کوردستان میدیا

چوارشەممه 27ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی بەرهەمی سینەماكارێكی كوردستانی رۆژهەڵات لە فێستیڤاڵی چێك

17:13 - 30 گەلاوێژ 2713

كوردستان میدیا: كورتە فیلمی هەنار میوەی بەهەشتە لە دەرهێنانی سینەماكاری كورد، تەیموور قادری لە بەشی ركابەریی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی پیسك لە وڵاتی چێك نمایش دەكرێت.


سایتی خەبەریی \'\'كورتە فیلم\'\' بڵاوی كردەوە، ئەو فیستیڤاڵە لە رێكەوتی ١٢ی رەزبەرەوە دەست پێدەكات و بۆ ماوەی ٤ رۆژ بەردەوام دەبێت.
تەیموور قادری بێجگە لەو فیلمە دوو بەرهەمی دیكەشی بە ناوەكانی \'\'باران لەسەربانی ماڵ دەدا و چنینی سپێدەی هەیە.
تەیموور قادری لەدایكبووی ساڵی ١٣٦٩ی هەتاوییە و پێشتر خەڵاتی فیستیڤاڵی لاوی خارەزمی بۆ كۆمەڵە چیرۆكی هاوینی سارد وەرگرتبوو.
ئەو هونەرمەندە كوردە لە فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی lebou cine لە وڵاتی شیلی بۆ فیلمی بیرەوەرییەكانی دایە گەورەی خەڵاتی مسۆگەر كردووە.