کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەرهەمی ژنە هونەرمەندێكی كورد لەوڵاتی ئازەربایجان نمایش كرا

16:36 - 3 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بەرهەمی ژنە شێوەكارێكی كورد لەپێشانگایەكی نێودەوڵەتی لەوڵاتی ئازەربایجان نمایش كرا.

دەزگای سەردەم بڵاوی كردەوە، تابڵۆكانی ئاشنا ئەحمەد ژنە شێوەكاری كورد لەشاری گەباڵە لەوڵاتی ئازەریایجان هاوكات لەگەڵ چەندین بەرهەمی دیكەی شێوەكارانی وڵاتانی دیكە نمایش كرا.

ئەو پێشانگایە لەژێر ناوی میلۆدی پۆترێت بەڕێوە چوو و پێشانگاكە بەهاوكاری وڵاتی كورەی باشوور بەڕێوە چووە.
لەو پێشانگایەدا بەرهەمی ١٠٠ هونەرمەندی‌شێوەكار لە ٢٦ وڵاتی جیهانی نمایش كراوە.