کوردستان میدیا

یەکشەممە 6ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی ژنە سینەماكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات لەوڵاتی لێهستان نمایش كرا

23:10 - 30 پووشپەڕ 2713

كوردستان میدیا: فیلمی سكوت بركەها لەدەرهێنانی ژنە سینەماكارێكی مەریوانی لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمە ئاماتۆرەكانی وڵاتی لێهستان نمایش كرا.
كورتە فیلمی ئەزموونی سكوت برکەها لەدرهێنانی فاتمە دەستمەرد لە ١٤ـەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لەوڵاتی لێهستان چووە سەر پەرەدەی سینەماكان.
ماڵپەڕی خەبەری کورتە فیلم بڵاوی کردەوە، ئەو فێستیڤاڵە بە بەشداریی بەرهەمی سینەماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر لە چەندین بەشی تایبەتدا بەڕێوە چوو.
فیلمی سكوت بركەها ساڵی ١٣٨٩ لە دەروووبەریی مەریوان وێنەی گیراوە و لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و دەرەوەدا نمایش كراوە و خەڵاتی بەدەست هێناوە.
ئەو فیلمە لە دوایین بەشداریی خوێدا لە فێستیڤاڵی فیلمسازانی بێ‌پارە لە تاران نمایش كرا.