کوردستان میدیا

شەممه 30ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزب لە پرسه‌ی کەسایەتییەکی کوردی سووریه

12:54 - 27 خەزەڵوەر 2712

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە پرسەی کەسایەتیی وڵاتپارێزی کوردی سووریه لە شاری سلێمانی بەشداریی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی، هەیئەتێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد ساحیبی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، لە پرسەی کۆچی دوایی محەممەد ساڵح دەرویش کەسایەتی سیاسیی کوردی سووریه لە شاری سلێمانی بەشداریی کرد.

لەو کۆڕە ماتەمینەدا هەیئەتی حیزب سەرەخۆشیی خۆی و دەفتەری سیاسیی حیزب و هەروەها بەڕێز مستەفا هیجرییان گەیاندە بەڕێز حەمید دەرویش سکرتێری پارتی پێشکەوتنخوازی کوردی سووریه.

محەممەد ساڵح دەرویش کەسایەتییەکی وڵاتپارێز و سیاسیی گەلی کورد لە کوردستانی سووریە بوو، کەلە رێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩١ی هەتاوی لە تەمەنی ٧٢ ساڵیدا لە شاری دەرباسیە کۆچی دوایی کرد.