کوردستان میدیا

یەکشەممە 31ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماكارێكی كرماشانی خەڵاتی فیلمی ونیزی بە دەستهێنا

16:33 - 17 خەرمانان 2713

كوردستان میدیا: فیلمی ماسی و پشیلە لە دەرهێنانی سینەماكاری كرماشانی، توانیی خەڵاتی ٧٠هـەمین فێستیڤاڵی فیلمی ونیز بە دەست بێنێت.

فیلمی سینەمایی ماسی و پشیلە نوێترین فیلمی شەهرام موكری دەرهێنەری كوردی كرماشانە كە لەو دوایی‌یانە كۆتایی بە كارەكانی هاتبوو.

لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی مێهر بڵاوی كردۆتەوە، فیلمی ماسی و پشیلە یەكێك لەو ١٧ بەرهەمە سینەمایی‌یە بوو كە توانیبووی لە بەشی پێشبڕكێیەكانی ئەو فێستیڤاڵەدا بەشداری بكات.

فیلمی سینەمایی ماهی و گربە ( ماسی و پشیلە) لە وێنەگرتنی مەحموود كەلاری وێنەگری كورد، لە ناوچەی سەقالكساری سەربە شاری رەشت دروست كراوە.
سیناریۆی ئەو فیلمە لەلایەن \'\'شەهرام موكری\'\'یەوە نووسراوە و چیرۆكی گرووپێك لە قوتابییان و لاوانی زانكۆیەكی ئێران بۆ بینەر دەگێڕێتەوە كە سەردانی باكووری ئێران دەكەن و هەندێك رووداوی سەرسوڕهێنەریان بۆ دێتە پێش.

وێنەگری فیلمی ماسی و پیشیلە دوای كۆتایی هاتنی وێنەگرتنی فیلمی سینەمایی رابردوو لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی سینەماكاری ئێرانی و براوەی خەڵاتی ئۆسكاری ٢٠١١، لە وڵاتی فەڕانسەوە گەڕایەوە ئێران و دەستی بە وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی شەهرام موكری كرد.