|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
گۆڤاری مانگانه‌ی
ناوه‌ندی نێرگز |
 | | | |
|
.:: سیاسی ::. |
|
فێدراڵیزم‌و كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی
(1) |
|
31-03- 1388
مه‌جید حه‌قی
له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات له‌نێوان ئاسته‌كانی |
 | |
حكومه‌تی فیدراڵ‌دا پره‌نسیپێكی ستاندارد پێشبینی نه‌كراوه. ناوچه‌كان له‌هه‌ندێك
سیستمه فیدراڵیه‌كان له‌به‌رانبه‌ر سیستمی دێسانتراڵی یونیته‌ر ده‌توانن
خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی دێفاكتۆن بن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بڕیاری ده‌ستووری دابه‌شكردنی
ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدراڵه‌وه په‌سه‌ند كرابن، ناتوانن
رێنوێنێكی دروست بن بۆ سیاسه‌ته‌كانی ناوچه خودموختارهكانو ببنه رێ‌نوێن بۆ
لایه‌نه جۆراوجۆره‌كان. هه‌ندێك له‌هێزه‌كان له‌وانه‌یه ههڵپسێردرابن
یان خود ئاستێكی ده‌وڵه‌تی فێدراڵ (زۆر جار ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی) له‌وانه‌یه
به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن لهنفووزو ده‌سه‌ڵاتی ئابووری خۆی له‌كاروباری ناوچه‌كانی
دیكه‌دا ده‌ست وه‌ربدات. ئیندیكاتۆرێكی باش بۆ ئاستی ئۆتۆنۆمی ناوچه‌كان له‌وانه‌یه
رێژه‌ی ئه‌و خزمه‌ته گشتیانه بێت كه له‌لایه‌ن هه‌ركام له‌ئاسته‌كانی
به‌رپرسیار پێشكه‌ش ده‌كرێ.
بۆ ئێمه گرینگ‌ترین پرس له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ فیدراڵیزمدا ئه‌وه‌یه كه
سروشتی ئه‌و سیسته‌مه فره‌نه‌ته‌وه یان فره ئێتنیك بێت. له‌و ره‌وشه‌دا
سنووری ناوچه فیدراڵیه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كێشراون كه لانیكه‌م به‌شێك له‌و
ناوچانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یان كه‌مایه‌تی ئێتنیكی به‌ڕێوه ده‌چن.
جیا له‌وه زیاتر له‌نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكهێنهرو خاوه‌نی سه‌ره‌كی ئه‌و
فیدراڵه بن. یه‌كه‌م فیدراڵی له‌و چه‌شنه سویس بوو، كه به‌شێوه‌ی ئه‌مڕۆی
خۆی له‌ساڵی 1848 دا پێك هات. دووه‌مینی له‌و چه‌شنه فیدراڵیه وڵاتی
كانادایه كه له‌ساڵی 1867 دامه‌زرا. وڵاتی هیندوستان دوای سه‌ربه‌خۆیی له‌نێوان
دوو ناوچه‌ی فیدراڵی فره ئێتنیكی هیندووستانو پاكستان دابه‌ش كرا. وڵاتانی
نیجێرو ئێتیۆپی لهئافریقا فیدراڵین. ئافریقای باشووریش له‌هه‌موو بوارێكه‌وه
وڵاتێكی فیدراڵیه به‌ڵام ناوی فیدراڵی لێ نه‌نراوه. یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌تی
پێشوو، یۆگۆسلاڤیو چێكۆسلاڤاكی وڵاتانی فیدراڵی فره‌نه‌ته‌وه بوون. هه‌روه‌ها
ده‌وڵه‌تی فیدراڵی رووسیه یه‌كێك له‌یه‌كه‌كانی (واحد) یه‌كیه‌تی سۆڤیه‌ت
بوو كه بۆ خۆی به‌شێوه‌ی فیدراڵی به‌ڕێوه ده‌چوو. ئه‌و وڵاته
كۆمۆنیستیانه خودموختاری راسته‌قینه‌ی دێموكراتیكیان بۆ كه‌مایه‌تیه
ئێتنیكیهكان به‌ڕه‌وا نهدهبینیو بۆیه له‌سه‌ره‌تاكانی 1990 رووخان. هه‌رچه‌ند
یوگوسلاڤیا هه‌وڵی دا كه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی فیدراڵی دوو ناوچه‌یی بمێنێته‌وه‌و
له‌ساڵی 2003یه‌وه كۆنفدراسیۆنی سێربیاو مۆنتگرۆیان پێك هێنا، به‌ڵام ئه‌و
كۆنفدراسیۆنه له‌ساڵی 2006 هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌و دوو وڵاتی سه‌ربه‌خۆی
سێربستانو مۆنتێگرۆ دامه‌زران. بۆسنیا هێرتزۆگۆڤین له‌ساڵی 1995 به‌دوای په‌یمانی
دایتۆن بوو بهفیدراڵیهكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی.
په‌یمانی دایتۆن دوای شه‌ڕی خوێناوی له‌و وڵاته به‌ده‌ستپێشخه‌ری وڵاته
یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به‌مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به‌شه‌ڕ له‌و ناوچه‌یه
له1995 لهدایتۆنی ئه‌مریكا پێك هاتو لهدێسامبری هه‌مان ساڵ له‌پاریس ئیمزا
كرا. ئاكامی ئه‌و په‌یمانه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فیدراڵی
فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆسنیاو هێرتزۆگۆڤین بوو. یه‌كێك له‌ناوچه فیدراڵیه‌كانی
ئه‌و وڵاته له‌دوو كه‌مایه‌تی بۆسنیاو كرۆئات پێك هاتووه. وڵاتی بێلژیك
له‌ساڵی 2004ه‌وه ئاستی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه فێدراڵیهكانی به‌رفراوانتر
كردوه. لایه‌نگران‌و دژبه‌رانی یه‌كیه‌تیی ئورووپا وا پێشبینی ده‌كه‌ن كه
یه‌كیه‌تیی ئورووپا به‌ره‌و دامه‌زرانی وڵاتێكی یه‌گرتووی فیدراڵی ده‌ڕوات.
فیدراڵیزمی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ زۆر وڵاتی وه‌ك ئه‌فغانستان، بوورمه، چین،
قبرس، گورجستان‌و ئهندوونیزی پێشنیار كراوه. د‌ستووری عێراقی فیدراڵ له‌سه‌ر
بنه‌مای سیسته‌می فره‌نه‌ته‌وه‌یی دارێژراوه.
رۆژنامه‌ی كوردستان ژماره ـ 511 |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئیمهیل بکه‌ن::. | |
| | | | |