کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە دوو زیندانیی سیاسیی کورد چالاکی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

15:33 - 16 رێبەندان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری شنۆ، بۆ پشتیوانیی لە دوو زیندانیی سیاسیی چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە مەبەستی پشتیوانیی لە هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێن‌پەناهی دوو زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئێعدام چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە دوای حوکمی دژە مرۆڤانەی ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵاپوور و ڕامین حوسێن‌پەناهی، لە لایەن دەزگای بەناو دادوەریی ڕێژیم کەمپەینێک لەژێر ناوی پشتیوانانی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و ڕامین حوسێن‌پەناهی پێک هێنراوە، کە داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو حوکمە نادادپەروەرییەی دادگاکانی ڕێژیم دەکەن.

تا ئێستا چەندین ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی، چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤ، پارێزەران و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ئێعدامی ئەو دوو زیندانییە سیاسییە کوردەیان کردووە.