کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٤٠ بەرگ کتێبی \"اندیشەهای قاسملو دربارە دمکراسی برای ایران کثیرالمللە\"، له کوردستانی ڕۆژهەڵات چاپ و بڵاو کرایەوە

16:01 - 15 بەفرانبار 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری ورمێ، ٤٠ بەرگ کتێبی اندیشەهای قاسملو دربارە دمکراسی برای ایران کثیرالمللەیان چاپ و بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات لە شاری ورمێ، لە چالاکییەکی تەبلیغیی ناوازەدا بۆ ڕێزگرتن لە یاد و ناوی ڕێبەری بلیمەتی کورد، دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو،٤٠ بەرگ لە کتێبی اندیشەهای قاسملو دربارە دمکراسی برای ایران کثیرالمللەیان چاپ و بڵاو کردەوە.

ئەو کتێبە لە لایەن ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری ورمێ چاپ کراوە و خراوەتە بەر دەستی خوێنەرانێک کە هۆگر و قوتابیی هزر و ڕێبازی ئەو ڕێبەرە مەزنەن.

ئەم کتێبە لە لایەن عەلی مونەزەمی لە وڵاتی نۆروێژ نووسراوە و لە لایەن کەیهان یووسفی بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕدراوە که هەر دوویان لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانن.