کوردستان میدیا

یەکشەممە 24ی خەرمانان 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرزڕاگرتنی یادی ٢٥ی گەلاوێژ درێژەی هەیە

12:35 - 29 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شار و ناوچەکانی کوردستان، بە بۆنەی ٢٥ی گەڵاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بە شێوەی جۆراوجۆر، بەردەوامن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا،  قارەمانانی دێموکرات لە گوندی دێموکراتپەروەری ''تەنگیسەر''،  بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

هەر بەم بۆنەوە، چیاباوەڕانی دێموکرات لە گوندەکانی '' سەردۆش، ڕوار و دەڵەمەرز''، سەر بە شاری مەریوان، بە هەڵدانی ئاڵای پیرۆزی کوردستان و بڵاوکردنەوەی وێنەی ڕێبەرانی شەهید و تراکت و پۆستێری تایبەت بە ٢٥ی گەڵاویژ، چالاکیی تەبلیغیی بەرینیان بەڕێوە برد.

ئەندامانی تێکۆشەری دێموکرات لە شاری ''کامیاران''،  ٧٤ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتیان بەرز ڕاگرت و ئەو ڕۆژەیان لە خەڵکی خۆڕاگری کوردستان، پێشمەرگەکانی شاخ و شار، بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی پیرۆز کرد.

هاوکات، بە بۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، لە گوندی '' قەرەداغ''، بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پۆستێر، چالاکیی تەبلیغییان ئەنجام دا.