کوردستان میدیا

هەینی 1ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكرات كۆچی دوایی كرد

21:06 - 13 رەزبەر 2715

كوردستان میدیا: فایەق عەزیمی باوكی پێشمەرگەیەكی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئیران لە شاری سەوڵاوا بە هۆی بەساڵاچوویی كۆچی دوایی كرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ١٣ی ڕەزبەری ١٣٩٤ی هەتاوی، فایەق عەزیمی ناسراو بە فایەق بەگ باوكی فەرەیدوون عەزیمی پێشمەرگەی حیزبی دێموكرات، خەڵكی گوندیكەڕاواـی ناوچەی شامیان، سەر بە شاری سەوڵاوا، لە تەمەنی ٨٨ ساڵیدا بە هۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان كرد.

فایەق عەزیمی كوڕی تۆفیق عەزیمی ساڵی ١٣٠٦ی هەتاوی، لە گوندی كەڕاواـی ناوچەی شامیانی سەوڵاوا لەدایك بووە.

12227.jpg
فایەق عەزیمی
ناوبراو كەسێكی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی شامیان بوو، هەر لە سەرەتای شۆڕشەوە ئۆگری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران بووە و وەك كەسێكی حیزب‏دۆست و نیشتمانپەروەری ناوچەكە جێگای متمانە و ڕێزی خەڵك بوو.

كاك فایەق زۆرجاران خۆی و بنەماڵەكەی لە خزمەت حیزب و شۆڕش‏دا بوون و بەو هۆیەوە زۆرجار لە لایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و ئازار دراوە، بەڵام تا دوایین ساتەكانی ژیانی وەفادار بە حیزب و گەلەكەی مایەوە.

تەرمی كاك فایەق لە نێو ئاپۆرای خەڵكی ناوچەكە و خزم و كەس‌وكاری و دۆستانی لە شاری مەریوان بە خاك سپێردرا.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و كەس‌وكاری فایەق عەزیمی دەكات و خۆی بە شەریكی خەم و پەژارەیان دەزانێت.