کوردستان میدیا

سێشەممه 26ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەردەوامی چالاکییە تەبلیغییەکان لە کوردستان

15:56 - 28 سەرماوەز 2717

کوردستان میدیا: چالاکیی تەبلیغی بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامه.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە شوێشە و ناوچەی کەڵاتەرزان سەربە شاری سنە وێنە و تراکتی تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە کە بریتین لە: شوێشە، شەقامی دوکتور قاسملوو، ساڵۆنی وەرزشی، کانی وا، تازاوای خەسراوا ناسراو بە حاجی کەیە و جاددەی دادانە کەمانگەر.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا باسی لەوە کرد دوای بەڕێوەچوونی ئەو چالاکییانە، ڕوژی هەینی کاتژمیر ۹ تا ۱۲ جاش و خۆفرۆش و پاسدارەکانی ڕێژیم لە شوێشە کەوتنە جموجۆڵ و ئەو شوێنانەیان میلیتاریزە کرد کە چالاکیی تەبلیغی تێدا بەڕێوە چبوو.