کوردستان میدیا

پێنجشەممه 25ی رەزبەر 2719
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی نوێنەری حیزبی دێموکرات لە سێمیناری ئاو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ئاشتی

12:15 - 6 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، لە سێمیناری ''ئاو کەرەستەیەک بۆ ئاشتی'' بەشداری کرد.

ڕۆژی دووشه‌ممه، ٥ی خاكه‌لێوه‌،‌ ''حیسام ده‌ستپیش''، نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە سێمیناری ''ئاو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ئاشتی''،  بەشداری کرد.

ناوەندی دۆستانی ئورووپا سێمینارێکی لەژێر ناوی "ئاو كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ ئاشتی" بۆ "ناهۆ میرۆماچی"، له‌ زانكۆیی كینگ كالجی له‌نده‌ن، "دۆمنیك پۆرتێر"، سه‌رۆكی به‌شی پرسه‌ جیهانییه‌كان له‌‌ به‌شی كرده‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئورووپا و "سه‌ندرا واسلێكار"، سه‌رۆكی گرووپی پێشبینییه‌ ستراتژییه‌كان، ڕێك خستبوو.

لەم سێمینارەدا ئەوەیان تاوتوێ كرد، كه‌ پرسی ئاو چۆن ده‌توانێت ڕۆڵی له‌ ئاشتی و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وامدا هه‌بێت.

لەم سێمینارەدا هەروەها لەسەر ڕۆلی ئاو لە پەیوندی نێوان ده‌وڵه‌تان و له‌ نێوخۆی وڵاتان جەخت كرایەوە. ناوبراوان لە ڕوانگەی خۆیانەوە بابەتەکەیان لێک داوە و لە هەمان کاتدا ئاماژە به‌وه‌ كرا، كه‌ له‌ كۆی ٢٩٨ حاڵه‌ت كه‌ په‌یوه‌ست به‌ پرسی ئاو له‌ نێوان وڵاته‌كاندا هه‌یه‌، ته‌نیا چوار له‌وان حاڵه‌تی سه‌قامگیریان پێوه‌ دیاره‌ و به‌رده‌وامن، ئه‌وانیتر به‌رده‌وام سه‌ر هه‌ڵ ده‌ده‌نه‌وە.

لە درێژەی ئەم سێمینارەدا، ''دۆمنیك پۆرتێر''، له‌ به‌شی پرسه‌ ده‌ره‌كییه‌كانی ئورووپا باسی له‌وه‌ كرد، كه‌ پرسی ئاو له‌ په‌یوه‌ندی وڵاتان و نێوخۆی وڵاتان كه‌وتووەته‌ ده‌ستووری كاری كۆمسیۆنی یەکیەتیی ئورووپا و له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ وڵاتاندا باسی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.