کوردستان میدیا

شەممه 5ی جۆزەردان 2718
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سەرەخۆشیی مام جەلال لە هەولێر

23:36 - 15 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان‌دا بەشداری کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتووو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان‌دا بەشداری کرد.

شاندی حیزبی دێموکرات لە لایەن هەیئەتێکی پایەبەرزی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرەستیی سەعدی ئەحمەد پیرە و \'\'فازڵ میرانی پێشوازیان لێکرا.

ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی مام جەلال تاڵەبانی لە بارەگای سەرەکیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو و هەئیەتی حیزبی دێموکرات پرسە و هاوخەمی خۆی بە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان گەیاند.