کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆ ڕێزگرتن لە ساڵڕۆژی شەهیدانی ڕاسان لە شنۆ چالاکیی تەبلیغیی بەڕێوە چوو

17:54 - 24 جۆزەردان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات بۆ ڕێزگرتن لە حەماسە خولقێنەرانی قەرەسەقەڵ لە گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنه چالاکیی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر به بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهیدانی قەرەسەقەڵ و ڕێزگرتن لە حەماسەی ئەو قارەمانانەی دێموکرات چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی تەنگیسەر وێنەی شەش شەهیدی شاری شنۆ، ئەساسنامەی حیزبی دێموکرات، ئەساسنامە و پەیڕەوی ناوخۆی یەکیەتیی لاوان، کورتە باسێک لە سەر ژیانی دوکتور قاسملوو، کورتە باسێک لە سەر ژیانی قازی محمد و دوکتور شەرەفکەندییان بڵاو کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە چالاکیی تەبلیغیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: بەرلاگا، بێهداشت، شیرکەتی نەوت، موخابرات، قوتابخانەی سەرەتایی ، ناوەندی و دواناوەندی، ماڵی خەڵک، شیرکەتی گاز، کتێبخانە، دار و دیواری ناو ئاوایی، تەعمیرگا و قەسابخانە.

ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی تیمێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری شنۆ لە گوندی قەرەسەقەل لە کاتی ئەنجامدانی هەندێک مەئموریەتی سیاسی و تەشکیلاتی کەوتنە بەر هێرشی هێزەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران و لە شەڕێکی قارەمانانەدا ٦ پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران شەهید بوون و ژمارەیەکی بەرچاویش لە جاش و بەکرێگیراوەکانی ڕێژیم کوژران.