کوردستان میدیا

سێشەممه 29ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی نه‌ورۆز له‌ ڤانکۆڤێری کانادا

05:00 - 17 خاکەلێوه 2712

ک/مــــــــــــیدیا: رێوڕه‌سمی جێژنی نه‌ورۆز له‌ ڤانکۆڤێری کانادا، به‌ هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزب و کۆمیته‌ی نه‌ورۆز به‌ به‌شداریی کوردانی ئه‌و شاره‌ و ده‌وروبه‌ری به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، ئێواره‌ی 1ی خاکه‌لێوه‌ی 1391ی هه‌تاوی، کوردانی دانیشتووی ڤانکۆڤێری کانادا و ده‌وروبه‌ری، له‌ ئاهه‌نگێکی تایبه‌ت به‌ جێژنی نه‌ورۆز به‌شدارییان کرد.

رێوڕه‌سمه‌که‌ به‌ خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و گۆرانیی ره‌سه‌نی کوردی ده‌ستی پێکرد و دواتر به‌ کردنه‌وه‌ی ئا‌گری نه‌ورۆز و هه‌ڵپه‌ڕکێی به‌شداربوان درێژه‌ی کێشا.

ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ به‌ هاوکاریی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ڤانکۆڤێر و کۆمیته‌ی نه‌ورۆز که‌له‌ چه‌ندین چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی پێکهاتووه‌، به‌ڕێوه‌چوو.