کوردستان میدیا

دووشەممه 28ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ سیمینارێک بۆ ڕێزگرتن له ٢٦ی سەرماوەز لە وڵاتی فینلاند بەڕێوە دەچێت

15:09 - 18 سەرماوەز 2716

کوردستان میدیا: بە مەبەستی ڕێزگرتن لە ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە وڵاتی فەنلاند سێمینارێک بەڕێوە دەچێت.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٧ی دێسامبری ٢٠١٦ی زایینی لە وڵاتی فەنلاند بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان سێمینارێک بۆ بەڕێزان مامۆستا حەسەن شێوەسەڵی ئەندامی ئیفتخاریی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کاوە بەهرامی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی ئێران لە لایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە وڵاتی فەنـــلاندەوە بەڕێوەدەچێت.

بەشداریتان لەم سێمینارە نیشانەی ئەمەگناسی بۆ خەبات و تێکۆشانی پێشمەرگەکانی کوردستانە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران – کۆمیتەی فینلاند