|
ژماره‌ی نوێی كوردستان |
 ئۆرگانی كومیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی
دێموكراتی كوردستانی ئێران |
| |
|
ژماره‌ی نوێی دنیای منداڵان |
پاشكۆی كوردستان |
 | | | |
|
.:: سکرتێری‌گشتی ::. |
|
مسته‌فا هیجری: باوه‌ڕم به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
كوردی هه‌یه | |
13-02-1388
عه‌زیز
شیخانی
ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخویننه‌وه ده‌قی دیمانه‌یه‌كی كورته له‌گه‌ڵ مسته‌فا
هیجری سكرتێری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران. هیجری له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا
تیشك ده‌خاته سه‌ر كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌یشتنی كورد به‌مافی چاره‌سه‌ی
خۆنوسین‌و ده‌ڵێت: هۆكاره نێوخۆیی‌یه‌كان ده‌وری نه‌رێنیی زۆر گه‌وره‌یان بووه له
سه‌رنه‌كه‌وتنی كورددا.
پرسیار: روانگه‌و بیركردنه‌وه‌تان له‌سه‌ر مافی چاره‌ی خۆنووسینی نه‌ته‌وه‌ی كورد
|
 | |
چیه؟
هیجری: چاره‌ی خۆنووسین مافێكی سروشتی هه‌ر نه‌ته‌وه‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی
كورده. مه‌به‌ستم له‌و مافه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
كه چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی ئیداریی وڵاته‌كه‌ی دیاری بكا، شێوه‌ی ژیان، هه‌ڵسوكه‌وت،
سیاسه‌ت‌و... خۆی هه‌ڵ‌بژێرێ.
پرسیار: هۆكاری سه‌ر نه‌كه‌وتنی كورد له ده‌سته‌به‌ركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسیندا
چیه؟
هیجری: هۆكاری زۆری هه‌یه‌و ناكرێ لێره‌دا به‌درێژی باسی ئه‌و هۆكارانه بكه‌ین،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به‌كورتی باس له‌و هۆكارانه بكه‌ین، من به دوو به‌ش
دابه‌شیان ده‌كه‌م:
ئه‌لف) هۆكاری ده‌ره‌كی (خارجی): ئه‌م هۆكاره گرینگ‌ترین هۆكاری سه‌رنه‌كه‌وتنی
كورده له ده‌سته‌به‌ركردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین. زاڵبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی
داگیركه‌ر به‌سه‌ر كورده‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا نیشته‌جێن،
وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر خه‌ڵكی كورد له كوردستانی ئێران‌دا، ته‌نانه‌ت
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ركام له‌و حكوومه‌تانه به‌سه‌ر كورده‌كانی نیشته‌جێ له به‌شه‌كانی
دیكه‌دا، وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی حكوومه‌ته‌كانی توركیه‌و ئێران به‌سه‌ر كوردستانی عێراقدا.
سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی هێزه‌كانی بڕیارده‌ر، بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
خۆیان تا ئێستا بریتی بووه له یارمه‌تیدانی ده‌سه‌ڵاته زۆردار‌و پاوانخوازه‌كانی
زاڵ به‌سه‌ر كورده‌كان دا.
ب) هۆكاری نێوخۆیی: دوای هۆكاره ده‌ره‌كییه‌كان، هۆكاره نێوخۆیی‌یه‌كانیش ده‌وری
نه‌رێنیی زۆر گه‌وره‌یان بووه له سه‌رنه‌كه‌وتنی كورد. ره‌نگه گرینگ‌ترین هۆكار
له‌م به‌شه‌دا له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستا، زاڵبوونی هه‌ست (احساسات) له جیاتیی
لێكدانه‌وه‌و مه‌نتیق له ئاكار‌و كرده‌وه‌كانی ئێمه‌ی كورددا بووبێ. ئه‌گه‌ر
ئاوڕێك له مێژووی جووڵانه‌وه خوێناوی‌و شكاوه‌كانی خۆمان بده‌ینه‌وه، ئاسه‌واری
نه‌رێنیی ئه‌م عامیله به‌روونی دیاره. هه‌ستی ئایینی، عه‌شیره‌تی، ساده‌و ساكاریی
كورد كه زۆرجار راسته دۆست‌و دوژمنی خۆی لێك نه‌كردۆته‌وه، بۆیه نه‌یتوانیوه
ره‌فتاری گونجاو‌و عاقڵانه له‌گه‌ڵ هه‌ركامیان بكا، شه‌ڕه خوێناوییه‌كانی نێوخۆ
له كۆنه‌وه تا ئێستا‌و... هه‌مووی ریشه‌یه‌كیان له ئێحساسی‌بوونی گه‌لی كورد
دایه.
پرسیار: چۆن ده‌ڕواننه رابردووی خه‌باتی خه‌ڵكی كورد؟
هیجری: ئه‌گه‌ر له‌و خاڵه لاوازانه تێ‌په‌ڕین كه له رابردووی خه‌باتی ئێمه‌دا
بووه‌و له وه‌ڵامی پرسیاری پێشتردا باسم كرد، پێم وایه خه‌باتی كورد خه‌باتێكی ره‌وا
بووه‌و ئه‌گه‌ر ئێستا دوای نزیك به‌سه‌د ساڵ، داگیركه‌رانی كوردستان له سیاسه‌تی
خۆیاندا كه تواندنه‌وه‌ی گه‌لی كورد بووه، سه‌ر نه‌كه‌وتوون، هۆیه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه
سه‌ر ئه‌و هه‌موو گیانبازی‌و له‌خۆبردوویی‌یه‌ی كه كورده‌كان له به‌رانبه‌ر
داگیركه‌راندا له خۆیان نیشان داوه.
پرسیار: روانگه‌ی ئێوه له‌سه‌ر ده‌وڵه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌كانی باڵاده‌ست له ئێران،
توركیه، سووریه‌و عێراق چۆنه؟
هیجری: ده‌وڵه‌ت‌و نه‌ته‌وه‌كانی باڵاده‌ست له‌و چوار وڵاته‌دا، پێكهاته‌یه‌كی
دیكتاتۆر‌و پاوانخوازن‌و ئاماده نین كه له‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌ده‌ست خۆیانه‌وه‌یه
هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ستی دیكه‌و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد، شه‌ریك بكه‌ن.
بۆیه ده‌بێ بڵێم كورد هێشتا خه‌باتێكی نوێی دوور‌و درێژی له‌به‌ره به‌دژی ئه‌وان.
پرسیار: رێگاچاره‌ی كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له روانگه‌ی ئێوه‌وه چیه؟
هیجری: ئه‌گه‌ر ئاوات‌و ئاره‌زووه‌كان له‌ولا دابنێین‌و واقعییه‌ته‌كان‌و هێزی
خۆمان له‌به‌رچاو بگرین، پێم وایه له‌م سه‌رده‌مه‌دا رێگاچاره‌ی كێشه‌ی كورد
بریتییه له‌وه‌ی كه كورده‌كان له‌و وڵاتانه‌ی تێیاندا نیشته‌جێن حكوومه‌تی هه‌رێمی
خۆیان هه‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و چوار وڵاتانه‌دا.
پرسیار: چه‌نده بڕوا‌و ئومێدتان به دامه‌زرانی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه؟
هیجری: بڕوام به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی هه‌یه، به‌ڵام پێم وانیه كه له
ماوه‌یه‌كی زوودا دێته دی.
پرسیار: كورد له مه‌یدانی دیپلۆماسی‌و پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كان‌و نێونه‌ته‌وه‌كاندا
خاوه‌نی چ پێگه‌و جێگایه‌كه؟
هیجری: پێگه‌یه‌كی قورس‌و قایم نیه. به‌و حاڵه‌ش ده‌توانم بڵێم له‌م ساڵانه‌ی
دوایی‌دا‌و له سایه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای زانیارییه‌كان، به‌تایبه‌ت دوای دامه‌زراندنی
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له عێڕاق، كورد زیاتر ناسراوه‌و توانیویه‌تی ده‌نگی مه‌زڵوومییه‌تی
خۆی به گوێی دنیا رابگه‌یه‌نێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش له باری دیپلۆماسییه‌وه كورد له
سه‌ره‌تاكانی ده‌ستپێكردنی كاریه‌تی.
پرسیار: زمانی ستانداردی كوردی‌و ئاسۆی پێكهاتنی ئه‌و زمانه بۆ ئێوه چه‌نده
گرینگه؟
هیجری: هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێویستی به‌بوونی زمانێكی ستاندارده، به‌ڵام تا كورد
حكوومه‌تی نه‌بێ زۆر زه‌حمه‌ته بتوانێ زمانی ستاندارد پێك بێنێ.
پرسیار: جێگه‌و پێگه‌ی حیزبی كوردی له گۆڕه‌پانی ئه‌مرۆی كوردستاندا چۆن پێ‌ناسه‌ده‌كه‌ن؟
هیجری: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی حیزبه‌كانی كوردی هه‌ڵگری ره‌خنه‌ی زۆرن، به‌و حاڵه‌ش من
پێموایه حیزبه‌كان به‌گشتی پێگه‌ی خۆیان له‌نێو كۆمه‌ڵدا هه‌یه.
پرسیار: لێكدانه‌وه‌ی ئێوه له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ناوه‌ندی راگه‌یاندن‌و نوێنه‌رایه‌تیی
كورد له جیهانی ده‌روه‌دا چۆنه؟ بارودۆخی كورد‌و كوردستان، پاشخانی بزوتنه‌وه‌ی
سیاسی له كوردستان‌و ئاڵوگۆڕه‌كانی جیهانی چه‌نده هانده‌رن بۆ سه‌رخستنی ئه‌و
بیرۆكه‌یه؟
هیجری: دامه‌زراندنی ناوه‌ندی راگه‌یاندن‌و نوێنه‌رایه‌تیی یه‌كده‌ستی كورد له ده‌ره‌وه،
شتێكی زۆرباش‌و به‌كه‌ڵكه. له ده‌ره‌وه ده‌توانێ ببێته خاوه‌نی دامه‌زراوه‌یه‌كی
وا، به‌ڵام ئه‌مه پێویسته به هاوكاری‌و یارمه‌تیی هه‌موو لایه‌ك بێ. |
|
.:: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بۆ هاوڕێکه‌تان
ئی‌مه‌یل بکه‌ن::. | |
| | | | |