کوردستان میدیا

دووشەممه 25ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بێ‌به‌ش کرانی 12 گوندی نه‌غه‌ده‌ له‌ قوتابخانه‌

03:12 - 25 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: رێژیمی ئیسلامیی ئێران قوتابخانه‌ی 12‌ گوندی نه‌غه‌ده‌ داده‌خات و به‌ راگواستنی بۆ شوێنێکی دیکه‌ قوتابیانی ئه‌و 12 گونده‌ له‌ قوتابخانه‌ بێ‌به‌ش ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، قوتابیانی 12 گوندی شارستانی نه‌غه‌ده له‌هه‌ر گوندێکدا ته‌نیا یه‌ک قوتابخانه‌یان هه‌یه‌، به‌ڵام رێژیم له‌ جیاتیی دروست کردنی قوتابخانه‌ی زێده‌تر و ئاسانکاریی خوێندن بۆ قوتابیانی گوندنشین، ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ش بۆ ناوچه‌ی محه‌ممه‌د یار راده‌گوێزێت.

ئه‌و دوانزه‌ گونده‌ که‌ هه‌رکام خاوه‌ن یه‌ک قوتابخانه‌ن، بریتین له‌: قه‌ڵاتان، جاشێران، زه‌لیلان، دیلانچه‌خی سه‌رێ و خواری، خن خنه‌، قاڕنێ، که‌زیزه‌ی شکاکان، حه‌ڵبێ‌، کوێکان وه‌زنی‌ و یوونسلی.
وێنە: مێهر