|
نێوخۆ زیاتر له سێ میلیۆن هێكتار له شاره‌كانی سنووری
رۆژئاوای ئێران مینرێژ كراوه، كه تا ساڵی 1988 ته‌نیا 50 هێكتار له‌و زه‌وییانه
پاك كراونه‌ته‌وه.
ئه‌و مینانه له ماوه‌ی 28 ساڵی رابردوو‌و به هۆی شه‌ڕی
8 ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق‌و هه‌روه‌ها شه‌ڕی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ هێزه
به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كوردی ئێران له لایه‌ن هێزه‌كانی رێژیمه‌وه له‌و ناوچانه
نێژراون. له ماوه‌ی ساڵه‌كانی 1980 تا 1995 كوردستانی ئێران میلیتاریزه كرابوو.
بێجگه له پادگانه نیزامییه دایمی‌یه‌كانی هه‌ڵكه‌وتوو له كوردستان زیاتر له
4500 پایگا، پاسگا، دیده‌بانی‌و بازڕه‌سی بۆ كونترۆڵ كردنی شوێنه گرنگه‌كان
دانرابوو. له‌و ژماره‌یه زیاتر له 500 پایگا ده‌وریان مین گوزاری كرابوون. ئه‌وه
بێجگه له پایگا سنوورییه‌كانی نێوان ئێران‌و عێراقه كه له شیمالی غه‌ربی تا
جنووبی غه‌ربی به هۆی شه‌ڕی ئێران‌و عێراق مین گوزاری كرابوو. ئه‌و پایگایانه
هه‌ر چه‌ند ئێستا به تاڵ كراون، به‌ڵام مینه‌كان هه‌روا له شوێنه‌كانی خۆیان
ماونه‌ته‌وه‌و هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه. ئه‌م مینانه نه‌ك هه‌ر شوێنی خۆیان پڕ مه‌ترسی
كردووه، به‌ڵكوو له ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا به هۆی به‌فر‌و باران له جێی
خۆیان جووڵاون‌و هه‌موو ده‌وروبه‌ری خۆیان وه‌ك جاده خاكییه‌كان، كیڵگه‌كان‌و له‌وه‌ڕگه‌كانیان
پڕ مه‌ترسی كردووه. له ئاكامدا زۆربه‌ی گوندنشینه‌كانی ئه‌م ناوچانه كیڵگه‌كانیان
چۆڵ كردووه.
له لیستێكدا كه ئێستا من له‌به‌ر ده‌ستمدایه‌و پێشكه‌شتان ده‌كرێ ناو‌و موشه‌خه‌ساتی
نێزیك به 350 كه‌س هاتووه كه له كوردستان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه
كوژراون یان بریندار بوون. هه‌روه‌ها CDیه‌كمان له به‌ر ده‌ست دایه كه وه‌زعی
به‌شێك له قوربانییه‌كانی مین له نێزیكه‌وه نیشان ده‌دا، ئه‌گه‌ر كات هه‌بوو
پێم باشه نیشان بدرێ. دیاره ژماره‌ی ده‌قیقی كوژراو‌و بریندار زۆر له‌وه
زیاترن‌و ئێستاش رۆژ نیه كه چه‌ند كه‌س له جووتیار‌و خه‌ڵكانی نیشته‌جێ له‌و
شوێنانه به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه نه‌كوژرێن یان بریندار نه‌بن. ئاخرین
قوربانیانی مین دوو كاسبكاری ناوچه‌ی مه‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ بوون كه له رێكه‌وتی
6ی ئاوریلی 2009 كه‌وتنه سه‌ر مین‌و گیانیان له ده‌ست دا. له هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كیش
كه كه‌سێك به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین تووشی برینداری ده‌بێ ته‌واوی بنه‌ماڵه‌كه
به هۆی خه‌رجی موعالیجه‌و به‌خێوكردنی ئه‌و نه‌فه‌ره ژیانیان تێك ده‌چێ،
بێجگه له‌وه دانیشتووانی ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنانه به دایم له دڵه‌خورپێ‌و
نیگه‌رانی دان كه نه‌كا كه‌سێكیان تووشی ئه‌و به‌ڵایه بێ.
پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێن كه به سه‌دان سه‌ر مه‌ڕ‌و ماڵاتی گوندنشینانی هه‌ژاری
ئه‌و ناوچانه‌ش به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه تێدا چوون، به‌م چه‌شنه ئه‌و
خه‌ڵكه تووشی خه‌ساره‌تێكی ماڵی زۆر بوون. حكوومه‌تی كۆماری ئیسلامی نه هیچ
كارێك بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه ده‌كا تا قوربانییه‌كانی رۆژبه‌رۆژ زیاتر نه‌بن،
نه هه‌زینه‌یه‌ك بۆ بژیوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه
به‌شێك له له‌شی خۆیان له ده‌ست داوه ته‌رخان ده‌كا‌و ته‌نانه‌ت ئه‌و خه‌ڵكه
هه‌ژاره ناچار ده‌بن كه خه‌رجی موعالیجه‌ی برینداره‌كانیشیان بۆ خۆیان بده‌ن.
به‌م چه‌شنه ده‌بینین كه خه‌ڵكی كورد تووشی زۆرترین خه‌ساری ماڵی‌و گیانی له‌و
مینانه بووه. حیزبی ئێمه به له به‌رچاو گرتنی ئه‌و خه‌ساره به‌رفراوانه
ماڵی‌و گیانییه‌ی كه تووشی خه‌ڵكه‌كه‌مان بووه‌ته‌وه به‌كار هێنانی ئه‌م
مینانه به كارێكی دژی مرۆیی ده‌زانێ‌و مه‌حكوومی ده‌كا. هه‌ر بۆیه‌ش له
دیسامبری 2007دا حیزبی ئێمه به شێوه‌ی ره‌سمی بوو به ئه‌ندامی "ژنواكال" به
مه‌به‌ستی به‌ربه‌ره‌كانێ له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی مینی دژه نه‌فه‌ر‌و له مانگی
سپتامبری 2008دا به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری ژنواكال‌و رێكخراوی " فریاكه‌وتنی
خه‌ڵكی نوروێژ(NPA)" 300 دانه مینی دژی نه‌فه‌ر كه له عه‌مباردا هه‌یبوو له
نێزیك شاری كۆیه‌و بنكه‌ی سه‌ركردایه‌تیی حیزبه‌كه‌مان نابوود كران.
حیزبی ئێمه خوازیاری ئه‌وه‌یه رێژیمی كۆماری ئیسلامی چی دیكه له سنووره‌كان
به تایبه‌ت له كوردستان مینی دژه نه‌فه‌ر نه‌چێنێ، ئه‌و مینانه‌ی كه تا
ئێستا دانراوه‌ته‌وه هه‌ڵیانگرێته‌وه‌و قه‌ره‌بووی زیانلێكه‌وتووانی مین بكاته‌وه،
له ژنواكال داوا ده‌كه‌ین كه له رێگای یاساكانی نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌وه زه‌خت
بخاته سه‌ر رێژیم بۆ جێی‌به‌جێی كردنی ئه‌و داوایانه.
به سپاسه‌وه |