کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ ڕێوڕەسمێک بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێت

17:31 - 15 پووشپەڕ 2717

کوردستان میدیا: لە ڕۆژئاوای کانادا ڕێوڕەسمێک بۆ یادی کارەساتی ڤیەن و شەهیدانی ڕاسان بەڕێوە دەچێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ کۆمیتەی ڕۆژئاوای کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێوڕەسمێک بۆ یادی کارەساتی ڤیەن و شەھیدانی سەربەرزی ڕاسان لە ڕۆژئاوای کانادا بەڕێوە دەبات.

بۆ یادی ٢٨ ساڵەی کارەساتی جەرگبڕی ڤیەن، شەھید کرانی مامۆستای ڕێبەر دکتۆر قاسملووی مەزن و شەھید عبداللە قادری ئازەر و ساڵوەگەڕی حەماسەی کۆساڵان و ڕاسانی پیرۆزی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دژی داگیرکەران، کۆڕیادێکی تایبەت بە بەشداری کەریم پەرویزی و شەریف ھەژاری لە ڕێگای سکایپ بەڕێوە دەچێت.

کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر ڕاسان و یادی شەھیدانی قۆناغی نوێی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێک پێشکەش دەکات.

هەروەها شەریف ھەژاری، مامۆستای زانکۆ و لێکۆڵەری مێژوو بۆ باس لە سەر ڕۆڵ و کەسایەتی دکتۆر قاسملوو ی نەمر چەند وتەیەک پێشکەش دەکات.

Douglas college(700 Royal Ave New Westminster)
Room# 2801
19:30- 21:30

July 13, 2017