کوردستان میدیا

چوارشەممه 30ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌شداریی کۆمیته‌ی حیزب ــ بریتانیا له‌ سمیناری به‌ نێونه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ژینۆسایدی کورد

17:23 - 5 پووشپەڕ 2712

کوردستان میدیا: هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکرات ــ بریتانیا، له‌ سمیناری به‌ نێونه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌شداریی کرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، هه‌یئه‌تێکی کۆمیته‌ی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران ــ بریتانیا، به‌ سه‌رپه‌رستیی به‌ڕێز هه‌مزه‌ بایزیدی له‌ سمیناری به‌نێو نه‌ته‌وه‌یی کردنی ژینۆسایدی کورد به‌شداریی کرد.
ئه‌و سمیناره‌ به‌ هه‌وڵی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌ وڵاتی بریتانیا، له‌مه‌ڕ زیاتر ناساندنی چه‌مکی ژینۆسایدی کورد له‌نێو کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیدا بەڕێوه‌چووه.

1392.jpg

مێژووی کۆمه‌ڵکوژی له‌ کوردستان و جیهان، تێکۆشانی نوێنه‌رایه‌تیی حکوومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌ ناساندنی ژینۆسایدی نه‌ته‌وه‌ی کورد، رۆڵی رێکخراوه‌ مه‌ده‌نییه‌کان سه‌باره‌ت به‌به‌نێونه‌ته‌وه‌یی ناساندنی ژینۆسایدی کورد و پرسی کیمیایی بارانی شاری سه‌رده‌شت، پرسگه‌لێک بوون که‌ له‌و سمیناره‌دا خرانه‌ به‌ر باس و لیکۆڵینه‌وه.