کوردستان میدیا

هەینی 1ی پووشپەڕ 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی هەیئەتێکی حدک ئێران و یەکیەتی لاوان لە یادی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی

17:25 - 22 بانەمەڕ 2712

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی حدک ئێران و هەیئەتێکی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان ئێران لە رێوڕەسمی یادی دوو ساڵەی لەسێدارەدانی فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانیدا بەشدارییان کرد.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شەممە رێکەوتی ١٩ی بانەمەڕی ١٣٩١ی هەتاوی، رێوڕەسمێک بە بۆنەی دووهەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی مامۆستا فەرزاد کەمانگەر ‌و هاوڕێیانی، لە هوڵی تەواری شاری سلێمانی بە بەشداریی کۆمەڵێک حیزب، رێکخراو ‌و چالاکانی مەدنی لەلایەن فیدراسیونی کۆمەڵە ‌و رێکخراوەکانی جیهان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوی سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب ‌و پاشان خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی بە تایبەت شەهیدانی 19ی بانەمەڕ دەستی پێکرد.
پاشان وتاری فیدراسیونی کۆمەڵە‌ و رێکخراوەکانی جیهان ‌و وتاری بنەماڵەی شەهیدانی 19ی بانەمەڕ ‌و وتاری کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی بە ئیعدام خوێندرایەوە، لە بڕگەیەکی دیکەدا پەیامی دەنگی ‌و تەسویریی دایکی فەرازاد کەمانگەر ‌و پەیامی منداڵەکانی فەرهاد وەکیلی نیشان درا، بە دوای چەند بابەت ‌و وتاری دیکە پێشکەش کران.
هەروەها لەو رێوڕەسمەدا بە مەبەستی کۆکردنەوی ئێمزا ‌و داواکردن لە حیزب ‌و رێکخراوەکانی ناوچەیی ‌و جیهانی بۆ پێش گرتن لە حوکمی ئیعدامی زیندانیانی سیاسی کورد لە زیندانەکاکی کۆماری ئیسلامی ئێران کەمپەینێک راگەیەندرا.
لەو رێوڕەسمەدا هەیئەتێکی پێوەندییەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی بەڕێز محەممەد ساحیبی بەرپرسی پێوەندییەکان لە سلێمانی ‌و ئەندامی کومیتەی ناوەندی و هەروەها هەیئەتێکی کعۆمیتەی لاوان لە سلێمانی بەشدارییان لەو رێوڕەسمەدا کرد.