کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی سینەماكارێكی كورد خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمە\"رەشەكانی برلین\"ی بەدەست هێنا

17:58 - 29 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سێبەرەكان لەدوایین بیرەوەری رووباردا لەدەرهێنەریی سینەماكاری بانەیی خەڵاتی سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە رەشەكانی برلینی وەرگرت.
ئەو فیلمە لەدەرهێنەری رەزا محەممەدی لەگەڵ حەوت فیلمی دیكە لەوڵاتی ئاڵمان نمایش كران و لەلایەن لێژنەی داوەرانەوە خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشێنی پێ‌بەخشرا.
سایتی هەواڵی كورتە فیلم بڵاوی كردەوە، ئەو فێستیڤاڵە لەداهاتوویەكی نزیكدا لەوڵاتی ئەمریكاش بەڕێوە دەچێت.
فیلمی سێبەرەكان لەدوایین بیرەوەری رووباردا دووهەمین بەرهەمی رەزا محەممەدییە و بۆ یەكەم جار لە یازدەهەمین خولی فێستیڤاڵی ناوچەیدا لەشاری سنە نمایش كرا.