|
ماوه‌ی نێزیك به دووسه‌د
ساڵی رابردوودا بۆ دابین‌كردنی دێموكراسی‌و مافی نه‌ته‌وه‌یی له دژی
دیكتاتۆری خه‌باتیان كردوه. له پێناوی ئه‌و ئامانجه‌دا خاكمان سووتێنراوه، خه‌ڵكمان
به‌كۆمه‌ڵ كوژراون‌و له سه‌ره‌تایی‌ترین مافه‌كانی مرۆڤ كه خوێندن به زمانی
زگماكی‌یه، بێ‌به‌ش كراوین.
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر مه‌به‌سته‌كانم روون بێته‌وه، رێگام بده‌ن با باس له چۆنیه‌تیی
هه‌ڵسوكه‌وت‌و بیركردنه‌وه‌ی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌لی
كورد له كوردستانی ئێران بكه‌م كه تێكۆشانی سیاسیی حیزبه‌كه‌ی ئێمه له‌و به‌شه‌دایه:
هه‌ر له رۆژه سه‌ره‌تایی‌یه‌كانی
هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و رێژیمه‌وه، حیزبه‌كه‌ی ئێمه، حیزبی
دێموكراتی كوردستانی
ئێران، به هاوكاریی كۆمه‌ڵێك
له حیزبه سیاسییه‌كانی دیكه‌ی كوردستانی، پێشنیاری وت‌ووێژیان به حكوومه‌ت
كرد به مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه‌ی كێشه‌ی كورد له‌و
وڵاته‌دا، به‌ڵام ئه‌وان له وه‌ڵامدا دوای ساڵێك كات به‌فیڕۆدان، كاتێك له‌شكری
بڵاوی خۆیان رێك خسته‌وه، حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستانیان، نایاسایی راگه‌یاند‌و
هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان‌و ته‌نانه‌ت خومه‌ینی فتوای جیهادی دژی گه‌لی
كورد راگه‌یاند. ئه‌م ره‌وشه ناله‌باره له كوردستان تا ئێستاش هه‌روا درێژه‌ی
هه‌یه. له‌و ماوه‌یه‌دا به هه‌زاران كه‌س له تێكۆشه‌رانی كورد به‌تایبه‌ت
تێكۆشه‌رانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات شه‌هید
یان تیرۆر كراون كه دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو‌و دوكتور سادق شه‌ره‌فكه‌ندی،
سكرتێره‌كانی حیزب، له ریزی ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌دان.
ئێستا هێزه‌كانی رێژیم وه‌ك
خاكێكی داگیركراو له‌گه‌ڵ كوردستان هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن. سیاسه‌تی رێژیمی
كۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه به زۆری سه‌ركوت‌و زه‌بر‌وزه‌نگ، ویستی
دێموكراسی‌و مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی ئه‌و گه‌له دامركێنێ، چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دان
كه په‌ره‌گرتنی هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كی ئازادیخوازی ده‌بێته هۆی لێك بڵاوبوونی
ئێران، هه‌ر بۆیه‌ش تێكۆشه‌رانی سیاسیی ئێمه‌و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێران به
جیایی‌خواز داده‌نێن‌و به‌و پێیه‌ش بێ‌به‌زه‌ییانه‌ترین سزایان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنن.
هه‌ر ئێستا به ده‌یان كه‌س له تێكۆشه‌رانی حیزبی ئێمه له زیندانه‌كانی
كۆماری ئیسلامی‌دان.
ته‌نیا له 6 مانگی رابردوودا 42 كه‌س له خه‌ڵكی كورد به شێوه‌ی جۆراوجۆر له
لایه‌ن رێژیمه‌وه كوژراون‌و به سه‌دان كه‌س زیندانی كراون، لیستی جینایه‌ته‌كانی
رێژیم كه له‌و 6 مانگه له كوردستاندا به‌ڕێوه چووه، له‌به‌ر ده‌ستتان دایه.
ئه‌وه‌ی كه زۆر به كورتی له‌سه‌ر كوردستان باسم كرد، ته‌نیا وه‌ك نموونه‌یه‌كه‌و
ره‌وشی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش به جیاوازییه‌كی كه‌مه‌وه هه‌ر به‌م
شێوه‌یه‌یه.
به‌ڕێزان!
به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیاسه‌ته له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی
كه رۆژ به‌ڕۆژ به‌ربه‌ره‌كانێی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ رێژیم زیاتر په‌ره بستێنێ‌و
رێژیمیش بێ‌به‌زه‌ییانه‌تر خه‌ڵك سه‌ركوت بكا. به شێوه‌یه‌ك كه ئێستا رێژیم به‌ربه‌ره‌كانێی
ژنان، كرێكاران، مامۆستایان، خوێندكاران‌و چین‌و توێژه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ كه
ته‌نیا بۆ مافی سینفیی خۆیان خه‌بات ده‌كه‌ن، زۆر به توندی سه‌ركوت ده‌كا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی
ئێران كه ئه‌زموونی زیاتر له 60 ساڵ به‌ربه‌ره‌كانێی له دژی دیكتاتۆری‌و
دابین‌كردنی دێموكراسی له ئێران‌دا هه‌یه، له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه ته‌نیا رێگای
پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان له وڵاتێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی
وه‌ك ئێران‌دا، دابینبوونی هه‌موو مافه دێموكراتیك‌و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ئه‌وانه‌و،
ئه‌وه‌ش ته‌نیا به دامه‌زراندنی سیسیتمێكی دێموكراتیكی فێدراڵ له ئێران‌دا
دێته كایه‌وه. به چه‌شنێك كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر خاكی خۆی ده‌سه‌ڵاتی
خۆجێی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خۆی هه‌بێ‌و به پێی قانوونیش له به‌ڕێوه‌بردنی
گشتیی وڵات‌دا به‌شدار بێ.
بۆ هێنانه‌دیی ئه‌م داخوازه، حیزبی ئێمه به هاوكاریی 15 حیزب‌و رێكخراوی
دیكه له سه‌رجه‌م نه‌ته‌وه‌كانی ئێران، به‌ره‌یه‌كیان پێك هێناوه به ناوی "كۆنگره‌ی
نه‌ته‌وه‌كانی ئێرانی فێدراڵ"و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن.
هاوڕێیان!
ئه‌گه‌ر گۆڕینی حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامیی ئێران به حكوومه‌تێكی دێموكراتیك،
ویستی هه‌موو گه‌لانی ئێران‌و كۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه، تێكۆشان بۆ هێنانه‌دیی
ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی به هاوكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه هه‌یه. به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئازادیخوازانی ئێران له‌و مه‌یدانی به‌ربه‌ره‌كانێیه‌دا به ته‌نیا ماونه‌ته‌وه،
ئه‌وان ره‌نگه نه‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له به‌رانبه‌ر داپڵۆسین‌و سه‌ركوتی
دڕندانه‌ی رێژیم‌دا، درێژه به خه‌بات بده‌ن‌و مه‌ترسیی ئه‌وه هه‌یه كه له به‌ربه‌ره‌كانێ
بێ‌هیوا بن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی كۆمه‌ڵگای نێوته‌وه‌یی
به دژی ئێران، زۆرتر به‌ستراوه‌ته‌وه به هه‌وڵی رێژیم بۆ پیتاندنی ئۆران‌یۆم
به مه‌به‌ستی ده‌ستڕاگه‌یشتنی
به چه‌كی ناوكی‌و، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و رێژیمه له وڵاتانی ناوچه‌كه.
پرسیاری ئێمه لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه: ئایا ئه‌گه‌ر رێژیم ده‌ست له پیتاندنی
ئۆران‌یۆم هه‌ڵ‌بگرێ‌و هه‌ڕه‌شه له وڵاتانی ناوچه نه‌كا، ئه‌وده‌م كۆمه‌ڵگای
نێونه‌ته‌وه‌یی لێی رازی ده‌بێ‌و خه‌ڵاتی ده‌كا؟ له حاڵه‌تێكی وادا، ئیدی
ئێران ده‌ستی له سه‌ركوت‌و زۆرداری ده‌رحه‌ق به ئازادیخوازان‌و گه‌لانی ئێران
ئاواڵه‌تر ده‌بێ‌و بێباكتر ئه‌وان ده‌كوژێ‌و سه‌ركوتیان ده‌كا.
كۆماری ئیسلامیی ئێران به په‌ره‌پێدانی تیرۆر، ناسه‌قامگیری له ناوچه‌دا‌و،
جێگیركردنی دیكتاتۆریی مه‌زهه‌بی له چه‌شنی خۆی بۆ وڵاتانی دیكه‌ی دنیا، هه‌موو
توانای ماددی‌و مه‌زهه‌بیی خۆی وه‌گه‌ڕ خستووه، گه‌وره‌ترین یارمه‌تی به
حكوومه‌ت‌و گرووپه فه‌نده‌مێنتالیسته‌كان له ناوچه ده‌دا‌و، هه‌موویان پێكه‌وه
به سه‌ركردایه‌تی‌و یارمه‌تیی ئێران، كۆسپێكی گه‌وره‌یان له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێشچوونی
دێموكراسی‌و سه‌قامگیری له ناوچه‌دا دروست كردوه‌و تا ئێستا سه‌ركه‌وتنیشیان به‌ده‌ست
هێناوه.
له به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌ره به‌هێز‌و مه‌ترسیداره‌دا، حكوومه‌ت‌و رێكخراوه
دێموكراتیكه‌كانی وڵاتانی جیهان، بۆ به‌هێزكردنی دێموكراسی، شكاندنی ئه‌م به‌ربه‌ستانه‌و
پشتگیریی هێزه دێموكراتخوازه‌كانی ئێران‌و ناوچه چیان كردوه؟
ئێمه هیوادارین كه تا له‌وه دره‌نگتر نه‌بووه‌و مه‌ترسییه‌كانی رێژیمی كۆماری
ئیسلامیی ئێران له‌وه زیاتر نه‌بوون، چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌و دێوه‌زمه‌یه بدۆزرێته‌وه
كه رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر په‌ل ده‌هاوێ‌و به‌هێزتر ده‌ێ.
مسته‌فا هیجری
سكرتێری گشتیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
|