کوردستان میدیا

یەکشەممە 3ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاگاداری/ کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە سوئێد یارمەتی بۆ ڕاسان و پێشمەرگە کۆ دەکاتەوە

22:39 - 2 بانەمەڕ 2717

کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی سوئێد بۆ یارمەتیدان بە ڕاسان و پێشمەرگە یارمەتی کۆ دەکاتەوە.

دەقی ئاگاداری:

خەڵکی تێکۆشەری کوردستان
خەباتکاران و شۆڕشگێڕانی ماندوونەناس، هۆگرانی ئازادی و دادپەروەری

ئەندامان، لایەنگران و دۆستانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد


هەروەک ئاگادارن، هەر ئێستا ڕۆڵە تێکۆشەرەکانی نەتەوەکەمان گیانیان وەبەر چیا سەرکەش و سەختەکانی کوردستاندا کردەوەتەوە جارێکی دیکە بوونی خەباتی بێ‌وچانی نەتەوەکەمانیان لە سەنگەری ڕاسانەوە قورس و قایم ڕاگرتووە. ئەوان ئامادەن لە پێناو ئازادی من، تۆ، ئێمە، هەموومان گیانیان فیدای نیشتمان بکەن و ڕێگا نادەن شەمشەمەکوێرەکانی جەهل و نەزانی خاکی پاکی کوردستان پیس کەن و هەوایی پاک و بێ گەردی کوردستان ئالوودە بکەن.

ئەوان کوڕان و کچانی نیشتمانی ئێمەن کە لە پیناو دابین کردنی مافی نەتەوایەتی خەڵکی کوردستان دا ئامادەی هەموو چەشنە فیداکاریەکن. لە ئەم هەلوو مەرجەدا ، لە ئەم کاتە مێژووییەدا ئەرکی سەرشانی هەموومانە کە ئەوەی لە دەستمان دێت بۆ خزمەت بە ڕۆڵەکانی نیشتمان ئەنجامی بدەین و کارێک بکەین کە لە بەرامبەر ویژدانی خۆماندا ئاسوودە بین.

ڕۆڵەکانی ئێوە ئیستا زیاتر لە هەر کاتیک پێویستیان بە یارمەتی ماڵیی باوکان و دایکان کوردە کە ئیستا لە وڵاتانی دەرەوە دەژین. ئیوە بە دانی یارمەتێکی هەرچەند کەمیش بێ دەتوانن، هاوکاری رۆلەکانی خۆتان بکەن. با کوران و کچانی نیشتمان هەست بە ئەوە بکەن کە میللەتیک لە پشتی ئەوانە ڕیگا نادەن پارێزەرانی نیشتمان بێ ئیماکانات بمێننەوە.
بۆ ئەوەی هەر چی خێراتر یارمەتیەکانتان بگاتە دەست کۆمیتەی سوئێد تکایە یارمەتیەکانتان بۆ ژمارە حیسابی تایبەت بە ڕاسان کە لە خوارەوەیە ڕەوانە بکەن.

بێگۆمان یارمەتیەکانی ئێوە هەمووی بە ئەمانەتەوە لە سایتی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ـ سوئێد و سایتی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران بڵاو دەبیتەوە. چاوەروانی هاوکاری هەموولایەکین.

border=0