کوردستان میدیا

سێشەممه 27ی خەرمانان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئامریکا: ئەرتەشی وڵاتانی عەرەبی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی تاران یەکگرتووتر بن

12:38 - 22 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: فەرماندەی ستادی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا، داوای لە هەموو وڵاتانی عەرەبی کردووە، هەتا لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێراندا یەکگرتووتر بن.

ژنراڵ جۆزف وۆل فەرماندەی ستادی ناوەندی ئەرتەشی ئامریکا ڕایگەیاندووە: "سەرەکیترین ئەرکی وڵاتەکەی لەنێوبردنی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و گرووپ و چەکدارە تۆندئاژۆوەکان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

ژنراڵ وۆتل کە لە مەراسمی کرانەوەی دانیشتنی کوەیت بەشداری کردووە، رایگەیاندووە: "بە هیچ جۆرێک ئەرکە سەرەکییەکانی ستادی فەرماندەیی ئەرتەشی ئامریکا نەگۆڕدراون".

ناوبراو لەو مەراسمەدا کە فەرماندە سەربازییەکانی ئەرتەشی عەرەبستان، بەحرەین، ئەماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کوەیت، عەممان، قەتەر، ئۆردۆن و میسریش بەشدار بوون، داوای لە هەموو وڵاتانی عەرەبی کردووە، هەتا بە مەبەستی پێشگرتن لە هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران، هاوکاریی سەربازییان زیاتر بکەن.

وۆتل ڕوو لە هاوقەتارەکانی لەو مەراسمەدا باسی لەوە کردووە، کە سەرەڕای هەندێ ناکۆکیی سیاسی، ئەمڕۆ پێویستە بۆ پارێزگاریکردن لە دەسکەوتەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکانمان هێزەکانمان یەک بخەین، هەتا بتوانین زێدەخوازی و هەڕەشەکانی ڕێژیمی ئێران پووچەڵ بکەینەوە.