کوردستان میدیا

پێنجشەممه 31ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی ئۆپوزسیۆنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران له پارلەمانی ئورووپادا

10:42 - 20 جۆزەردان 2718

کوردستان میدیا: کۆنفڕانسێک لە لایەن ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی و مافی مرۆڤی برۆکسل لەژێر ناوی پاوانخوازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران، له ناوچه‌که و ستراتیژی ئورووپا له‌م پێوه‌ندییه‌دا لە پارلەمانی ئورووپا به‌‌ڕێوه چوو.

 ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی نێو‌نه‌ته‌وه‌یی و مافی مرۆڤی برۆکسل به‌شێک له نوێنه‌رانی ئه‌حزابی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌کانی ئێرانی فیدراڵ، نوێنه‌رانی ئه‌حزاب و هێزه‌ سه‌ریاسه‌رییه‌کانی‌ ئێران لەگه‌ڵ ژماره‌یه‌‌کی زۆر له ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌‌کان به‌شداریی ئەم کۆنفڕانسە بوون.

سەرەتا "نيكۆلاس سۆران"،نوێنه‌ری ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه له کاروباری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارلەمانی ئورووپا و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ئه‌منییه‌تی یەکیەتیی ئورووپا قسەی کرد و ئاماژه‌ی به بۆچوون و هه‌ڵوێستی یەکیەتیی ئورووپا دوای کشانه‌وه‌ی ئامریکا لە ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوکی - بەرجام - کرد و وتی: ئه‌گه‌ر ئێمه دڵنیا بینه‌‌وه، که به‌رنامه‌ی ناوکیی ڕێژیمی ئێران به ته‌‌واوەتی ئاشتیخوازانه‌یه و هه‌روه‌‌ها له‌وه‌ش دڵنیا بین که به‌رنامه‌ی مووشەکیی ڕێژیمی ئێران ته‌نیا بۆ بردنه‌سه‌ری توانایی به‌رگری ئه‌و وڵاته‌یه به‌م دوو مه‌رجه هاوکاریی خۆمان لەگه‌ڵ ئێران له چوارچێوه‌ی رێککه‌وتننامه‌که درێژه پێی ده‌ده‌ین،  به‌ڵام هاوکات رایگه‌یاند: که به‌رنامه‌ی مووشەکی بالستیکیی ڕێژیمی ئێران، ته‌نیا خاوەنی تایبه‌تمه‌‌ندی به‌رگری‌ نییه و یەکیەتیی ئورووپا ده‌بێ زه‌خت بخاته سەر ڕێژیمی ئێران، هەتا به‌رنامه مووشه‌کییه‌که‌ی بۆ مه‌به‌ستی دیکه به کار نه‌هێنێت.

 

پاشان  "مارک ئووته،" نوێنه‌ری بلژیک له کاروباری سووریه‌ و یەکیەتیی ئورووپا قسەی کرد و ناوبراو پێی وابوو کشانه‌‌وه‌ی ئا‌مریکا له ڕێککه‌وتننامه‌ی ناوکی - بەرجام - که‌لێنی خستووه‌ته ناو ئامریکا و ئورووپا و هه‌ر بۆیه ئورووپا ده‌بێ بۆ پاراستنی ئه‌و ڕێککه‌وتننامه‌یه هێندێک ڕێوشوێنی تایبه‌ت بگرێته‌ بەر.

٣- یه‌کێکی دیکه له وتاربێژانی کۆنفڕانسەکە "ئتهان کوربان"، بەڕێوەبەری گشتیی ناتۆ لە پارلەمانی ئۆرووپا بوو.  کووربان وتی: ئه‌وه ڕوون و ئاشکرایه که یەکیەتیی ئورووپا تێده‌کۆشێ ڕێژیمی تاران بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی به‌رپرسانه له چوارچێوه‌ی سیستەمی کۆمەڵگای جیهانی رابکێشی. به‌ڵام ڕێژیمی ئێران ده‌یه‌وێت به کایه‌ی سیاسیی وڵاتانی رۆژئاوا له یه‌ک داببڕێ و درز بخاته نێوانیان. هه‌ر بۆیه کۆماری ئێسلامیی ئێران دەیەوێت به دوو کاتژمێر یان دوو هەلی جیاواز تێپەڕ بێت. یه‌که‌م کاتژمێری گۆڕانی ڕێژیم، دووهه‌م کاتژمێری بەدەسهێنانی چه‌کی ناوکی، به‌ڵام ئێمه هیوادارین کاتژمێری یه‌که‌م (گۆڕان) زووتر به ئه‌نجام بگات.

 

دواتر "توونە کێلام"، نوێنه‌رێکی دیکه‌ی پارلەمانی ئورووپا قسەی کرد و وتی: که بمانه‌وێت یان نه‌مانه‌وێت ڕاستییه‌ک هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، که ترامپ لەگه‌ڵ خه‌ڵکی ئێران قسه‌ ده‌کات، به‌ڵام به‌رده‌نگی ئێمه وه‌ک وڵاتانی ئورووپایی ده‌وڵه‌تی ئێرانه.

وتاربێژێکی دیکه‌ی کۆنفڕانس "ئه‌بوو جەرائیز"،  به‌رپرسی ناوه‌ندی لێکولینه‌وه‌ ستراتیژییه‌کان بوو، که خۆی ڕێکخه‌ری ئه‌م کۆنفڕانسه بوو. ناوبراو وتی: ڕێژیمی ئێران ته‌نیا وڵاتێکه که به ڕاشکاوی و به فەرمی ڕاده‌گه‌ینێ که له دژبەرانی وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌کە پشتیوانی ده‌کا و نایه‌وێت ناوچه‌که ئه‌منییه‌ت به خۆیه‌وه ببینێ. خۆپیشاندانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران نیشانی دا، که ڕێژیم ناتوانێ له‌وه زیاتر به سه‌ر خه‌ڵکه‌وه حاکم بێت و خه‌ڵکی ده‌یانه‌وێت ڕێژیم بگۆڕن.

دواتر "جه‌لیل شه‌رهانی" سکرتێری گشتیی حیزبی ته‌زامۆنی ئه‌هواز بوو، که ئاماژه‌ی به ماده‌ی یازده‌ی یاسای بنچینه‌ییی ئیران کرد، که له‌ودا بەپێی ئایەتی قورئان گوتراوه که موسوڵمانانی جیهانی یەک ئومەتن و بەپێی ئه‌م ئایه‌ته دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی ئێران خۆیان به‌رپرسی ده‌ستێوه‌ردان له کاروباری وڵاتانی دیکه‌ی ناوچه‌کە ده‌زانن.

لەم کۆنفڕانسەدا له لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه "شاهۆ حوسێنی و جه‌هانبه‌خش خۆ‌شهه‌یکه‌ڵ" به‌شدار بوون.