه‌و رێژیمه
بێت. هه‌ڵوێستی دووهه‌م، بایكۆتكردن بوو كه لایه‌نگرانی بایكۆت، هه‌ڵبژاردنیان
ته‌نیا به شانۆگه‌رییه‌ك ده‌زانی كه به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی ره‌وایی بۆ
رێژیمی سه‌ره‌ڕۆ‌و دواكه‌وتووی ده‌سه‌ڵاتدار‌و هه‌روه‌ها به لاڕێدابردنی خه‌باتی
راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ خه‌ڵك به‌ڕێوه‌ده‌چێ‌و به‌م
پێیه‌ش به شێوه‌ی به‌رین بایكۆتیان كرد.
هه‌ڵوێستی سێهه‌م له لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه ره‌چاو كرابوو كه شه‌یدای دروشمه ره‌نگاڵه‌و
ناڕوونه‌كانی دوو كاندیداتۆری به ناو ریفۆرمخواز بوون‌و به نییه‌تی پێكهێنانی
ئاڵوگۆڕ چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان. ده‌كرێ هه‌ڵوێستی یه‌كه‌م‌و هه‌ڵوێستی
دووهه‌م، به هه‌ڵوێستی جێگیر‌و هه‌ڵوێستی سێهه‌م به هه‌ڵوێستی ناجێگیر وه‌سف
بكه‌ین، چوونكه به‌شێك له لایه‌نگرانی هه‌ڵوێستی سێهه‌م، دوایین وێستگه‌ی
خۆیان له‌گه‌ڵ وێستگه‌ی لایه‌نگرانی هه‌ڵوێستی یه‌كه‌م به هاوبه‌ش ده‌زانی‌و
به‌شه‌كه‌ی دیكه‌یان، دوایین ئامانجی خۆیان به دوایین ئامانجی لایه‌نگرانی
بایكۆت ده‌زانی.
قۆناخی دووهه‌م: دوایین رۆژی پێكدادانی هه‌ڵوێسته‌كان
راگه‌یاندنی ئاكامی شانۆی هه‌ڵبژاردن، سه‌رسووڕمان‌و واقوڕمانی لایه‌نگرانی هه‌رسێ
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی لێكه‌وته‌وه. به پێی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران،
مه‌حموود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد، كاندیدای پاوانخوازان زیاتر له 24 میلیۆن ده‌نگ،
میر‌حوسێن مووسه‌وی، كاندیدای سه‌ره‌كی به ناو چاكسازیخوازان 13 میلیۆن‌و مێهدی
كه‌ڕووبی‌و موحسێن ره‌زایی پێكه‌وه نزیك به یه‌ك میلیۆن ده‌نگیان وه‌ده‌ست هێنا.
به پێی راگه‌یاندنی هه‌ر ئه‌م سه‌رچاوه‌یه، ژماره‌ی به‌شدارانی ئه‌م ده‌وه‌ری
شانۆی هه‌ڵبژاردن، له هه‌موو خوله‌كانی پێشوو زیاتر بووه‌و نزیك به 82% خه‌ڵك
به‌شدارییان تێدا كردووه. دوایین په‌رده‌ی شانۆكه، راگه‌یاندنی ئاماری ده‌ستكرد‌و
به سه‌ركه‌وتوو راگه‌یاندنی رێژیمی كۆماری ئیسلامی‌و كاندیدای ده‌ستنیشانكراوی
وه‌لیی فه‌قیه بوو. حیزب‌و رێكخراوه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی،
هیچكامیان ئه‌م ژماره ده‌ستكرده‌ی به‌شداری خه‌ڵك له‌م شانۆیه‌دا قبووڵ ناكه‌ن‌و
به پێی هه‌واڵی متمانه‌پێكراوی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، نێونجی به‌شداری خه‌ڵك
به لانی زۆره‌وه له 60% كه‌متر بووه. هه‌روه‌ها، زیادكردنی ده‌یان میلیۆن ده‌نگی
ساخته به ده‌نگه‌كانی مه‌حموود ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد، راگه‌یاندنی دۆڕانی ئابڕووبه‌رانه‌ی
میر حوسێن موسه‌وی‌و گۆڕینی هیوای نابه‌جێی رێفۆرمی حكوومه‌تی به بێ‌هیوایی‌و
كه‌سه‌ری بوو. ئه‌و لایه‌نه‌ی كه دڵیان به ریفۆرمی حكوومه‌تی له لایه‌ن
كاندیداتۆره جێی‌په‌سه‌نده‌كانی ده‌زگا ئینتسابییه‌كانی رێژیمه‌وه خۆش كردبوو،
به ته‌واوی دڵ‌سارد بوون‌و ئه‌زموونیان كرد كه رێژیمی كۆماری ئیسلامی ته‌نانه‌ت
مۆره وه‌فاداره‌كانی خۆیشی وه‌لا ده‌نێ، چ بگات به‌وه‌ی كه توانای هه‌ڵكردن
له‌گه‌ڵ رێفۆرمی هه‌نگاو به هه‌نگاوی هه‌بێ. ئه‌م قۆناخه، له لایه‌كه‌وه پته‌وتربوونی
ده‌سه‌ڵاتی زۆره‌ملێ‌و دواكه‌وتوویی لایه‌نگرانی هه‌ڵوێستی یه‌كه‌م، واته
پاوانخوازانی لێكه‌وته‌وه‌و له لایه‌كی دیكه‌وه راستی‌و دروستی هه‌ڵوێستی
بایكۆت‌و واقێعبینیی لایه‌نگرانی بایكۆت سه‌لما. له‌م نێوه‌دا، ئه‌وانه‌ی فریوی
رێفۆرمی حكوومه‌تییان خواردبوو، زیاتر له هه‌ركاتێك تێگه‌یشتن كه فریویان
خواردووه‌و له رێگه‌ی راسته‌قینه‌ی خه‌بات به لاڕێدا چوون‌و كۆماری ئیسلامی
چاكسازی هه‌ڵناگرێ.
قۆناخی سێهه‌م: واقێعبینی له جیاتی هیوای نابه‌جێ
له‌م قۆناخه‌دا، لایه‌نگرانی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد‌و سینه‌چاكانی ویلایه‌تی موتڵه‌قه‌ی
فه‌قیه، سه‌ركه‌وتنی ساخته‌كاری بێ‌شه‌رمانه‌ی خۆیان جه‌ژن گرت. بایكۆتكه‌ران،
سه‌لمانی هێزی بایكۆت‌و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی واقێعبینیی سیاسی‌یان وه‌كوو
هه‌نگاوێكی پته‌و‌و بنچینه‌یی له پێناو خه‌باتی ئازادیخوازانه‌و
دێموكراسیخوازانه‌دا‌و وا له‌قه‌ڵه‌م دا. ئه‌وانه‌ی به خه‌یاڵی ئاڵوگۆڕ له رێگه‌ی
سندووقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه به‌شدارییان له شانۆكه‌دا كرد، تووشی راچڵه‌كان هاتن.
فریوخواردنی چاكسازیی حكوومه‌تی، وه‌ها له كه‌شوهه‌وای ده‌ستكردی قۆناخی یه‌كه‌مدا
رۆچبوون كه له‌بیریان چووبوو كه له وڵاتێكدا ده‌ژین كه ئه‌وه‌ی دواقسه ده‌كات،
رێژیمی سه‌ركوتكه‌ر‌و دواكه‌وتووی ده‌زگای ویلایه‌تی فه‌هیه، نه‌ك خه‌ڵك، نه‌ك
میر‌حوسێن مووسه‌وی، نه‌ك مێدی كه‌ڕووبی‌و نه‌ك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه رووداوه‌كانی
ئه‌مدواییانه‌ی ئێرانیان وه‌ك رووداوه‌كانی ئه‌مدواییانه‌ی زیمبابوه ده‌شوبهاند،
له حاڵێكدا له زیمبابوه‌دا مرۆڤـ لانیكه‌م هێندێك حورمه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له
ئێران‌دا ئه‌ویش نیه.
پاش ئه‌م ساخته‌كارییه مه‌زنه‌و ئه‌م سناریۆی فریوه بوو كه ئه‌و خه‌ڵكه كه
له‌و هه‌مووه درۆ‌و ده‌له‌سانه وه‌زاڵه هاتن، رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و دروشمی
"مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر"و "مه‌رگ بۆ ئه‌م ده‌وڵه‌ته خه‌ڵك فریوده‌ره"یان وته‌وه‌و
له راستیدا خواستی گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له رێژیمیان هێنایه به‌رباس.
ئاكامی ئه‌م ره‌وته، جارێكی دیكه چوونه سه‌ره‌وه‌ی زیاتر له جارانی
واقێعبینیی سیاسی‌یه، بۆیه ده‌ڵێین جارێكی دیكه كه پێشتر‌و پاش 8 ساڵ به
رواڵه‌ت چاكسازی سه‌رده‌می خاته‌می، خه‌ڵك تا راده‌یه‌ك به واقێعبینیی سیاسی
گه‌یشتبوون. له‌ومه‌وبه‌دواوه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی فریوی چاكسازی
حكوومه‌تییان خواردبوو، له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی هاوده‌نگ ده‌بن‌و له
سه‌ر ئه‌م ئه‌سڵه پێداگری ده‌كه‌ن كه له پێناو گه‌یشتن به ئارمانه
ئازادیخوازانه‌و دێموكراسیخوازانه‌كاندا له پێشدا "ده‌بێ كۆماری ئیسلامی
بڕووخێندرێ".
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |